
ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێت كه پاش تیرۆركردنی (كاوه گه‌رمیانی) ڕۆژنامه‌نووس و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی (مه‌حمود سه‌نگاوی) له سه‌ر ئه‌و كه‌یسه من دڵنیا بووم كه ئه‌و پیاوه زۆر به ئاسانی ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت هه‌مووشمان ده‌زانین كه ڕێسایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت (هه‌موو تۆمه‌تبارێك له به‌رده‌م دادوه‌ر بێ تاوانه تا تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه) وه ههرتاوانباركردنێكیش به‌ر له ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه و سزای یاسای له‌سه‌ره ئه‌وه‌ی زۆر منی دڵخۆش كرد ئه‌وه‌یه كه (مه‌حمود سه‌نگاوی) به پێی خۆی كاتێ له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچوو ڕۆشته دادگا و له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ووته‌ی خۆی داوه , وه زۆر ئاسایش بووه به‌لایه‌وه كه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دراوه.
له‌مه‌دا چه‌ند خاڵێكمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه :-
1- مه‌حمود سه‌نگاوی پێشمه‌رگه‌یه‌كی (ی.ن.ك) بووه خه‌باتی شاخ و شاری بۆ ئازادی كوردستان و به‌رقه‌رار بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سه‌روه‌ری یاسا كردووه و یاسای له سه‌روو هه‌موو پیرۆزیه‌كان داناوه.
2- مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی شكاند كه به‌رپرسیارێتی حیزبی و حكومی نابێ ببێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م یاسادا مرۆڤه‌كان له هه‌ر پۆست و پلهیهكدان ده‌بێت یاسا له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌وه بێت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌روه‌ریه‌كانی (ی.ن.ك) بۆ سه‌روه‌ری یاسا.
3- مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی (ی.ن.ك) ئاماده نه‌بوو له یه‌كه‌كه‌ی خۆی به‌ندبكرێت و چووه بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان و له ئه‌و شوێنه به‌ندیه‌كه‌ی به سه‌ر ببات كه هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئاسایی تێدا به‌نده ئه‌مه‌ش ئه‌م خاكیهتیهتی ئه‌م سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌سه‌لمێنێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك پێویسته به‌ند بوو له‌و شوێنه به‌ند بكرێت كه دادوه‌ر بۆی دیاری ده‌كات.
له كۆی ئه‌م خاڵانه ده‌رده‌كه‌وێت كه (ی.ن.ك) سه‌ركرده و كادره‌كانی له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بێت ده‌داته دادگا و چونكه سه‌روه‌ری یاسا له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بینێ و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن و حیزب كه چه‌ندین تۆمه‌تباریان له ژێر باڵی خۆیان حه‌شار داوه نایانه‌وێ ته‌سلیم به یاسای بكه‌ن هه‌ر بۆیه چه‌ندین پاساوی بێ بنه‌ما ده‌هێننه‌وه.
(مه‌حمود سه‌نگاوی) ئه‌گه‌ر تاوانبار كرا با سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت وه یاسا سه‌روه‌ری خۆی ده‌پارێزێ ئه‌گه‌ر بێ تاوانیش بوو سه‌روه‌ری پاكی گه‌وره‌ی بۆ ڕابردو و داهاتووی خۆی تۆمار كردووه.
عه‌تای شه‌هید بارام