ئێرانی روحانی
به‌به‌راود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2009، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران كه روحانی تێیدا سه‌رۆكایه‌تیی به‌ده‌ستهێنا، هیچ كێشه‌یه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئێران به‌م هه‌ڵبژاردنه قه‌ره‌بووی هه‌ڵبژاردنی پێشووی كرده‌وه
و هیچ په‌راوێزێكی بچووكیشی بۆ دروستبوونی گومان له‌خاوێنیی
به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه نه‌هێشته‌وه. ئه‌مه‌ش چاكترین وه‌ڵامی ئێران
بوو بۆ خۆرئاوا كه له‌ساڵی 2009 ەوه توانج له‌دیموكراسیی ئێران ده‌گرێ.
رابه‌ری شۆڕش ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی رۆڵێكی دیاری له‌داڕشتنی ئه‌م ستراتیژه‌دا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌ویش بوو كه گه‌ره‌نتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێنی داوه.
ئه‌گه‌رچی دیموكراسیی ئێران دیموكراسییه‌كی لیبراڵ نییه‌و هێشتا زۆر ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیموكراسییه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له‌پێشكه‌شكردنی مۆدێلی دیموكراسیی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی شیاو له‌چوارچێوه‌ی یاساكانیدا.
گه‌یشتنی سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز به‌ده‌سه‌ڵات له‌ئێران، په‌یامێكه له‌هاووڵاتییانی ئێرانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی زۆر روون‌و رۆشنه، به‌كرده‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێراندایه كه سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێ‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ریفۆرمخوازه‌كاندایه ئه‌وه‌نده‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگارەكاندایه.
سه‌ره‌نجامی پڕۆسه‌كه به‌هاتنه سه‌ركاری روحانی‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، له‌ناوه‌ڕۆكدا دوو په‌یامی پێیه. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێران پێویستی به‌بڕێكی دیاریكراوی گۆڕانه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هه‌م ریفۆرمخوازه‌كان له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن، هه‌م پارێزگارەكان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕان پێویستی به‌ڕیفۆرمخوازه، ره‌نگه ئه‌وه‌نده پێویستی به‌پارێزگار نه‌بێ، بۆیه ئه‌مه ئومێدێكی وا له‌لای هاووڵاتییان دروستكردووه كه ده‌شێ هاتنه سه‌ركاری روحانی سه‌ره‌تای گۆڕانێك بێ كه ئێرانییه‌كان ده‌مێكه چاوه‌ڕێین. په‌یامی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه نابێ ئێران ئه‌زموونه‌كه‌ی خاته‌می دووباره بكاته‌وه، چونكه ئێران هه‌ر بۆ دیكۆر پێویستی به‌سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه پێویستی پێیه‌تی تا گۆڕانێك، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌توانادایه‌و رێی پێده‌درێ، بێنێته‌دی. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر مۆدێلی روحانی هه‌مان خاته‌می بێ، ئێران یه‌ك هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ناچێ‌و به‌دڵنیاییه‌وه له‌شوێنی خۆی ده‌چه‌قێ. له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه كه شكستی مۆدێلی روحانی هیچ ئومێدێك به‌هه‌ڵبژاردن ناهێڵێ. نائومێدیش هه‌موو شتێكی لێ دروست ده‌بێ.
روحانی به‌شێكه له‌دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندووه كه له‌ناوخۆدا ئۆپۆزسیۆن بێ نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كارێكی وایكردووه لایه‌نگری له‌هه‌ردوولادا هه‌بێ. ئه‌و بیركردنه‌وه پراگماتییه‌و ئایدۆلۆژیا پانتاییه‌كی فراوانی له‌بیركردنه‌وه‌ی داگیرنه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه روحانی به‌شێكی گرنگی گرووپی ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می بووه، دۆستی خامنه‌ئیش بووه‌و هه‌ر به‌ڕاسپارده‌ی ئه‌ویش له‌ساڵی 1989دا كراوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و 22 ساڵیشه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی رژێمه‌و له‌وێش هه‌ر به‌ڕاسپارده‌ی خامنه‌یی به‌و پۆسته گه‌یشتووه.
