دوای دەستپێکردنی وتووێژی شۆڕش و رژێمی بەعس و دەرچوونی بەیاننامەی
١١ی ئازاری ١٩٧٠، شەھید سیروان بەھۆی لێوەشاوەییەوە کرا بەبەڕێوەبەری
شارەوانی خانەقین.
لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەڕێگەی شەھیدان خاڵە شیھاب و کاک ئارامەوە پەیوەندی کردووە بەدەستەی دامەزرێنەری ئەو کۆمەڵەیەوە.
پاش نسکