خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كرد لەباشوری كەركوك و رایگەیاند بەرگری و
قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بەرامبەر تیرۆریستان، دووبارەكردنەوەی
داستانەكانی شاخ و زیندو راگرتنی چیرۆكی قارەمانانەی ئەم هێزەن.
ئەمڕۆ 2015/283 خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كرد لەباشوری كەركوك.
ئەمڕۆ 2015/283 خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كرد لەباشوری كەركوك.
لەو سەردانەیدا، خاتوو هێرۆ
لەناو سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەوە رایگەیاند: چیرۆكی مقاوەمەت و
گیانفیدایی ئێوە، سەلماندنی كە درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانی رێگەی ئازادی
كوردستانن.
وتیشی:بەرگری و قوربانیدانی
ئێوە لەسەنگەرەكاندا دژ بەهێزی تاریكی، داستانەكانی رابردوومان
بیردەخاتەوە، ئەو كاتانەی داستانیان دژ بەدیكتاتۆرییەت تۆمار دەكرد.
جەختی لەوەشكردەوە كە
دیكتاتۆریەت بەو هێزە زەبەلاح و كۆمەكە گەورەیەوە، نەیتوانی ورەی هێزی
پێشمەرگە بڕوخێنێت، هیچ هێزێك ناتوانێت ورەی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی
كوردایەتی بڕوخێنێت.
هەر لەو سەردانەیدا خاتوو هێرۆ،
سەردانی د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستانی كردو بەگەرمی پێشوازی لێكرا.