جەماوەری ئازیزی كوردستان ..
گەرمیانیە لە دڵا خۆشەویستەكان.. بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، بەناوی مەڵبەندی (11 )ی ڕێكخستنی گەرمیانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە گەلی كوردی موسڵمان دەكەین ، خوازیارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەختەوەری بۆ تێكڕای گەلەكەمان ، ئومێدەوارین لە بەڕێكردنی ئەم جەژنەداپێگەی ئاشتی و برایەتی سەقامگیر تر ببێت و چەسپاندنی گیانی لێبوردن لە دڵ و دەروونی هەموواندا بە یەكجاری ئۆقرە بگرێت و ئاشتی و ئارامیش باڵ بەسەر سەراپای كوردستاندا بكێشێت ..
بەڕێزان ..
لاتان ئاشكرایە زیاتر لە ساڵێكە شەڕێكی ناڕەوا و چەپەڵ و دوور لە خواست و ویستی نەتەوەی كورد هاتووەتە نێو ماڵە گەورەی كوردستانەوە تیرۆر و شەمشەكوێرەكانی ناحەز بە ئەوەدانی وپێشكەوتن یەخەو بەردەرگایان گرتووین،بۆ پاراستنی خاكی نیشتمان و گیانی هاوڵاتیانی كورد ، پێشمەرگە پۆڵاینەكانی كورد و ڕۆڵە جوامێرەكانمان لەبری هەموو جیهان شەڕی داعش دەكەن و تاكە هێزن لە شكستپێهێنانی داعشدا لە پێشڕەویدان و رۆژانە دەیان و سەدان تیرۆریست ڕەوانەی دۆزەخ ئەكەن و لە شەرگەكانیشداپێشمەرگە بە خۆێنی ئاڵیان سەركەوتن ئەنەخشنێنن و سنگیان كردۆتە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكەكەمان ..
ئازیزان ..
هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە لە داستانەكانی بەرگریكردن لە خاكی كوردستان، لە قوربانیداندا دیسانەوە گەرمیانییەكان پشكی شێریان بەركەوتەوە و لەم پێناوەشدا دەیان فەرماندەی تۆلازی و رۆڵەی قارەمان و خۆبەخشی بەئەمەك و چاونەترس خوێنیان كردە خەڵاتی دایكە خاك و ئەم فیداكارییانەش بوون بە سەردێر و مانشێتی زۆرێك لەمیدیا و ژۆرناڵە جیهانیەكان و بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ووڵاتە زلهێزەكانی دونیاش ئەم حەقیقەتە روون بوەوە و پێشمەرگە بوو بە جێگەی تێڕامانیان .
هەر بۆیەش لە ساتەوەختی هاتنی جەژنی قورباندا ،جێگەی خۆیەتی لێرەوە سەری وەفا نەوی كەن بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدانی كوردستان و كەسوكارە سەربەرزەكانیان ، هەوڵ بدەین بۆ باشتر كردنی گوزەرانی پێشمەرگە و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ خێزانەكانیان و كەمكردنەوەی قەیرانەكان كە بەرۆكی گرتووین .
دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەموو ساتەكانی تەمەنتان پڕبن لە خۆشی و كامەرانی .
مەڵبەندی (11 ) ی ڕێكخستنی گەرمیان
یەكێتیی نیشتمانیی كورستان
22/9/2015