دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌سێ كرده‌وه‌ی خۆكوژیدا نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر و فه‌رمانبه‌ر له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په بوونه قوربانی،
به‌رپرسێكی حزبی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی داعش له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه قێزه‌ونه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و گوندانه بووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په كۆنترۆڵی كردوون و به‌ته‌واوی له‌داعش پاكی كراونه‌ته‌وه .
ئامانج عه‌بدول ره‌زاق لێپرسراوی كۆمیته‌ی جه‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش به‌ته‌واوی قه‌ره‌ته‌په‌یان له‌ده‌ستداوه و هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ نه‌ماوه تاوه‌كو بتوانن پیلانه‌كانی خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی لاوازبوونیان له پارێزگای دیاله و به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ئێستا به‌ته‌واوی له‌ژێر گه‌مارۆدان و كۆتاییان نزیكه .
وتیشی: هه‌ر بۆیه چه‌كداره‌تیرۆریسته‌كان دوێنێ 12/10 /2014 بۆ شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه ویستبویان به‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه وره‌ی پێشمه‌رگه لاوازبكه‌ن و دواتر په‌لاماری ره‌بیه و ئه‌و گوندانه بده‌ن، كه پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی كردوون .
رونشیكرده‌وه: چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش هێزێكی زۆریان ئاماده‌كردبوو، تاوه‌كو هه‌ر دوای كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه هێرش بكه‌ن ، به‌ڵام به‌هۆی وره به‌رزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌باشی ته‌واو، ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستانه هه‌رچه‌ند زیانێكی گه‌وره‌بوو بۆ گه‌لی كورد و چه‌ندین رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌كمان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام نه‌یانتوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شپرزه بكه‌ن، بۆیه پیلانه‌كه‌ی داعش سه‌ری نه‌گرت.
سامان یاروه‌یس