به‌ناونیشانی (دیموكراسی له‌نێوان جیهانبینی رۆشنگه‌ری و سه‌له‌فییه‌تدا)،
ئێواره‌ی ئهمرِۆ 3-3-2015 كۆمه‌ڵه‌ی ئهكادیمیانی كوردستان، به‌هاوكاری
فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنهرِهتی زانكۆی سلێمانی، له‌هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی
فاكه‌ڵتی، كۆرِێكی بۆ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی
مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر لهئهكادیمیایان و
دكتۆر‌و مامۆستا و خوێندكاران و رووناكبیران بهرِێوهبرد، كه تیایدا دوای
پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كه، كۆرِهكه گفتوگۆیه‌كی گه‌رمی سه‌باره‌ت
به‌بابه‌ته‌كه هێنایه ئاراوه‌و به‌پرسیارو وه‌ڵامه‌كانیان، ئاماده‌بووان
مشتومرِێكی بابه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ئه‌نجامدا.
له‌ده‌ستپێكدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی به‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه كرد، كه له‌ئێستادا هاتۆته ئاراوه له‌پێناو دیالۆگ و مشتوماڵكردنی ئه‌ندێشه‌و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و ئه‌و بیر‌و برِوا و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ده‌كانی ناوهرِاستهوه، نه‌وه دوای نه‌وه به‌میرات ماوه‌ته وهو كۆمه‌ڵی له‌سه‌ر په‌روه‌رده كراوه و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ هه‌ژموونی ئایین، هه‌ژموونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه دواكه‌وتووه‌كان، هه‌ژموونی مه‌زهه‌ب، ئه‌و شه‌ریعه‌ت و یاسانه‌ی كه تائێستا بێ لێكدانه‌وه‌و ره‌خنه لێگرتنیان كاریان پێده‌كرێت و دوایئه‌وه‌ی رونیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر تائێستا‌و له‌ساڵانی له‌مه‌وبه‌ر، به‌تایبه‌ت له‌دوای راپهرِینهوه، لێره‌و له‌وێ قسه‌یه‌ك كرابێ و ره‌خنه‌یه‌ك گیرابێت و كتێب له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت نوسرابێت، ئه‌وا له‌ئێستادا ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست، كه ناوی لێ‌نرا به‌هاری عه‌ره‌بی و سه‌ره‌نجام به‌هه‌ڵه خه‌باتی چه‌كداری تێكه‌ڵی راپهرِینی خه‌ڵك كرا و دووچاری به‌دبه‌ختی شكست كرا، كه تیایدا هێزه ئیسلامگه‌راكان خۆیان تاقیكرده‌وه‌و هێزه چه‌په‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه، ئه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤی دیموكراسی به‌داخه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناهرِاست هه‌تا ئێستا پێكنه‌هاتووه، جه‌ختی كرده‌وه كه: ئایا ئێمه تاكه‌ی به‌دیار رابردووه‌وه ئه‌بڵه‌ق بمێنین؟ تاكه‌ی به‌دیار رابردووه‌وه سه‌رسام بین به‌بێئه‌وه‌ی پرسیاره نوێیه‌كان بكه‌ین و، وه‌ڵامی نوێمان لێوه‌رگرتبێ، به‌بێئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی نوێمان هه‌بێت و عه‌قڵمان كردبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی نوێ بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو داسه‌پاندنه سهرفرازبین و بیری ئێمه له‌بیری رابردوو، له‌بیری پاشماوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوهرِاستهوه بگوازینه‌وه بۆ ناو بازنه‌ی شارستانیه‌تی نوێ، بۆ ناو مۆدێرنه‌ته‌و دیموكراسی، بۆ ناو ئازادی ویژدان، بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، سه‌رده‌می جیهانگیری و سه‌رده‌می سۆشیال میدیایه و وتیشی: به‌ڵام به‌داخه‌وه كه هێشتا له‌سه‌رده‌مه‌دا ده‌بیستین، كه عه‌قڵی زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكه‌كه‌مان، عه‌قڵی داخراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر كاتێك هێزێكی فێنده‌مێنتالیستی توندرِهو، خۆكوژ، كۆمه‌ڵكوژی وه‌كو داعش و جه‌بهه‌ی نوسره و پێشتریش وه‌ك جوند ئیسلام كه دێته كایه‌وه، زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان، زه‌مینه‌ی سیاسیان، زه‌مینه‌ی رۆحیان، زه‌مینه‌ی ئه‌ندێشه‌یان و زه‌مینه‌ی پێوه‌ری سه‌ده‌كانی ناوهرِاستیان به‌هێزه، كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ده‌توانن خه‌ڵك كۆبكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌شی به‌مایه‌ی كاره‌سات ناوبرد و وتی: كاره‌ساته كاتێك له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ده‌ژین، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێك نابات داعش ده‌توانێ له‌عیراقدا به‌ده‌یان هه‌زار چه‌كدار كۆبكاته‌وه و به‌هێنده‌ی به‌ریتانیا زه‌وی داگیر بكات و هه‌شت ملیۆن كه‌س بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و رۆژانه‌ش ئه‌و هه‌موو قه‌تڵ و عامه ده‌كات، خه‌ڵك ده‌سوتێنێ و خه‌ڵك كۆمه‌ڵ كوژ ده‌كات.
له‌و رووه‌شه‌وه، به‌پێویستیزانی، كه ئه‌مجۆره دیمه‌نانه بۆ ده‌بێت هه‌ر چاومان بیبینێ، به‌ڵام عه‌قڵمان نه‌یخوێنێته‌وه، ده‌كرێ ئه‌گه‌ر تا ئه‌م ساته‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاتێك ئه‌م هه‌موو رووداوانه ده‌بینین، ناكرێت هێشتا به‌دیار كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی میدیای دواكه‌وتووه‌وه بین، كه هێشتا به‌رنامه‌كانیان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه بێ پێزانهیه كه له‌سه‌ده‌كانی ناوهرِاستیشدا سه‌یر بووه ئه‌و پرسیارانه بكرێن و كۆی ئه‌و پرسیار‌و وهڵامانهشی بهگاڵتهپێكردن به‌عه‌قڵی مرۆڤ و به‌كۆمه‌ڵ ناوبرد و راشیگه‌یاند: سه‌رده‌می تۆقاندن و ههرِهشكردن به‌سه‌رچوو.
له‌درێژه‌و چوارچێوه‌ی بابه‌تی كۆرِهكهیدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، روانگه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌جیهانبینی رۆشنگه‌ری و جیهانبینی سه‌له‌فی، كه بهكرۆكی كۆرِهكهی ناوبرد خستهرِوو، تیایدا جیهانبینی رۆشنگه‌ره‌كانی بۆ تێرِوانین له‌دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌كانی جیهان شرۆڤه كرد‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه جیهانبینی سه‌له‌فییه‌كانی تهتهڵهكردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه به‌بێ ئاورِدانهوه له‌سه‌رده‌می رێنیسانس، به‌بێ به‌ستنه‌وه‌ی رێنیسانس به‌ریفۆرمی ئایینی و رۆشنگه‌ری، ئه‌سته‌مه بتوانین له‌رۆشنگه‌ری و له‌ئه‌ركه رۆشنگه‌رییه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه تێبگه‌ین و بهخستنهرِووی چه‌ندین داتا‌و ئاماریش، هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی رێنیسانس و زه‌مینه‌سازی و په‌یامی رێنیسانسی شرۆڤه كرد‌و تیایدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای رێنیسانسخوازهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وه‌ك نمونه‌یه‌ك هێنایه‌وه، كه لهرِێگهی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه رێچكه‌یه‌كی تازه‌یان شكاند، بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و ئه‌ندێشه، به‌شێوه‌یه‌كی نوێ بیر له‌ژیان بكاته‌وه‌و له‌و برِوایهشهوه، زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رێنیسانس، زه‌مینه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیری نوێ و پشتیوانیكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشا و كه‌نیسه‌وه، زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردن و سه‌ره‌تای نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی رێنیسانسی له‌وه‌رچه‌رخان شرۆڤه‌كردو راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان له‌مێژوودا دروست ده‌كات زاناكانن و وتی: كه زاناكان له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م بۆ هه‌شته‌م و بۆنۆزدهیهم، ده‌یسه‌لمێنن كه زانست پێوه‌ری عه‌قڵه‌و عه‌قڵیش چه‌قی بیكردنه‌وه‌یه له‌ژیاندا و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سهرهرِای ئاماژه‌كردن بۆ ههرِهشهكان، كه رووبهرِووبونهوهی زانا‌و داناكان بۆته‌وه، زانست لهرِهورِهوهی مێژوویی‌دا كاری خۆی كرد‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و سهرنجام رێنسیانسیشی به‌مایه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ ریفۆرم و ئایینسازی پێناسه كرد.
