تێپەڕبووی 24 ساڵ بەسەر راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و رایدەگەیەنێت:
راپه‌ڕین یادی (نه‌خێر)ی شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه
له‌به‌رامبه‌ر سه‌د ساڵی دڵڕه‌قانه‌ی سه‌ده‌ی بیست.
ئاماژە بۆئەوەشدەکات: له 5ی ئادار و رۆژمێری راپه‌ڕیندا كوردستانییان سه‌لماندیان له‌كۆتایی تونێلی تاریكی سته‌مدا خۆری ئازادیی هه‌ڵدێ و وێستگه‌ی راپه‌ڕین ده‌بێته وێستگه‌ی حوكمڕانی خۆماڵی و به‌دیهاتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەیدا مەکتەبی سیاسی جەختلەوەدەکاتەوە: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لال و داینه‌مۆی نه‌خشه بۆ كێشانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردایه‌تیدا، ئه‌م شانازییه وه‌ك میدالی زێڕینی درێژه‌پێدانی خه‌بات ده‌زانێت كه پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی كوردستان، به‌گیانی دێرینی شۆڕش به وره‌ی به‌رزی رۆژگاری راپه‌ڕینه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی داعش و داروده‌سته‌كانیان ده‌بنه‌وه و سنووری كوردستانیان كردۆته سه‌نگه‌ری پاراستنی ئازادیی و دیموكراسی، نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهانیش.
راشیدەگەیەنێت: ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه وه‌ك چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی بۆ سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌رخست له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌له‌كه‌مانی زاخاودایه‌وه به‌ره‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه تازه‌كانی سه‌رشانمان له‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره، له‌پاراستنی كوردستان له‌تیرۆریستان و تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی دارایی كه به‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی گرتووه، ئه‌ویش به‌نه‌خشه‌ڕێی زانستی و راست و ره‌وا به‌جۆرێك به‌ره‌ی ناوخۆیی و یه‌كڕیزیی كوردستانییان ده‌ره‌قه‌تی ئه‌ركه‌كانی جه‌نگی رزگاریمان بێت له‌دژی داعش و بۆ پاراستنی كوردستان و دابینكردنی ئاینده‌ی كوردستانیی ناوچه به‌ناهه‌ق دابڕاوه‌كانی هه‌رێم.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا مەکتەبی سیاسی ئاماژەبۆئەوەدەکات هەلومەرجی ئێستا ئەرکی شایان ده‌خاته‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه‌و به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا درێژه‌پێبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و باقی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌پێناوی یه‌كخستنی تواناكان بۆ به‌ره‌نگاریی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌عیراقی دیموكرات و فیدراڵ‌دا.
دەقی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی 24 ساڵەی راپەڕین...

كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
به‌سڵاوی گه‌رمی راپه‌ڕینه‌وه پیرۆزبایی بیره‌وه‌ریی (24) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی مه‌زنی گه‌لی كوردستان له‌ئێوه‌و له‌كه‌سوكاری شه‌هیدانی راپه‌ڕین، له‌كچان و كوڕانی راپه‌ڕینپه‌روه‌ری كورده‌واریی ده‌كه‌ین كه له‌ساڵی 1991دا وێستگه‌یه‌كی چۆنایه‌تییان له‌ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌ستپێكرد به‌ره‌و رزگاریی یه‌كجاره‌كی كوردستان، یادی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین له‌نه‌عره‌تی (5/3)ی رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه به‌ره‌و زه‌ماوه‌ندی راماڵینی به‌عسی داگیركه‌ر له‌سلێمانی و ئازادیی هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره‌و دهۆكی بوكی راپه‌ڕین تا تاجی سه‌رفرازیی حه‌مرین له‌ڕزگاركردنی كه‌ركوكدا، یادی جۆش و خرۆشی هه‌ڵسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه به‌ڕووی سووتماكی خاك و جینۆساید‌و ئه‌نفال، به‌ڕووی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بعیس كه رژێمی له‌ناوچووی به‌عس دژی خه‌ڵك و خاكی كوردستان به‌رپای كردبوو، راپه‌ڕین یادی (نه‌خێر)ی شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه له‌به‌رامبه‌ر سه‌د ساڵی دڵڕه‌قانه‌ی سه‌ده‌ی بیست و پیلانه‌كانی سایكس بیكۆ كه گه‌لی ئازادیخوازی كوردستانی كۆت و به‌ند كرد‌و له‌كۆتاییشدا به‌ڕژێمێكی لاساری وه‌كو به‌عسی سپارد، ئه‌و به‌عسه‌ی هیچ سته‌مێك نه‌ما پیاده‌ی نه‌كاو هیچ چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراو نه‌ما له‌وڵاته‌كه‌ماندا تاقی نه‌كاته‌وه.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
