تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

4‏/4‏/2017

نه‌خشه‌ رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی قۆناغی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و پێویستیی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی‌و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی‌و یه‌كخستنی وزه‌و توانای هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، (ی.ن.ك) ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ی داناوه‌:

یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان
1-په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی-پارتی به‌پێی ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی‌و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و سازانی سیاسی، سه‌راپا پێداچونه‌وه‌ی پێویسته‌، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌.
2-یه‌كێتی پابه‌ندبونی خۆی به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 17/5/2016 له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوپات ده‌كاته‌وه‌.
3-یه‌كێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كوردستان به‌گرنگ‌و پێویست ده‌زانێ.
4-قۆناغه‌كه‌ پێویستی به‌ڕۆڵێكی كاراتری یه‌كێتییه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان‌و یه‌كخستنی ریزه‌كانیان.
5-یه‌كێتی پشتگیریی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌و دیموكراتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كات به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر پارچه‌یه‌ك.
6-رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی به‌جۆرێك كه‌ له‌خزمه‌تی ئاشتی‌و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كاندا بێ.
7-تحریم كردنی شه‌ڕی ناوخۆ پاڵپشت به‌ بڕیاری ژماره‌ (19) له‌ به‌رواری 15/8/1994ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.

دووه‌م: دۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و جیهان
بارودۆخی پاش تێكشكانی داعش‌و هه‌وڵی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌سازان له‌گه‌ڵ یه‌كتریداو په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی هێزه‌ گه‌وره‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، كاریگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی كورد ده‌بێ. ئه‌مه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكرێت. له‌دۆخێكی وادا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازه‌، راگرتنی هاوسه‌نگیش له‌په‌یوه‌ندییه‌ ئیقلیمییه‌كاندا زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ك پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌ جیهانییه‌ گه‌وره‌كان بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌.

سێهه‌م: كێشه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، گرێ كوێره‌ی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه‌. یه‌كێتی دابه‌شكردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌سه‌ر سێ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌دا به‌پێی پێگه‌و قورسایی سیاسی، به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌زانێ، به‌ڕه‌چاوكردنی رۆڵ‌و پێگه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر. قۆناغه‌كه‌ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌قۆناغی گواستنه‌وه‌ ده‌ژمێردرێ‌و تێیدا پێویسته‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان رێك بكه‌ون.

چواره‌م: كێشه‌ی ئابووری
كێشه‌ی ئابوری له‌هه‌رێم ته‌نها گرێدراوی كێشه‌ی نه‌وت‌و گاز نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی سیستمی دواكه‌وتووی حوكمڕانییه‌و خۆی له‌نه‌بونی پلانی ئابوری‌و سیستمی بانكیی پێشكه‌وتوودا ده‌بینێته‌وه‌. دابینكردنی ژێرخانێكی ئابوریی تۆكمه‌ بۆ كوردستان‌و فره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، تاقه‌ ده‌سته‌به‌ری دورمه‌ودایه‌، نه‌ك ته‌نها پشت به‌ستن به‌بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندو داهاتی هه‌نارده‌كانی نه‌وت‌و گاز. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێویستن:
1-دانانی پلانێكی ستراتیجی بۆ ئابوریی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی كورت مه‌وداو مامناوه‌ندو مه‌ودا درێژ به‌پشت به‌ستن به‌ئامارو زانیاری بۆ په‌یكه‌ربه‌ندكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی به‌پێی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌قۆناغه‌كه‌ ده‌یانخوازێت.
2-جێبه‌جێكردنی یاسای كێبڕكێ‌و نه‌هێشتنی قۆرغكاری، ژماره‌ (3)ی ساڵی 2013ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
3-گرنگیدان به‌كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و گه‌شتیاری له‌ڕێی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت‌و دابینكردنی ئاسانكارییه‌كی ئیداری‌و دارایی زۆرتر بۆی.

پێنجه‌م: نه‌وت‌و گاز
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافیه‌ت له‌بواری نه‌وت‌و گازدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێویستن:
1-پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان (دوای كاراكردنه‌وه‌ی)، بۆ وردبینی له‌داهاتی نه‌وت‌و گازو پێداچونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان‌و راگه‌یاندنی ئه‌نجامی وردبینییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی روون‌و شه‌فاف.
2-جێبه‌جێكردنی هه‌موو مادده‌و بڕگه‌كانی یاسای ژماره‌ 22ی ساڵی 2007ی نه‌وت‌و گازو یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2015ی سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی‌و گازییه‌كان.
3-رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر یاسای نه‌وت‌و گاز كه‌تێیدا مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگا نه‌وت به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی عیراق ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
4-زیادكردنی ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان.
5-گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت‌و گاز به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌و كێشه‌ یاساییانه‌ بگیرێ كه‌ده‌شێ زیانی دارایی گه‌وره‌ له‌هه‌رێم بده‌ن.
6-وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ته‌نها ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردن‌و ئاراسته‌كردنی كۆمپانیا گشتییه‌كانی نه‌وت‌و گازی له‌سه‌رشان بێ، ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنان‌و پاڵاوتن‌و فرۆشتن به‌و كۆمپانیا گشتییانه‌ بسپێردرێ، به‌پێی یاسا.
7-هاوكاری كردنی رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافیه‌تی پیشه‌سازییه‌ ده‌رهێنراوه‌كان بۆ شه‌فاف كردنی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت‌و گازی هه‌رێم‌و كاركردن بۆ بوونی هه‌رێم به‌ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌.

