شه‌هیدی
سه‌ركرده شاسوار جه‌لال سه‌عید ناسراو به ئارام، له مانگی 11/1947 دا
له گه‌ڕه‌كی (حاجیحان) ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی
به سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه تا ساڵی 1964 له به‌شی میكانیك - كۆلێژی
ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می توانای بینایی
چاوه‌كانی، وه‌رگرتنه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و به ناچاری چووه‌ته كۆلێژی
بازرگانی و له ساڵی 1969-1970 خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه.
شه‌هید ئارام ئه‌ندامێكی چالاكی یه‌كێتی قوتابیان بووه، له كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ریی قوتابیانی عیراقدا له ساڵی 1969 به ئاشكرا‌و ته‌واوه‌تی رۆڵی كاریگه‌رو پێداگریی له‌سه‌ر خواست و ئاواتی قوتابیان ده‌ركه‌وت، كه له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا روبه‌ڕووی پیاوانی رژێم له (یه‌كێتی نیشتمانی قوتابیانی عیراق) وه‌ستایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له (نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كوردستان) كشانه‌وه‌و هۆڵی كۆنگره‌یان به‌جێهێشت.
له ساڵی 1970 یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له ساڵی 1974 وه‌ك نوێنه‌ری سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی له مۆسكۆ كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسێكی چالاكیش بووه، له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزو به‌كه‌ڵكی له رۆژنامه‌ی هاوكاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه، خوێنه‌رێكی جددی و به‌رده‌وام بووه، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی زۆری به بزاڤی وشه‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی كردووه، له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌ی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) ی رۆژنامه‌ی هاوكاریی و دواتریش رۆژنامه‌ی برایه‌تی له كۆتایی ساڵی 1973 و سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی ئاشنابووه، له‌و رووشه‌وه سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆژگاره، وتار‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌و رای خۆی ده‌ربڕیووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌یانانه‌ی كه ده‌نوسران به شه‌ونخونی و نهێنی ماڵه‌و ماڵ گه‌ڕان و به‌بێ په‌ناگه، له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا ئه‌و نوسیونی، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی نوسیوه‌و یه‌كه‌م نامیلكه‌ی یه‌كێتی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له ساڵی 1975 دوای گرتنی شه‌هید خاڵه شیهاب و هاوڕێكانی، كاك ئارام وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، پاشان چووه‌ته شاخ و یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پارتیزانه چه‌كداره‌كانی شۆڕشی نوێی دروستكردووه.
ساڵی 1977 بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له رۆژی 31/1/1978 له گوندی (ته‌نگیسه‌ر) ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ كه‌وته بۆسه‌ی جاشه‌كانی هه‌ردوو تاوانبار (ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌فه‌ره‌ج)ـه‌وه‌و شه‌هیدكرا.