راپه‌ڕین، رابوونێكی دلێرانه‌ی خۆماڵی و كوردستانیی بوو، خه‌باتی ئاوێته‌كراوی هێزه‌كانی كوردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر بوو له‌به‌رده‌م زوڵم و زۆری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌عسدا، وه‌ختێك كوردستان راپه‌ڕی، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌تاریكستانی رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس ئاسادا ژیانی ده‌گوزه‌راند و هیچ ده‌ریچه‌یه‌كی پشتیوانی و هاوكاریی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی له‌ئارادا نه‌بوو، راپه‌ڕینی كوردستان دوای سێ ساڵ له‌ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌رپا بوو كه به‌عس پێی وابوو ئیتر گه‌لی كوردستان بۆته قه‌ره‌باڵغییه‌كی ئۆردوگانشین و په‌یتاپه‌یتا سیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و بۆ دواجار مان و ماڵی ده‌بێته حه‌ڵاڵی دوژمنانی، به‌ڵام له(5)ی ئادار و رۆژمێری راپه‌ڕیندا كوردستانییان سه‌لماندیان له‌كۆتایی تونێلی تاریكی سته‌مدا خۆری ئازادیی هه‌ڵدێ و وێستگه‌ی راپه‌ڕین ده‌بێته وێستگه‌ی حوكمڕانی خۆماڵی و به‌دیهاتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، وێستگه‌ی ئاوه‌دانی و بوژاندنه‌وه‌و ئازادییه گشتییه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی دیموكراسیمان پێویستن، تا ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی راپه‌ڕینی 1991، له‌جه‌نگی پڕۆسه‌ی رزگاریی عیراقدا گه‌یشته ترۆپكی سه‌ركه‌وتنی وه‌ختێك به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه سه‌رانی رژێم سزای عادیلانه‌ی دادگای ئازادییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراو هه‌موو ده‌ستكه‌وته دیفاكتۆو به‌دیهاتووه‌كانی راپه‌ڕینیش له‌ده‌ستووری عیراقی تازه‌دا چه‌سپێنران، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گربوو كه راپه‌ڕینی كوردستان هێڵی گشتی ئامانجه نه‌خشه بۆ كێشراوه‌كانی خۆی به‌دیهێناو بێگومان خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیش ئه‌وی ماوه له‌ئامانجه‌كان ده‌خاته خزمه‌ت رووباری ستراتیژی مافی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
به‌شانازییه‌كی زۆره‌وه كه نه‌وه‌ی گۆشكراوی كوردایه‌تی دوای راپه‌ڕین ئاوێزان له‌گه‌ڵ وره‌و وزه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ئه‌مڕۆ درێژه به‌په‌یامی راپه‌ڕین ده‌دات و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌كوردستانی ئازاد‌دا ده‌پارێزێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لال و داینه‌مۆی نه‌خشه بۆ كێشانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردایه‌تیدا، ئه‌م شانازییه وه‌ك میدالی زێڕینی درێژه‌پێدانی خه‌بات ده‌زانێت كه پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی كوردستان، به‌گیانی دێرینی شۆڕش به وره‌ی به‌رزی رۆژگاری راپه‌ڕینه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی داعش و داروده‌سته‌كانیان ده‌بنه‌وه و سنووری كوردستانیان كردۆته سه‌نگه‌ری پاراستنی ئازادیی و دیموكراسی، نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهانیش.
خوشكان برایان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بێگومان ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه وه‌ك چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی بۆ سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌رخست له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌له‌كه‌مانی زاخاودایه‌وه به‌ره‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه تازه‌كانی سه‌رشانمان له‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره، له‌پاراستنی كوردستان له‌تیرۆریستان و تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی دارایی كه به‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی گرتووه، ئه‌ویش به‌نه‌خشه‌ڕێی زانستی و راست و ره‌وا به‌جۆرێك به‌ره‌ی ناوخۆیی و یه‌كڕیزیی كوردستانییان ده‌ره‌قه‌تی ئه‌ركه‌كانی جه‌نگی رزگاریمان بێت له‌دژی داعش و بۆ پاراستنی كوردستان و دابینكردنی ئاینده‌ی كوردستانیی ناوچه به‌ناهه‌ق دابڕاوه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی شایان ده‌خاته‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه‌و به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا درێژه‌پێبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و باقی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌پێناوی یه‌كخستنی تواناكان بۆ به‌ره‌نگاریی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌عیراقی دیموكرات و فیدرالدا.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست
یادی راپه‌ڕین له‌هه‌موو لایه‌كتان پیرۆزبێت و یادێكی ئیلهامبه‌خش بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ستراتیژی مافی چاره‌نووسدا، بۆ سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌ڕێی به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كاندا.
دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی راپه‌ڕین، شه‌هیدانی نه‌به‌ردییه‌كانی به‌ره‌نگاریی داعش و گشت شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له
5/3/2015