دۆستایه‌تیی بۆ خامنه‌ئی، رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه پشتگیریی ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قام بكا له‌ساڵی 2009 پاش راگه‌یاندنی هه‌واڵی دۆڕانی موسه‌وی‌و بردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌هه‌ڵبژاردندا. له‌ساڵی 2012دا وتارێكی له‌ڕۆژنامه‌ی «مه‌ردوم سالاری»دا بڵاوكرده‌وه، تێیدا وتی: «خه‌ڵكی مافی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ستیانكرد ده‌نگیان دزراوه». وشه‌كانی ئه‌م وتاره له‌جێی خۆیدا به‌كارهێنراون‌و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانیان پێكاوه.
ره‌نگه روحانی هه‌وڵی ئه‌وه بدا كه ئێرانێكی كراوه‌ترو خۆشگوزه‌رانتر پێشكه‌ش بكا، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ركه ئه‌ركێكی ئاسان نابێ‌و زۆر ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدایه. ئێستا پاش ئه‌وه‌ی كه ئێرانییه‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتیان گه‌یاند، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ كه شایسته‌ی متمانه‌یه‌و ده‌توانێ له‌وانه‌ی پێش خۆی باشتر خزمه‌تیان بكا.
................................................................رابه‌ری شۆڕش ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی رۆڵێكی دیاری له‌داڕشتنی ئه‌م ستراتیژه‌دا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌ویش بوو كه گه‌ره‌نتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێنی داوه.

حه‌ویجه‌و ئاماژه‌كانی پشت هه‌ڵكشانی قه‌یرانه‌كه
29/04/2013
جموجۆڵی سوننه‌كان دژی حكومه‌تی مالكی شپرزه‌یی‌و شێواوی
پێوه دیاره. جگه‌له‌وه‌ی كه ستراتیژێكی رۆشنی نییه، گوتارێكی
راگه‌یه‌نراوی یه‌كگرتووشی نییه‌و له‌هه‌مووی خراپتریش ئه‌وه‌یه كه
به‌ره‌ی دژ به‌به‌غدا ئه‌وه‌نده فراوان بووه كه به‌عسییه‌كان‌و رێكخراوی
قاعیده‌و ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان‌و لیبراڵه‌كانی خستۆته یه‌ك
سه‌نگه‌ره‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ر یه‌كێ له‌م گرووپانه ئامانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه كه جیایه له‌ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی
تر.
له‌ناو سوننه‌دا كه‌لتووری خۆپیشاندان پێشینه‌ی نییه‌و
ته‌نانه‌ت مێژوویان نه‌شه‌ڕی شاره‌كانی تێدایه نه‌شه‌ڕی خێڵه‌كی له‌دژی
ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش هه‌م پێگه‌یه‌كی لاوازیان له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت بۆ دروست
ده‌كا هه‌م وای لێكردوون نه‌توانن سوود له‌كارتی خۆپیشاندان وه‌رگرن كه
له‌بنه‌مادا كارتی گوشاره.
لاوازیی پێگه‌ی سوننه له‌دوو
لێدوانی ئه‌یاد عه‌للاوی‌و ئوسامه نوجه‌یفیدا ده‌رده‌كه‌وێ. عه‌للاوی
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی «روسیای ئه‌مڕۆ» دانی به‌وه‌دا نا كه
هه‌ردوولا (حه‌ویجه‌و به‌غدا) هه‌ڵه‌یان كردووه. ئه‌مه له‌ناوه‌ڕۆكدا
به‌م واتایه دێ كه عه‌للاوی به‌چاوی ره‌خنه گرتنه‌وه ده‌ڕوانێته
شێوه‌ی جموجۆڵی حه‌ویجه، هه‌ر له‌م رووه‌وه نوجه‌یفیی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دوو مه‌رجی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی داناوه،
یه‌كێكیان كشانه‌وه‌ی سوپایه‌و ئه‌وی تر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه بۆ
لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی حه‌ویجه، هه‌ردوو مه‌رجیش گوزارشت له‌بێ
ده‌سه‌ڵاتی ده‌كه‌ن.
شه‌ڕی سلێمان به‌گ‌و بڕینی رێگای
كه‌ركوك-به‌غدا به‌شێكی گرنگی قسه‌كانی به‌غدای پشتڕاست كرده‌وه كه
ده‌یگوت جموجۆڵی سوننه له‌حه‌ویجه‌و باشووری كه‌ركوك تێكه‌ڵ به‌گرووپه
تیرۆریست‌و به‌عسییه‌كان بووه. له‌ساڵی 2003وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره
گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌عیزه‌ت دووری بتوانێ ده‌ست به‌سه‌ر
شارۆچكه‌یه‌كدا بگرێ. بۆیه ناكرێ نكوڵی له‌وه بكرێ كه به‌شێكی گرنگی
شه‌ڕی ئه‌مڕۆی به‌غدا له‌حه‌ویجه‌و باشووری كه‌ركوك له‌دژی ئه‌و
گرووپانه‌یه كه دژی فیدرالیزم‌و مادده‌ی 140و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردن‌و
هه‌ر ئه‌و گرووپانه‌شن كه لێپرسراوێتی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی ناو
شاری كه‌ركوكیان له‌ئه‌ستۆدایه. دروستكردنی خه‌نده‌ق به‌ده‌وروبه‌ری
كه‌ركوكدا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌ی زاڵ له‌ناو كه‌ركوك ئه‌وه‌یه
كه تیرۆر له‌ده‌ره‌وه، له‌هه‌ندێ شوێنی وه‌ك حه‌ویجه، دزه ده‌كاته ناو
كه‌ركوك‌و باری ئاسایشی شاره‌كه تێكده‌دا.
ئه‌مه به‌م مانایه
دێ كه شه‌ڕی به‌غدا له‌دژی تیرۆریسته‌كان ده‌بێ له‌شه‌ڕی دژی هاووڵاتیانی
سیڤیل جیا بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌غدا بتوانێ سه‌ركه‌وتووبێ له‌وێرانكردنی
ئه‌و گرووپه چه‌كداره تیرۆریستانه‌ی كه هێلانه‌یان له‌حه‌ویجه
داناوه، ره‌نگه كه‌ركوك پێوستی به‌هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق نه‌مێنێ.
كێشه‌كه
له‌وه‌دایه كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا جموجۆڵه خێڵه‌كییه‌كان‌و
خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییه‌كان‌و گرووپه تیرۆریستییه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری
بوون‌و هه‌لومه‌رجێكی نزیك له‌هه‌لومه‌رجی ئۆپۆزسیۆنی سوریا خه‌ریكه
له‌عیراق سه‌رهه‌ڵده‌دا كه تێیدا تیرۆریسته‌كان‌و لیبراله‌كان‌و
ئیسلامییه‌كان دژی یه‌ك حكومه‌ت ده‌جه‌نگن‌و له‌هاوپه‌یمانییه‌كی
ناڕاگه‌یه‌نراو و بابه‌تیدان.
به‌ڵام خاڵی جێ سه‌رنج
له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه نه‌سوننه‌كان ده‌یانه‌وێ شه‌ڕه‌كه ببێته
شه‌ڕێكی تایه‌فه‌گه‌ری نه شیعه‌كان‌و هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ رێ له‌وه
بگرن كه شه‌ڕه‌كه رووخسارێكی تایه‌فه‌گه‌ری وه‌رگرێ، ئه‌مه به‌ڕۆشنترین
شێوه له‌به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكی وه‌قفی سوننه عه‌بدولغه‌فور
سامه‌ڕائی‌و سه‌رۆكی وه‌قفی شیعه ساڵح حه‌یده‌ریدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه
تێیدا هه‌ردووكیان دژی هه‌ڵایسانی ململانێیه‌كی تایه‌فه‌گه‌ری هه‌ڵوێستیان
وه‌رگرتووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا بیری
لێده‌كاته‌وه، قه‌یرانی ئه‌مڕۆی عیراق به‌لاوازكردنی پێگه‌ی سوننه
ناشكێته‌وه. قه‌یرانه‌كه ساغی كردۆته‌وه كه سوننه توانایه‌كی زۆری بۆ
دروستكردنی گێچه‌ڵ بۆ به‌غدا هه‌یه‌و به‌كرده‌وه له‌عیراقدا كارتی شه‌ڕو
ئاشتی به‌ده‌ست سوننه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی تر.
ئه‌مه
پەراوێزێكی فراوان بۆ ئه‌وه ده‌هێڵێته‌وه كه دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی
داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سوننه‌كان پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر بۆ خۆیان
به‌دیبێنن‌و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هه‌م هه‌رێمێك یان چه‌ند هه‌رێمێك پێك
بێنن‌و هه‌م پێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران دابگرن. تا ئه‌وكاته، ره‌نگه ره‌وشی
ناوخۆی سوریا یه‌كلایی ببێته‌وه‌و هه‌لومه‌رجێكی وا له‌وێ بێته ئاراوه
كه زۆرتر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوننه‌كانی عیراقدا بێ.
