ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی چه‌ند تۆمه‌تێك كه له
به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی روداودا درایه پاڵ ئیداره‌كه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك
بۆ رایگشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
له‌به‌رنامه‌یه‌كی شه‌وی 24/25 -1-2015 ی كه‌ناڵی روداودا چه‌ند كه‌سێك كه به‌به‌رنامه و پلانی پێشوه‌خت بۆ به‌رنامه‌كه هێنرابوون به‌پاساوی گه‌نده‌ڵی له‌پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا په‌لاماری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان دا‌و و چه‌ندین تۆمه‌ت و ته‌شهیری ناڕه‌وایان دایه‌پاڵ ئیداره‌كه‌مان، بۆیه به‌پێویستمان زانی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ناوبراو ئه‌م خاڵانه ڕوون بكه‌ینه‌وه …
1- پرۆژه‌ی كه‌لاری نوێ به‌شایه‌تی هه‌موو لایه‌ك له‌باشترین پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونه له‌كوردستان له‌شێوازی دابه‌شكردن و سوودمه‌ندبوونی هاوڵاتیانی هه‌ژار و كرێنشیندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئیداره‌كه‌مان لیژنه‌یه‌كی پسپۆری بۆ سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه پێكهێنا و له ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه هاوڵاتیان ئاگادار كرانه‌وه كه فۆرمی یه‌كه‌كان وه‌ربگرن و زیاتر له 7000 هاوڵاتی فۆرمیان پێشكه‌ش كرد، كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی سنووری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون، دوای وردبینی و ده‌رهێنانی ئه‌و فۆرمانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدانه‌بوو، دواتر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن تیروپشك بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا و 867 یه‌كه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراو له‌وساوه تا ئێستاش هیچ ڕه‌خنه و گازنده‌یه‌كیش له‌م پرۆسه‌یه نه‌بووه .
2- سه‌باره‌ت به قسه‌ی ئه‌وانه‌ش كه له‌به‌رنامه‌كه‌ی
ڕوداودا قسه‌یان كرد، ئه‌و هاوڵاتیانه كه نیشته‌جێی هه‌ولێر و سلێمانین،
ئه‌وانه شه‌ریكی وه‌به‌رهێنه‌رن و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی شه‌راكه‌تیان
له‌گه‌ڵ ناوبراودا كردووه و كه‌یسه‌كانیان دوور و نزیك په‌یوه‌ندی
به‌پرۆژه‌كه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و هاوڵاتیانه‌وه نیه و ته‌نیا كێشه‌یان
له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌دا هه‌یه.ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
له‌به‌رنامه‌یه‌كی شه‌وی 24/25 -1-2015 ی كه‌ناڵی روداودا چه‌ند كه‌سێك كه به‌به‌رنامه و پلانی پێشوه‌خت بۆ به‌رنامه‌كه هێنرابوون به‌پاساوی گه‌نده‌ڵی له‌پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا په‌لاماری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان دا‌و و چه‌ندین تۆمه‌ت و ته‌شهیری ناڕه‌وایان دایه‌پاڵ ئیداره‌كه‌مان، بۆیه به‌پێویستمان زانی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ناوبراو ئه‌م خاڵانه ڕوون بكه‌ینه‌وه …
1- پرۆژه‌ی كه‌لاری نوێ به‌شایه‌تی هه‌موو لایه‌ك له‌باشترین پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونه له‌كوردستان له‌شێوازی دابه‌شكردن و سوودمه‌ندبوونی هاوڵاتیانی هه‌ژار و كرێنشیندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئیداره‌كه‌مان لیژنه‌یه‌كی پسپۆری بۆ سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه پێكهێنا و له ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه هاوڵاتیان ئاگادار كرانه‌وه كه فۆرمی یه‌كه‌كان وه‌ربگرن و زیاتر له 7000 هاوڵاتی فۆرمیان پێشكه‌ش كرد، كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی سنووری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون، دوای وردبینی و ده‌رهێنانی ئه‌و فۆرمانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدانه‌بوو، دواتر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن تیروپشك بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا و 867 یه‌كه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراو له‌وساوه تا ئێستاش هیچ ڕه‌خنه و گازنده‌یه‌كیش له‌م پرۆسه‌یه نه‌بووه .
3- سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنه‌ر "كامه‌ران جه‌میل"یش كه پرۆژه‌كه‌ی به‌ناوه‌وه‌یه ، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌مان به‌دواداچوونی وردی كرد ده‌ركه‌وت كه وه‌به‌رهێنه‌رێكی تر پرۆژه‌كه‌ی به ئه‌م فرۆشتووه و دوای ئاگاداربوون له‌م سه‌ودا و مامه‌ڵه نایاساییه، به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌مان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ناچار كرد كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه نایاساییه 150 یه‌كه دروست بكات و 75 له‌و یه‌كانه‌ش بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش بكرێت و 75 ی تریشی به نرخی تێچوون و به‌قه‌رزی درێژخایه‌ن دابه‌ش بكرێـت، كه ئه‌مه‌ش مۆدێلێكی نوێیه له‌سزادانی ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كڕین و فرۆشتن به زه‌وی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌كه‌ن، هاوكات ئیداره‌كه‌مان چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هاوڵاتیانی ئاگادار كردۆته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی نایاسایی بۆ ده‌سكه‌وتنی یه‌كه‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هیچ پاره‌یه‌ك به هیچ كه‌س نه‌ده‌ن، چونكه یه‌كه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه دابه‌ش ده‌كرێن.
4- ئیداره‌كه‌مان له ڕێی تیمه یاساییه‌كه‌یه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی ڕوداو و ئه‌وانه‌ش تۆمار ده‌كات، كه له‌به‌رنامه‌كه‌دا تۆمه‌ت و ته‌شهیریان به ئیداره‌كه‌مان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی كردووه و به‌هیچ جۆرێك له‌م ناوزڕاندنه پلاندار و ئاماده‌كراوه خۆش نابین و ئه‌وانه‌ش ده‌بێ بیسه‌لمێنن كه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌و پرۆژه‌یه‌دا شه‌ریكه یا سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن .