به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان
رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 3-2-2015 تیرۆرستێكی بهرِهگهز كوردی ناحیه‌ی
جه‌له‌ولا كه به‌نهێنی په‌یوه‌ندی به‌رێكخراوی داعشه‌وه كردبوو له‌ناو
بازاڕی كه‌لار ده‌ستگیركرا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه توانرا تیرۆرستێك له‌ناو بازاڕی كه‌لار ده‌ستگیربكرێت.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه توانرا تیرۆرستێك له‌ناو بازاڕی كه‌لار ده‌ستگیربكرێت.
وتیشی: ئه‌و تیرۆرسته ناوی (علی بورهان مه‌ولود) هو
بهرِهگهز كورده‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی جه‌ماهیره له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا
ته‌مه‌نی 19 ساڵانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و تیرۆرسته، تاوانباره به‌كوشتنی
دوو گه‌نجی كورد كه شه‌ش مانگ پێش ئێستا بۆ سه‌ردانی ماڵه‌كانیان
چوبوونه‌وه بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و پاشان ئه‌و تاوانباره تیرۆرستانی لێ
ئاگاداركربووهو له‌دوایدا ئه‌و دوو گه‌نجه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه
كوژران.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه ئه‌و تیرۆرسته له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌داناوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعشدا هه‌بووه‌و له‌ئێستادا ئه‌و تیرۆرسته بهفهرهمانی دادوه‌رو به‌مادده‌ی 3 ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.

سامان یاروه‌یس