له بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
دژ به‌تیرۆرستانی داعش سیستمی موشه‌كی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه له‌پارێزگای
ئه‌نبار تێكشكێنرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 26-12-2014 فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 15 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌عیراق ئه‌نجامدا، توانیویانه چه‌ند ئامانجێكی گه‌وره بپێكن و زیانی گه‌وره به‌تیرۆستان بگه‌یه‌نن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گروپی تیرۆرستی داعش رایگه‌یاندووه، مۆڵگه‌كانی داعش له‌هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ( ئه‌سه‌د ، موسڵ ، قائم ، بێجی ، كه‌ركوك ، ته‌لعه‌فه‌ر ، شه‌نگال ) بۆردومان بكه‌ن و زیانی زۆر گه‌وره‌یان پێبگه‌یه‌نن .
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا سیستمی موشه‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌ی ئه‌سه‌دی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تیرۆرستان تێكشكێنراون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و سیستمه ماوه‌ی 6 مانگه له‌و پارێزگایه جێگیركراوه‌و له‌لایه‌ن تیرۆرستانی بیانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و زیانی زۆری به‌سوپای عیراق گه‌یاندووه.
سیستمی موشه‌كی داعش له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ له‌سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق ده‌ست تیرۆرستان كه‌وتووه‌و توانای ئاراسته كردنی 8 موشه‌كی هه‌یه له‌یه‌ك هێرشدا، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه كه ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای عیراق تێكبشكێنێت .

لیوای خانه‌نشینی سوپای عیراق ره‌عد حه‌مود له‌وباره‌یه‌وه وتی:
ئه‌و سیته‌مه موشه‌كییه دووه‌م سیستمی موشه‌كی هێزه‌كانی سوپای عیراقه
له‌گه‌وره‌ی و پێشكه‌وتوویدا، كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن چه‌ند شاره‌زایه‌كی
ئه‌مریكی و بریتانی رێكخراوه، به‌كردنه ئامانجی له لایه‌ن هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌وه داعش تواناكانی له ئه‌نبار لاواز ده‌بێت ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه توانای چه‌ندین كیلۆمه‌تر بڕینی رووبه‌ری
هه‌بووه.
سامان یاروه‌یس
سامان یاروه‌یس