له باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه،
د.عزه‌ت سابر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له
په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر لیترێك به‌نزین 500 دینار قازانج ده‌كات، له‌م قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌ییه ئه‌م بڕه قازانجه زۆره، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات و هه‌ر نه‌بێت وه‌ك كه‌ركوك لیترێك بدات به 800 دینار
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
په‌یامێك له د.عزه‌ت سابر اسماعیل بۆ:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر لیترێك به‌نزین 500 دینار قازانج ده‌كات، له‌م قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌ییه ئه‌م بڕه قازانجه زۆره، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات و هه‌ر نه‌بێت وه‌ك كه‌ركوك لیترێك بدات به 800 دینار
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
په‌یامێك له د.عزه‌ت سابر اسماعیل بۆ:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
"تێچوونی لیتریك به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان 400 دینار و به‌س".
له ئێستادا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان، نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه هه‌نارده ده‌كرێت و به‌شێكی ده‌پاڵێورێت، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ستانده‌رد بڕه‌كه‌ی 160 لیتره‌و كه ده‌پاڵێورێت 7 لیتری ده‌فه‌وتێت و 153 لیتری ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێت به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و گاز‌و به‌نزین و نه‌وتی ره‌ش، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو 30$ ده‌درێته كۆمپانیاكان و 17$ ده‌درێته پاڵاوگه‌كان و 3$ بۆ گواستنه‌وه، واته 30+17+3=50$
50$\153 لیتر = 33 سه‌نت * 1200 دینار = 400 دینار
بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر لیترێك به‌نزین 500 دینار قازانج ده‌كات، له‌م قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌ییه ئه‌م بڕه قازانجه زۆره، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات و هه‌ر نه‌بێت وه‌ك كه‌ركوك لیترێك بدات به 800 دینار.
د. عزه‌ت سابر اسماعیل
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان
له په‌رله‌مانی كوردستان