سه‌باره‌ت به دۆخی عه‌سكه‌ری كۆبانێ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ده‌رباره‌ی دۆخی عه‌سكه‌ریی كۆبانی
جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كۆبانی!
گه‌لی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان!
رای گشتی جیهان!
وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی داعش!
سه‌ره‌تا، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، سڵاو له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین كه له "كۆبانی"دا، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییان، كردۆته دڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستان. به‌ڵكو "كۆبانی"یان كردۆته مه‌حه‌كی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان، بۆ پشتیوانی خه‌باتی دیموكراسیخوازانه‌ی كورد‌و ناوچه‌كه‌ش. یه‌كه یه‌كه، سڵاوتان لێ بێ ئه‌ی قاره‌مانه كه‌مهاوتاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه "كۆبانی"یه‌كان، له شه‌ڕی مان و نه‌ماندان، له نوسینی لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌شی به‌رخۆدانن، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌پێویستی ده‌زانێ كه ده‌یان پاتی بكاته‌وه، پشتیوانی رۆژئاوای كوردستانه. هه‌روه‌ها، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه "داعش" دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازادی و ئاشتی و ئاوه‌دانیه. داعش.. دۆستی نیه. ته‌نها دوژمنی هه‌یه. ته‌واوی وڵاتان، گه‌لان و ئازادیخوازانی ناوچه‌كه، داعش به دوژمنیان ده‌زانێ. هه‌ربۆیه خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌یان راگه‌یاند، خه‌لافه‌ت، ته‌نها بۆ عێراق و سوریا نییه، بۆ ته‌واوی وڵاتانی موسڵمانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌و له ئاسیای ناوه‌ڕاستیش. بۆیه، ئه‌گه‌ر وڵاتێك و هێزێك، هه‌بێ وابزانێ ده‌توانێ داعش بكاته دۆستی خۆی، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی له‌ناو هاوكێشه‌كاندا ده‌كات. چونكه داعش، به‌ئه‌ركی شه‌رعی خۆی ده‌زانێ دوژمنی هه‌موو لایه‌ك بێ كه هاوسه‌له‌فی خۆی نه‌بێ.
له‌و روانگه‌یه‌وه، ئێستا، هاوپه‌یمانیه‌كی جیهانی له (29) وڵات دژی داعش راگه‌یه‌ندراوه. وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش گیرۆده‌ی سیاسه‌تی تیرۆریستی داعش بوون، به‌ڵكو هێزه ئیسلامگه‌را میانه‌ڕه‌وه‌كانیش، به‌و هه‌موو نه‌رمیه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌ینوێنن، ئینجا، داعشه‌كان پێیان بكرێ، په‌لاماریان ده‌ده‌ن. كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی دوژمنی سه‌ربه‌ستی روبه‌ڕووی هه‌موو لایه‌ك بوبێته‌وه، له‌ناو ته‌واوی لایه‌نه‌كانیشدا، له باشور‌و رۆژئاوای كوردستاندا، زیاتر په‌لاماری كورد‌و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی تر بدات، ئیتر ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان چ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری تریان ده‌وێ، هه‌تا بۆیان ده‌ربكه‌وی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش درێغی نه‌كردووه؟ كه‌وابێ:
یه‌كێتی، جارێكی تر، به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش وریابكاته‌وه كه هه‌تا زووه، ده‌بێ به‌ده‌ر له پێوه‌ره سیاسیه‌كانی رابوردوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا به‌ره‌سمی ده‌ناسن یان جارێ به‌ره‌سمی نایناسن (كه هه‌قوایه به‌ره‌سمی بیناسن و پشتیوانیشی بكه‌ن) به‌ده‌ر له‌مه، ئێستا، شه‌ڕێكی چاره‌نوسساز له رۆژئاوای كوردستان و كانتۆنی "كۆبانی"دا هه‌یه. داعش‌یش په‌لاماری كۆبانی داوه‌و ده‌شیه‌وێ كۆنترۆڵی بكات. بێگومان، گه‌مارۆدانی كۆبانی، ته‌نها گه‌مارۆی عه‌سكه‌ری نییه، به‌ڵكو گه‌مارۆیه‌كی سیاسی و ئه‌منی یه، بۆ پاراستنی پانتایی جوگرافی ده‌سه‌ڵاتی داعش، هه‌تا بتوانێ، پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت، له عێراق و سوریا‌و له دوو به‌شی كوردستاندا، قایم بكات و هه‌تا دوای ئه‌وه بیانپه‌رژێ، نه‌خشه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا فراوانتر بكه‌ن. بۆیه، شه‌ڕ دژی داعش، ته‌نها به‌رگری نیه له كانتۆنی كۆبانی، به‌ڵكو تێك و پێكدانی نه‌خشه‌كانی داعشه له‌و ناوچانه‌دا، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ربكه‌ون، بێگومان هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانیان فراوانتر ده‌بێ. له‌به‌ر ئه‌م راستیه‌یه ده‌یڵێینه‌وه، پێویسته، وڵاتانی ناوچه‌كه‌و رۆژئاواش، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ته‌راوزی هێز له رۆژئاوای كوردستان تێكبچێ، ده‌بێ باشتر‌و خێراتر له ئێستا، به‌هانای كۆبانیه‌وه بچن. چونكه تێكشكاندنی داعش له كۆبانی، سه‌ره‌تای تێكشكانیان ده‌بێ له سوریا‌و ئینجا له عێراقیش.. بێگومان له كوردستانیش هه‌روه‌ها. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، سه‌ركه‌وتنیان له كۆبانی، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر هه‌موو ئاڕاسته عه‌سكه‌ریه‌كان، په‌یدا ده‌كه‌ن. بۆیه:
داوامان وایه، به‌زوترین كات، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی داعش، بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری هاوبه‌ش له‌سه‌ر كۆبانی و رۆژئاوا، جیا له‌و نه‌خشه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سوریا هه‌یانه، كارێكی پێویسته؛ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، كاتێك سه‌ركه‌وتنی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رز به‌دیدێنێ، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، هاوكاریه‌كی راسته‌قینه بكرێ. هه‌روه‌ها، بڕیارێكی هاوبه‌ش هه‌بێ كه توركیا، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه شه‌ڕی داعش ده‌كات، پێویسته له‌ناو نه‌خشه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئاوادا، هیمه‌ت بكات. ئێمه دڵنیاشین، كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چۆن هه‌ڵوێستی رۆشن بووه له دژایه‌تی داعشدا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا، درێغی ناكات.
ئه‌ی وڵاتان و رای گشتی جیهان!
رووداوه‌كان خێرا تێده‌په‌ڕن. هه‌ڵوێست و بڕیاری ده‌ست و برد، له‌م رووداوانه‌دا، نیوه‌ی زیان، به‌ڵكو كاره‌ساتی گه‌وره‌ش ده‌گێڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش، مه‌سئولیه‌تی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌یه.
ئیتر بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و
- سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی كۆبانیه‌كان.
- به‌دیهێنانی مافه دیموكراسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
- تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی داعشه‌كان.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7/10/2014