شه‌شه‌م: كێشه‌ی موچه‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان
قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر موچه‌خۆران داناوه‌و ژیانی شێواندون. بۆیه‌ هه‌تا قه‌یرانی دارایی‌و نرخی نه‌وت ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ پێویستن:
1-كردنه‌وه‌ی حیسابی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بزانێ چه‌ندی بۆ پاشه‌كه‌وت كراوه‌و تاكو له‌وه‌ش دڵنیا بێ كه‌هیچی لێ نافه‌وتێ.
2-پێداچونه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌جۆرێك كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵبگیرێ.
3-هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان خانه‌نشیناندا.
4-كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی چاودێریی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانێ ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.

حه‌وته‌م: چاكسازی
پرۆسه‌ی چاكسازی پێویستی به‌م هه‌نگاوانه‌یه‌:
1-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری پاك كردنه‌وه‌ی داووده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌گه‌نده‌ڵی، مشه‌خۆری، بیروكراسی‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و پشتبه‌ستن به‌ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، به‌پێی یاسا.
2-دورخستنه‌وه‌ی هه‌ژمونی حزب‌و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت‌و حزبه‌كان له‌سه‌ر بازاڕو كارئاسانیی زۆرتر بۆ سه‌رمایه‌ی بێگانه‌و سه‌رمایه‌گوزاری. هه‌روا پاراستنی مافی به‌كارهێن‌و به‌رهه‌مهێن.
3-كاراكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و دورخستنه‌وه‌ی له‌ده‌ستێوه‌ردانی حزبی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی كاركردنی، سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی دادگا بچه‌سپێنرێ.
4-په‌یكه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی دادو ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم، داڕێژرێته‌وه‌و ته‌واوی جومگه‌كانیان وردتر ساغبكرێنه‌وه‌.
5-هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای داواكاری گشتی به‌جۆرێك كه‌ببێته‌ هۆی به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی داواكاری گشتی‌و جیاكردنه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داد.
6-پێداچونه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ باشتر رایی كردنی كاروباریان.
7-دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌كێشه‌كانی بازاڕو داهات‌و مووچه‌.
8-هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هێزه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس پۆشته‌تر بكرێن‌و پێداچونه‌وه‌ به‌موچه‌كانیاندا بكرێ به‌مه‌به‌ستی چاك كردنی گوزه‌رانیان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و چاره‌سه‌ركردنی برینداران.
9-هاندانی ده‌زگا به‌رپرسه‌كان بۆ زیاتر بایه‌خدان به‌ژینگه‌و رێكخستنی كاروباری ژینگه‌ پارێزی به‌پێی یاسا.
10-رێكخستنی په‌یوه‌ندیی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی‌و كاره‌با به‌جۆرێك كه‌ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤتر جێبه‌جێ بكه‌ن.
11-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان له‌واده‌ دیاریكراوه‌كانی خۆیانداو هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.
12-پێكهێنانی حكومه‌ته‌ خۆجێكان به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
13-مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میدیاكان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌پێی گیانی سه‌رده‌م‌و له‌چوارچێوه‌ی ئیتیك‌و یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانداو رێگرتن له‌پێشێلكردنی ئازادییه‌كان‌و كاركردن‌و بۆ راستكردنه‌وه‌ی دیارده‌ نه‌شیاوه‌كانی شێوه‌ی كاركردنی میدیاكان.
14-لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌.

هه‌شته‌م: ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان‌و پرسی سه‌ربه‌خۆیی
1-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌. حكومه‌تی فیدرال كه‌مته‌رخه‌میی له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا كردووه‌، به‌مه‌ش ده‌ستوری پێشێل كردووه‌. بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و كۆتایی هێنان به‌م پێشێلكردنه‌ی ده‌ستور، یه‌كێتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌زوترین كات به‌پێویست ده‌زانێ.
2-سه‌ربه‌خۆیی مافێكی دیموكراتییانه‌و ره‌وای گه‌لی كوردستانه‌. ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له‌هه‌رێم‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی تر ئامانج‌و دروشمی یه‌كێتییه‌و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش یه‌كێتی سورده‌بێ له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی‌و دیموكراتی‌و ئاشتییانه‌ی خۆی.