تازەترین هەواڵ ئاكادارى
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
ئاكادارىئاكادارى31 Oct 2022 undefined ???????

 ئةم مالبةرة كارى تيدا ناكريت بؤ ماوةيةكى كاتى 

 ژیان به‌ پێنووسی‌ ژنێك ژیان به‌ پێنووسی‌ ژنێك06 Aug 2017 undefined ???????

...

‎برایم ئه‌حمه‌د.. پیاوێك له‌نور و شكۆی قه‌ڵه‌می هه‌ڵوێست‎برایم ئه‌حمه‌د.. پیاوێك له‌نور و شكۆی قه‌ڵه‌می هه‌ڵوێست12 Apr 2017 undefined ???????

ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاحزاده‌ مسته‌فا، به‌ چه‌ند ناوێكی تریش (بله‌ - برایم ئه‌حمه‌د-بله‌ی ئه‌حه‌...

به‌وێنه‌ ... فیستیڤاڵی هۆزی باجه‌ڵانبه‌وێنه‌ ... فیستیڤاڵی هۆزی باجه‌ڵان10 Apr 2017 undefined ???????

به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شێركۆ میروه‌یس ئه‌ن...

14 ساڵ دوای كه‌وتنی بته‌كه‌ 14 ساڵ دوای كه‌وتنی بته‌كه‌ 09 Apr 2017 undefined ???????

رۆژی 9-4 ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌له‌ ساڵی 2003 داو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و رژێم...

نه‌خشه‌ رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كاننه‌خشه‌ رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان04 Apr 2017 undefined ???????

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی قۆناغی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و پێویستیی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌...

قوباد تاڵەبانی: پیرۆزبێت هەڵكردنی ئاڵاكەمان لەقودسی كوردستانقوباد تاڵەبانی: پیرۆزبێت هەڵكردنی ئاڵاكەمان لەقودسی كوردستان28 Mar 2017 undefined ???????

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكات لەكەركوكی قودسی كوردستان،  دەشڵێت: ...

پرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( شوعلە ) هاوژینی بەرێز نەوشیروان مستەفاپرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( شوعلە ) هاوژینی بەرێز نەوشیروان مستەفا18 Mar 2017 undefined ???????

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ماڵئاوایی خاتوو (شوعله...

ئاكادارى31 Oct 2022 undefined ???????

 ئةم مالبةرة كارى تيدا ناكريت بؤ ماوةيةكى كاتى 

29‏/11‏/2014

بەیاننامەی مەڵبەندی ( 11 )ی ڕێكخستنی گەرمیان بەبۆنەی ئازادكردنی ناوچەكانی جەلەولا و سەعدییە و دەوروبەری


لەپاش دروستبوونی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش  داگیركردنی بەشێكی زۆری وڵاتی سوریا و پاشان هێرش كردنە سەر چەند ناوچەیەكی وڵاتی عێراق و داگیركردنی هەندێ ناوچەی گرنگ و ئەنجامدانی چەندین تاوانی كوشتن و ئەشكەنجەدانی سەدان كەسی بێتاوان و دەربەدەركردنی هەزاران خەڵك و ڕفاندنی سەدان ژن و منداڵ و خوێندكاری بێتاوان و دروستكردنی چەندین جۆرە ترس و تۆقاندن لە دڵی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای عێراقدا بەبێگوێدانە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی و ئاین و  ڕەگەز ...
لە پاش چەند رۆژێك لە گیرسانەوە و مانەوەیان لەوناوچانەی كە عەرەبنشینن ، دواتر بە بەرنامە هێرشیان كردە سەر سنووری كوردستان و هەر بەو بۆنەشەوە هێزەكانی پێشمەرگە بەدرێژای زیاتر لە ( 1050 ) كم كەوتە بەرگری كردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕوبەڕووبوونەوەیان دواتر ئەو دەرئەنجامەی لێكەوتەوە كە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش توشی شكست و تێشكان بێت لە هەندێ ناوچەی كوردستان بەتایبەت ناوچەكانی جەلەولا و سەعدیە و چەندین دێهاتی سنووری قەرەتەپە تا گەیشت بە حەمرین و دواتر توانرا بە هەوڵ و هێمەتی هێزەكانی پێشمەرگە ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەسەر چیای حەمرین دابنرێت.
هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبای لەسەرجەم هاونیشتیمانیان بەگشتی و خەڵكی سنووری گەرمیان و گەرمەسێر بەتایبەتی دەكەین و دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ دەكەین بۆ ئەو قارەمانیەتی و نەبەردیانەی ئەنجامیان دا لەئازادكردنی ئەو ناوچانەدا..
هەروەها پێویستە سەری ڕێز و وەفا بۆ سەرجەم شەهیدانی كوردستان دابنوێنین و ئەو سەركەوتنە گەورەیە لەكەسوكاریان پیرۆز بكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین هەروەها لەسەركەوتنێكی وەها گەورەدا پێویستە سوپاسی سەرجەم خەڵكی گەرمیان بكەین كە توانیان پاڵپشتێكی ماددی و مەعنەوی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن كە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووە .
ئێمە لە دێرزەمانەوە وتوومانە ئەو ناوچانە دەبێ لە شۆڤینییەكان و ئەوانەی ئازاری خەڵكیان داوە پاكبكرێتەوەو ئێستایش سورین لەسەر ئەوە كە دەسەڵاتی ئەو ناوچانە بەهێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هێزە نیشتمانییەكان بسپێردرێت ، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو كەس و لایەنانەی ئازاری خەڵكی ناوچەكەیان داوە و دەستیان هەبووە لەتێكدانی ئارامی و ناوچەكەدا ڕادەستی دادگا بكرێن و بەسزای یاسای خۆیان بگەن ئەوەی لێرەدا پێویستە یەكڕیزی یەك دەنگی لەنێوان سەرجەم لایەنە كوردیەكاندا باشتر بەدی بێت بۆ ئەوەی سەرجەم ئاواتەكانی شەهیدان بەدیبێنن و هەوڵەكانمان زیاتر چڕ بكەینەوە لەپێناو جێبەجێكردنی دەستوور و ماددەی (140) و گەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ سەر خاكی پیرۆزی كوردستان .
لەكۆتایدا دووبارە سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی دەستی تیرۆر بەتایبەت دادەنوێنین و جەخت دەكەینەوە كە دەبێت هەموو لایەك ئەوە بزانین كە ئازایەتی و قارەمانێتی و نیشتیمان پەروەری هێزەكانی پێشمەرگە نەبوایە ، نەك جەلەولا و سەعدیە و ناوچەكانی تر ئازاد نەدەكران بەڵكو ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش مەترسی دروست دەكرد لەسەر ناوچەكانی كوردستان بەگشتی و گەرمیان گەرمەسێر بەتایبەتی .


                                                                                    
   مەڵبەندی "11"ی ڕێكخستنی گەرمیانی ( ی.ن.ك)