
به‌دیع
عارف، ساڵی ٢٠٠٤لهلایهن ره‌غدی كچی سه‌دامه‌وه بۆ داكۆكیكردن له‌باوكی
راده‌سپێردرێ، ئه‌ویش ئاماده‌یی نیشانده‌دات. به‌قسه‌ی خۆی هیچی ئه‌وتۆی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ی وهرنهرگرتووه، سه‌ره‌ڕای ئهوههڕهشانهش
كهلێیدهكرێن.
به‌دیع
له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا ده‌ڵێت، مانگی داهاتوو یاداشته‌كانم له كتێبێكی
٦٠٠لاپهڕهییدا بڵاوده‌كه‌مه‌وه، كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری په‌یوه‌ندی
بهوههڤپهیڤینو گفتووگۆیانهوه هه‌یه، كه‌له‌گه‌ڵ ئهوسهركردانه
كردوونی.
به‌گوێره‌ی
قسه‌كانی به‌دیع له كتێبه‌كه‌یدا چه‌ندین نهێنی دهدركێنێتو كتێبه‌كه
زانیاریی بڵاونهكراوهو گرنگ له‌خۆ ده‌گرێ، كه به‌شێكیان له زاری
سه‌دام وه‌رگیراون.
له‌باره‌ی
دوا سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ لای تارق عه‌زیز، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیری پێشووی عێراق، عارف ده‌ڵێت عه‌زیز ترسی له‌سێداره‌دانی پێوه
دیاربوو.
له‌باره‌ی
كوردیشه‌وه له‌سه‌ر زاری تارق عه‌زیز ده‌ڵێت "ئایندهی هه‌رێمی كوردستان
روون‌و گه‌ش ده‌بێت"، سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیشی به مافێكی ره‌وا بۆ
كورد بینیوه.
تارق
عه‌زیز ستایشی سه‌دامیشی كردووه‌و پێیگوتووه "سه‌دام هه‌ڵه‌ی ھه‌بووه،
به‌ڵام هه‌موو هه‌ڵه‌كانی ناگاته سه‌دا
١یدهسهڵاتدارانیئێستا،ههربۆیهلهبهرپهتی سێداره‌ش ناوی سه‌دام
به‌خراپه ناهێنێت".
له‌باره‌ی
سه‌ركرده كورده‌كانیشه‌وه عارف ده‌ڵێ، سه‌دام به رێزه‌وه باسی
تاڵهبانیو بارزانی ده‌كرد، چه‌ند جارێكیش پێیگوتووم ئه‌وانه خاوه‌نی
دۆزی نهتهوهیهكنو به‌كرێگیراو نیین.
به‌دیع
له‌سه‌ر زاری به‌رزان تكریتی یه‌كێك له براكانی سهدامو نوێنه‌ری پێشووی
عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چیرۆكی یه‌كه‌م هه‌وڵی په‌یوه‌ندی
نێوان عێراق‌و ئیسرائیلیش ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام له‌دوا قۆناخ‌دا سه‌دام به
براكه‌ی ده‌ڵێت "له‌منداڵییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روره‌ده كراوم
فه‌له‌ستین خاكی داگیركراوی عه‌ره‌به، واز له گوتووێژ بێنێه له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل".
به‌دیع
عارف عزه‌ت ساڵی ١٩٣٩لهخانهقین له‌دایكبووه، دایكی كورده‌و باوكی
عه‌ره‌به، ساڵی١٩٦٢زانكۆی به‌غدای ته‌واوكردووه‌و ساڵی١٩٦٨بووهته
بهعسیو دوای ساڵێك وازیهێناوه .