
د.رۆژنووری
شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
ڕووداو راده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ی كورد ده‌بێ له به‌غدا سیاسه‌تێكی
یه‌كگرتوومان هه‌بێت و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له كوردستان هه‌یه نابێت
كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر كورد له به‌غدا.
د.رۆژ
نووری شاوه‌یس راشیگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نها ده‌زگایه‌ك بوو كه
رێگری ده‌كرد له‌و یاسانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌رناچن، ئه‌وه
بۆ ساڵێك ده‌چێت كه ئه‌و كاره ناكرێت و غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال له
به‌غدا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خستۆته پێگه‌ی كورده‌وه و ورووژاندنی پۆستی
سه‌رۆك مام جه‌لال ره‌نگه به زه‌ره‌ری كورد ته‌واو بێت.
جێگری
سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به
پله‌ی یه‌ك بۆ كورده، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لالیش ڕۆڵی بینی له‌و
بابه‌ته‌دا، هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵنابژێردرێت و هه‌موو كه‌سێك ئه‌و شایسته‌یی
سه‌رۆك مام جه‌لالی نییه و مام جه‌لال كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاره
.