سایتی شار پرێس، جارێكی تریش،
ئەمڕۆ هەواڵێكی هەڵبەستراوی بڵاوكردۆتەوە گوایە، پرۆژەیەك بۆ كۆمیتەیەكی
(9) كەسی بۆ سەركردایەتی یەكێتییو كۆمیتەیەكیی (3) كەسیش بۆ سەرپەرشتی
یەكێتییو سوڵحی ناو یەكێتیی، لەلایەن هەڤاڵ (هێرۆ برایم ئەحمەد) ئەندامی
مەكتەبی سیاسییەوە، پێشكەش بەهەڤاڵان كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح كرابێ.
بەم رونكردنەوە، دوای پرسیاركردن لەڕاستیو ناڕاستی هەواڵەكە لەهەڤاڵ هێرۆ برایم ئەحمەد، سەراپای هەواڵەكە بەدرۆ دەخەینەوە. دوورو نزیك هەواڵەكە راست نییەو هیچ كۆمیتەیەكیش ناتوانێ جێگەی ئۆرگانە شەرعییەكانی یەكێتیی هەتا بەستنی كۆنگرە بگرێتەوە.

ئومێدەواریشین، جارێكی تر، شار
پرێس، كاتێك لە"ژوورێكی تاریكەوە!!" هەواڵی وای پێدەگات، پرسیار لەژوورە
رووناكەكانیش بكات.. بۆ راستیو ناڕاستی هەواڵەكە.
سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
24/1/2015
سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
24/1/2015