وته‌بێژێك به‌ناوی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی
ئه‌مرۆی قه‌ڵادزێ ده‌ڵێت، ئه‌م رووداوانه هیچی خزمه‌تی به به‌دیهێنانی
خواسته پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناكات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه دوو هاووڵاتی بوون به شه‌هیدی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها چه‌ندین هاووڵاتیش برینداربوون، ئه‌م رووداوانه هیچی خزمه‌تی به به‌دیهێنانی خواسته پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناكات، سوور بوون له‌سه‌ر مافی پیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران رێگای تایبه‌تی و مه‌یدانی و سووربوونی خه‌باتی پیشه‌یی هه‌یه، نه په‌لاماردانی باره‌گاكان مافی پیشه‌یی به‌دیده‌هێنێت نه ته‌قه كردنیش له خۆپیشانده‌ران چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خرۆشاوی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، بۆیه كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك داوا ده‌كات ئارامی و خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆپیشاندان بپارێزرێت و هیچ جۆره پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و باره‌گای حزبه‌كان نه‌كرێت.
ی.ن.ك جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌موو جۆره هاندانێكی خه‌ڵك به هه‌ر پاساو و بیانوویه‌كه‌وه بێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ په‌لامالادانی باره‌گاكان و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی تر، له‌هه‌مان كاتدا رای گشتی گه‌له‌كه‌مان و په‌رله‌مان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ی.ن.ك هه‌موو توانایه‌كی خۆی ده‌خاته كار بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای خه‌ڵك، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دژی هه‌موو جۆره گۆرێنێكی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌ڵكین بۆ ئاژاوه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا و ده‌زگاكان بۆیه داوا له‌هه‌موو ئه‌ندامانی ی.ن.ك و دۆست و دڵسۆزانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، پشووی په‌رۆشیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان درێژ بكه‌نه‌و به‌زمانی دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وله دۆخه‌كه توورِه‌ن قسه بكه‌ن و ئارامیان بكه‌نه‌وه و دوویان بخه‌نه‌وه له كاری توندوتیژیی، داواش له‌ئاسایش و پۆلیسی پارێزگا و قایمقامیه‌ت و ئیداره‌كان ده‌كه‌ین ، هه‌یبه‌تی حكومه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا بپارێزن.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه‌ی قه‌ڵادزێ و ئومێده‌وارین برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك بنه‌وه.
وته‌بێژێك به‌ناوی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك