هێزه ئاسمانییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ دیاریكردنی مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆیه‌كه‌مجار به‌سه‌ر ئاسمانی سوریادا سوڕانه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا
ئه‌مڕۆ 8-9-2015، رایگه‌یاند: هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی
دیاریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی
داعش بۆ یه‌كه‌مجار به‌سه‌ر ئاسمانی سوریادا سوڕانه‌وه.
به‌رگری فه‌ره‌نسا
راشیگه‌یاندوه، سوڕانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
به‌سه‌ر ئاسمانی سوریادا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، به‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر
چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی داعش له‌نێو خاكی سوریادا كۆكرۆتهوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوێنێ
فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو: سبه‌ینێ سێ شه‌ممه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك پشكنینێك بۆ مۆڵگه‌و باره‌گاكانی
داعش له‌سه‌ر خاكی سوریا، به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سوڕێنه‌وه
له‌پاش ئه‌وه‌ش پلانی هێرش بۆسه‌ر داعش له‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كه‌ن.
رۆیته‌رز