ئه‌و
توندوتیژییه‌ی كه به‌غدا له‌حه‌ویجه به‌كاری هێناوه، په‌یامێكه بۆ
شوێنه‌كانی تر. به‌ڵام هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه
توندوتیژییه‌كه‌ی به‌غدا له‌حه‌ویجه ئامانجی خوازراوی خۆی پێكاوه یان نا.
هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه په‌یامه‌كه‌ی به‌غدا
له‌شوێنه‌كانی تر به‌هه‌ند وه‌رگیراوه یان نا.
گرنگترین خاڵ
لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌عسییه‌كان‌و گرووپی قاعیده‌ی لێ بترازێ، هه‌موو
لایه‌نه‌كان له‌هه‌ڵكشانی رووداوه‌كان نیگه‌رانن.
................................................................
عیراقی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان
14/1/2013
په‌یوه‌ندیی سوننه‌و شیعه له‌عیراق پێی ناوه‌ته قۆناغێكی
هه‌ستیاره‌وه. ره‌نگه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای عیراق كه خۆپیشاندانه‌كانی
ئه‌نبار ده‌ستی پێكرد، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی
سوننه‌كاندا له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌نددا هه‌بێ، لانیكه‌م
له‌و روانگه‌یه‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سوننه سوود له‌هێزی شه‌قام
وه‌رده‌گرێ و ململانێی دژ به‌حكومه‌تی مالكی ده‌یكاته كارتی فشار.
به‌ڵام
جموجۆڵی ئێستای سوننه كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌ویش نه‌بوونی
ستراتیژێكی روونه، خراپترین لایه‌نی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه
سه‌ركرده‌كانی سوننه وا ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌كه كه ده‌ستپێكردنی
جموجۆڵه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ ده‌ستكه‌وت كه
له‌بنه‌ڕه‌تدا جموجۆڵه‌كه له‌ده‌ستپێكدا هه‌وڵی بۆ نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش
دوراییه‌كی خراپتری به‌قه‌یرانه‌كه داوه. به‌م پێیه، سه‌ركرده‌كانی
سوننه یاخود لانیكه‌م به‌شێكیان، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه جموجۆڵه‌كه بۆ
هه‌مواركردنی یاسای لێپرسینه‌وه‌و داد‌و لابردنی مادده‌ی چواره‌می یاسای
دژه تیرۆر بقۆزنه‌وه كه ئه‌مه زۆرتر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی
به‌عسییه‌كاندایه.
گواستنه‌وه‌ی ململانێكه‌ش بۆ ناو
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دۆخێكی وای لێكه‌وته‌وه كه حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌بری
ئه‌وه‌ی هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ
قه‌یرانه‌كه، بوونه‌ته مایه‌ی قوڵتركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران به‌یه‌ك كه‌ڕه‌ت سه‌رقاڵی دوو هه‌وڵه. یه‌كێكیان كاركردنه بۆ
بانگهێشتكردنی مالكی بۆ ناو په‌رله‌مان و پاشان سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
له‌مه‌شدا هێشتا ئه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه كه ئاخۆ ده‌نگی پێویست بۆ
سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌یه یان نا، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێپه‌ڕی، هیچ شتێك گه‌ره‌نتیی
چاكبوونی ره‌وشه خراپه‌كه ناكاو ته‌نانه‌ت ره‌نگه ره‌وشه‌كه دۆخی
خراپتری لێبكه‌وێته‌وه. هه‌وڵه‌كه‌ی تر كاركردنه بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك
بۆ دیاریكردنی ته‌نها دوو خول بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كه هه‌وڵێكه
ئامانجه تایبه‌ته‌كه‌ی رێگرتنه له‌خۆكاندیدكرنه‌وه‌ی مالكی بۆ خولی
سێیه‌می سه‌رۆك وه‌زیرایه‌تی. له‌م هه‌وڵه‌دا كورد‌و سوننه به‌شێكی
شیعه‌كان هاوڕان به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه سێ ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدایه،
یه‌كێكیان ده‌ستوورییه‌و په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه هێشتا
ئه‌ندازه‌ی گونجانی ئه‌م هه‌وڵه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووردا روون نییه،
به‌تایبه‌تی كه ده‌ستوور له‌م رووه‌وه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری
به‌دوو خول سنووردار كردووه‌و خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی تری به‌كراوه‌یی
هێشتۆته‌وه. ته‌گه‌ره‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی
تێپه‌ڕێ، پێویستی به 163 ده‌نگه‌و هێشتا دیار نییه ئاخۆ ئه‌و 163 ده‌نگه
كۆ ده‌كرێته‌وه یان نا. ته‌گه‌ره‌ی سێیه‌م مادده‌ی 60ی ده‌ستووره كه
مافی پێشنیازكردنی یاسا به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌داو مافی پێشكه‌شكردنی
پڕۆژه‌ی یاسا به‌سه‌رۆكی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌به‌خشێ كه
ئه‌مه‌ش مشتومڕه كۆنه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌م مادده‌یه زیندوو ده‌كاته‌وه‌و
كارێكی واده‌كات تێپه‌ڕاندنی یاساكه چانسی جێبه‌جێكردنی نه‌بێ و له‌م
رووه‌وه ده‌شێ دادگای فیدڕاڵ بڕیارێك له‌دژی یاساكه ده‌ربكات.
له‌به‌رامبه‌ردا
هێشتا شیعه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی واقیعییانه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ناكه‌ن و
وا تێده‌گه‌ن جموجۆڵی ئه‌نبارو په‌ڕینه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ ناوچه
سوننه نشینه‌كانی تر پیلانێكه‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته. هه‌ستكردنی
شیعه‌كان به‌مه‌ترسیی جموجۆڵی ئه‌مجاره‌ی سوننه‌كان، تاڕاده‌یه‌ك
له‌یه‌كتریی نزیك كردونه‌ته‌وه‌و ره‌نگه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بتوانن،
سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانیان، ناوماڵی شیعی رێكبخه‌نه‌وه‌و ئه‌جێندایه‌كی
هاوبه‌ش بێننه كایه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆری شیعه‌كان، له‌وانه
مه‌رجه‌عیه‌ت و سه‌درییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵا، له‌سیاسه‌تی مالكی رازی
نین به‌ڵام، بۆ شیعه، قه‌یرانه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه كه بۆته
مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 2003
به‌ده‌ستیان هێناوه. ئه‌مه‌ش ره‌نگه وایان لێ‌بكا ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ
مالكی هه‌ڵپه‌سێرن و ته‌نانه‌ت پشتگیریشی بكه‌ن چونكه وا تێده‌گه‌ن
ئامانج لاوازكردنی رۆڵی مالكی نییه، به‌ڵكو ئامانج لاوازكردنی رۆڵی
شیعه‌یه. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناخوازن مالكی ئه‌م پشتگیرییه بۆ
خۆبه‌هێزكرد بقۆزێته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، ئه‌م قه‌یرانه‌و
قه‌یرانه‌كانی ساڵی پار زۆر به‌ڕوونی ده‌ری ده‌خه‌ن كه له‌عیراقدا
سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و تاكڕه‌وی ناچێته‌سه‌رو كه‌س به‌بێ رازیكردنی
لایه‌نه‌كانی تر، له‌به‌غدا فه‌رمانڕه‌وایی پێ ناكرێ.
................................................................
ئاوڕێك له‌ساڵی 2012
31/12/2012
ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین پێناسه‌یه‌ك بۆ ساڵی 2012 بدۆزینه‌وه،
ده‌بێ ناوی بنێین ساڵی قه‌یران له‌گه‌ڵ به‌غدادا. ئه‌گه‌رچی كێشه له‌گه‌ڵ
به‌غدادا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتبووه ئاستی قه‌یران. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم له‌ساڵی 2012دا گه‌یشتنه راده‌یه‌كی
ترسناك، به‌ڵام زۆربه‌ی به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی
بۆ ساڵی داهاتوو هێڵدراونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم
له‌ساڵی 2012دا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سوننه‌و سه‌درییه‌كاندا
له‌دژی مالكی دروستكرد، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كه له‌به‌ره‌نجامی كۆتاییدا
هیچی به‌هیچ نه‌كردو نه‌یتوانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی كه
سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له‌مالكی، به‌دی بێنێ. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه
كه هه‌رێم خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ ره‌وشی عیراق نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه
به‌سه‌ر سه‌ره‌نگرێ و كۆسپه‌كاندا زاڵ بێ.
هیچ ساڵێكیش به‌قه‌د
ساڵی 2012، هه‌رێم مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی تێدا نه‌وروژاندووه.
ئه‌مه‌ش گوڕ‌و تینێكی باشی به‌مه‌سه‌له‌كه دا‌و دیالۆگێكی نیشتمانی كراوه‌ی
له‌شه‌قامدا له‌باره‌یه‌وه دروستكرد. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا وروژاندنی
مه‌سه‌له‌كه به‌بێ كه‌موكوڕی نه‌بووه. له‌ڕووی كاته‌وه، ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌كاتێكی گونجاو‌دا نه‌وروژاوه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌وه هیچ
ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد تێدا نه‌بووه. له‌ڕووی تاكتیكییه‌وه، وروژاندنی
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر به‌ناوه‌ند
به‌كارهاتووه، ئه‌وه‌نده وه‌ك هه‌وڵێكی لێبڕاوانه‌و سیستماتیك بۆ
جێبه‌جێكردنی به‌كارنه‌هاتووه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ناوه‌ند بێ منه‌تییه‌كی
زۆری نواند‌و دژی نه‌وه‌ستایه‌وه.
ساڵی 2012 كێشه‌ی ناوچه
جێناكۆكه‌كان كه له‌مادده‌ی 140ی ده‌ستووردا رێوشوێنی چاره‌سه‌ریان بۆ
دیاریكراوه، هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و ئه‌م كێشه‌یه‌ش وه‌ك
كێشه‌كانی تر راده‌ستی ساڵی داهاتوو ده‌كرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئومێدی گۆڕانێكی
بنه‌ڕه‌ت له‌م رووه‌وه هه‌بێ. گۆڕینی ناوی ده‌ستووریی ناوچه‌كانیش هیچی
له‌مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆیوه‌و له‌هه‌ر وتووێژێكدا فاكته‌رێكی هێز بۆ هه‌رێم
زیاد ناكا.
ساڵی 2012 ساڵی وروژاندنی پڕۆژه‌ی چاكسازی بوو كه
مه‌سه‌له‌كه پێویستی به‌هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی فراوانه كه تێیدا حكومه‌ت و
كۆمه‌ڵگه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك ستراتیژدا كارده‌كه‌ن و به‌كرده‌وه، نه‌ك
به‌قسه، ئه‌نجامه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێ و وڵات له‌قۆناغێكه‌وه
ده‌گوازنه‌وه بۆ قۆناغێكی تر. ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ساڵی 2012 كه‌مترین به‌شی
لێ جێبه‌جێكراوه به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌كرێ به‌نه‌بوو دابنرێ.
خاڵی
جێی ئومێد لێره‌دا، ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت مردنی پڕۆژه‌كه‌ی
رانه‌گه‌یاندووه‌و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی وا پێكدێنێ كه بۆ ساڵی داهاتوو
بهێڵدرێته‌وه.
ره‌نگه یه‌كێ له‌مه‌سه‌له جێ سه‌ره‌نجه‌كانی
سیاسه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2012دا، ئه‌وه بێ كه هه‌رێم ویستویه‌تی
پێگه‌یه‌كی دیار له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ خۆی دیاری بكا كه ئه‌مه‌ش هه‌رێمی
بردۆته ناو هاوكێشه سیاسییه‌كان و قورساییه‌كی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه.
به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ نواندنی رۆڵێكی سیاسی گه‌وره‌تر له‌توانای هه‌رێم، هه‌م
له‌ناو عیراقدا هه‌م له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌شێ كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌رێم
دروست بكا‌و بیانوو بداته ده‌ست نه‌یاره‌كانی بۆ كاركردن بۆ دانانی سنوورێك
بۆ كۆششه‌كانی هه‌رێم. سیاسه‌تی هاوپه‌یمانییه نوێكانی هه‌رێم له‌ناو
عیراق و له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌ساڵی 2012 به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو،
كه‌مترین بڕی هاوسه‌نگییان تێدا بووه كه ئه‌مه‌ش له‌هه‌لومه‌رجێكی
دیاریكراودا ده‌شێ ئاكامی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر
هه‌موو ئه‌مانه‌دا، هه‌رێم له‌ساڵی 2012دا توانیویه‌تی ئاستی داواكراوی
سه‌قامگیری ناوخۆی بپارێزێ و هه‌روه‌ها توانیویه‌تی ئاستێكی باشتری
خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییه‌كانی بكات كه ئه‌مه‌ش پێویست
به‌وه ده‌كات هه‌رێم له‌ساڵی داهاتوودا له‌م باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتووتر بێ
و ده‌ستكه‌وتی زۆرتریش بۆ هاووڵاتییه‌كانی به‌ده‌ست بێنێ.