له‌به‌شێكی تری كۆرِهكهیدا، هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی، گرنگی رۆشنگه‌ری له‌ئه‌وروپا و زیانه‌كانی نه‌بوونی رۆشنگه‌ری له‌كوردستاندا، خستهرِوو، تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، رۆشنگه‌ری كه لهرِێنیسانسهوه ده‌ستپێده‌كات هه‌تا ده‌گاته ئایینسازی، گرنگترین شۆرِش كه له‌مێژووی خۆیدا به‌رپای كردووه و وه‌ك یه‌كێك له‌جوانترین میراته‌كان بۆ مرۆڤایه‌تی ناساندی، ئه‌وه‌یه كه خودی مرۆڤی رزگار كرد و عه‌قڵی مرۆڤی وه‌ك خۆد كرد به‌چه‌قی بیركردنه‌وه‌و برِیاردان و به‌بنه‌مای ئازادی بیركردنه‌وه و ره‌خنه گرتن و وتیشی: رۆشنگه‌ری مرۆڤی له‌هه‌موو هه‌ژموونه‌كانی رابردوو رزگار كرد‌و عه‌قڵی له‌هه‌موو كاریگه‌ری و هه‌ژموونه‌كان ئازاد كرد، عه‌قڵی كرد بهبرِیاردهر له‌چاره‌نوسی مرۆڤ، كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كان و سه‌ره‌نجام دنیاگه‌رایی بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، فه‌لسه‌فه‌ی گۆرِانكارییهكان و فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی، هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی شۆرِشی دیموكراسی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و جه‌ختیكرده‌وه: "هه‌تا عه‌قڵ ئازاد نه‌كرێ و له‌ژێر كاریگه‌ری بیری سه‌ده‌كانی ناوهرِاستدا بێت، هه‌تا عه‌قڵ له‌ژێر كاریگه‌ری ره‌های دین و مه‌زهه‌بدا بێت و بای پێشكه‌وتن، ئازادی و دیموكراسی، نوێگه‌ری و مۆدێرنه‌ته عه‌قڵ ئازاد نه‌كرێ و نهخرێتهگهرِ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكه‌وته دناییانه به‌دیبێت، هه‌تا عه‌قڵ كه‌مترین ئازاد بێت، دیاره كه‌مترین دهستكهوتیشی هه‌یه‌و هه‌تا زۆرتریش ئازاد بكرێت، زۆرترین ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت و راشگه‌یاند: "باشترین ئازادی، ئه‌و ئازادییه‌یه، كه عه‌قڵ ببێت به‌چه‌قی هه‌موو بیركردنه‌وه دناییهكان و ئازادی دین و مه‌زهه‌بیش ببیێت به‌ئازادی تاكی مرۆڤ" و وتیشی كه: "ده‌بێت بهوپهرِی ره‌هایی مرۆڤ بۆ دین و مه‌زهه‌ب ئازاد بێت" و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌وروپای وه‌ك نموونه‌ی ئازادییه‌كان هێنایه‌وه و رونیشیكرده‌وه كه: له‌وێ تێكست حوكم ناكات، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه‌و عه‌قڵ حوكم ده‌كه‌ن و جه‌ختیشیكرده‌وه "له‌ئه‌وروپا بۆیه مرۆڤ هه‌موو مافه‌كانی به‌دیهێناوه‌و ته‌واو ئازاده، چونكه عه‌قڵ حوكمی عه‌قڵ ده‌كات و به‌حوكمی عه‌قڵانیش ژیان له‌وێ بهرِێوهدهچێت".
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، له‌درێژه‌ی كۆرِهكهیدا و له‌چوارچێوه‌ی دیدگاكانیدا بۆ عه‌قڵ و ئازادكردنی، بۆ ئازادی ویژدان، بۆ حوكمی عه‌قڵانی و رۆشنگه‌ری، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه "ئازاترین مرۆڤ ئه‌وه مرۆڤه‌یه، كه ده‌توانێت ئازادی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵ دابین بكات" و وتیشی: ئازاكان ئه‌وانه نین كه مرۆ ده‌كوژن و رونیشیكرده‌وه كه: مرۆڤ كوشتن له‌سه‌ر ئایین، له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب و بیروباوهرِ، كاری ترۆسنۆكترین مرۆڤه‌كانی ناو ژیانن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه: ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه نیشتمانه‌كه‌ت ئازاد بكه‌یت و ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌كرێت به‌په‌تی سێداره‌دا بڵێت (كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی)، ئازایه‌تی ئه‌وه‌نییه به‌پاره و پشتیوانی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ت، خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروباوهرِو ئه‌ندێشه‌كانی تیرۆر بكه‌یت.
هاوكات وه‌ك به‌شێكی تر لهكۆرِهكهی، جه‌ختی لهبیروباوهرِهكانی خۆی كرده‌وه، كه له‌پێناو ئازادكردنی عه‌قڵ و ئازادییه ره‌هاكانی مرۆڤ له‌كوردستاندا، باجه‌كانی خۆی ده‌دات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه داعش دواهه‌مین فیلمی عه‌قڵی سه‌له‌فی، عه‌قڵی ره‌شه‌كوژی و سه‌ده‌كانی ناوهرِاست نییه و به‌یه‌كێك له‌سیناریۆكانی زانی، هۆكاره‌كانی نه‌بوونی شۆرِشی پیشه‌سازی، شۆرِشی دیموكراسی و نه‌بوونی مه‌ده‌نییه‌ت و ئازادی ره‌خنه‌ی له‌كوردستاندا رونكرده‌وه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "خراپترین جۆری سه‌له‌فی، سه‌له‌فی مه‌زهه‌بییه، چونكه سه‌له‌فی مه‌زهه‌بی قسه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ناكات، قسه له‌گه‌ڵ دنیای ماددی ناكات، به‌ڵكو قسه له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆڤه‌كان ده‌كات" و له‌كۆتایشدا رایگه‌یاند كه "رۆحی داگیركراو، رۆحێك كه هه‌ژموونی تۆتالیتاری له‌سه‌ر بێت، ئه‌و عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌یه‌ی داگیر كرابێت، ئه‌م عه‌قڵه هه‌میشه ئاماده‌یه به‌گوتاری سه‌له‌فییه‌ت باوهرِبهێنێت، ئیدی سه‌له‌فییه‌تی توندوتیژی بێ، یان سه‌له‌فی مه‌دخه‌لی بێت، یان هه‌ر جۆره سهلهفییهتێك بیه‌وێت خه‌لافه‌ت دروستبكاته‌وه، هه‌ر مهدرهسهو حزبێك بیه‌وێت خه‌لافه‌ت دروست بكاته‌وه و ژیانی سه‌رده‌می جیهانگیری بگێرِێتهوه بۆ سه‌ده‌كانی ناوهرِاست، هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، دینی یان مه‌زهه‌بی ئه‌مكاره بكات، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ و له‌سه‌ر پێشكه‌وتن" و وتیشی: به‌داخه‌وه هێشتا ئێمه، هه‌موو حزب و داموده‌زگاكان، ئه‌وه‌نه‌ی شهرِی حزبی و ده‌سه‌ڵاتین و كێشه‌ی لاوه‌كی و ئه‌ملاو ئه‌ولاین، زۆر كه‌متر له‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین ئازادی زیاتر دابین بكه‌ین، ئازادی ره‌خنه دابین بكه‌ین. ئازایه‌تیمان هه‌بێ لهرِهخنهگرتن" و دوپاتیشیكرده‌وه كه: "رۆشنگه‌ری به‌مانای رۆشنگه‌ری له‌وڵاتی ئێمه‌دا نییه و نه‌بووه‌و ئه‌مه‌شی به‌مایه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره زانی، چونكه ئه‌گه‌ره رۆشنگه‌ری نه‌بێ، واته تاریكپه‌رستی هه‌یه، كاتێكیش تاریكپه‌رستی ده‌بێ، ئه‌وا هێزی وه‌كو داعش سه‌رهه‌ڵده‌دات".
له‌كۆتایی بابهتهكهشیدا، به‌قوڵی ئاماژه‌ی به‌ئه‌ركی رووناكبیران و ئه‌كادیمییان و مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ كرد‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، پشتیوانی بۆ بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی ئازاد راگه‌یاند و دوایئه‌وه‌ی وتی كه "با له‌به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا بیستی ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه، قهڵهكانمان بۆ ئازادی عه‌قڵ و ویژدان بخه‌ینه‌كار" و جه‌ختیشیكرده‌وه كه "رێگه ناده‌ین هیچ هێزێك و تیرۆریستێك، مه‌ترسی له‌سه‌ر عه‌قڵی ئازاد‌و ره‌خنه‌ی ئازاد دروست بكه‌ن، چونكه یه‌كێتیی هێزێكه بۆ ئه‌وه دروست بووه په‌یامه مێژووییه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت و هیچ كه‌سێك سنوری ئازادییه‌كان و ره‌خنه‌ی ئازاد تێبپهرِێنێت" و وه‌ك دوا قسه‌ی بابه‌تی كۆرِهكهشی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به به‌ره‌نگاری و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه لهرووبهرِووبونهوهی داعشدا كرد، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه دیله‌كانی لای داعش و خستنه ناو قه‌فه‌زو گهرِاندنیان به‌ناوشاری حه‌ویجه‌دا و به‌ردبارانكردن و ئیهانهكردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه، رایگه‌یاند "خه‌ڵكی حه‌ویجه، با ئه‌مه له‌ناو نانێكی گه‌رمدا بێت و ئێمه‌و ئێوه‌و مه‌یدانی شهرِ".
به‌شێكی تری كۆرِهكه، له‌سه‌ره‌نجامی پرسیار و سه‌رنجه‌كانی ئاماده‌بووان، مشتومرِێكی جدی بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌كۆی بابه‌تی كۆرِهكه هاته ئاراوه، كه له‌ئایینده ته‌واوی كۆرِهكهو گفتوگۆكان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی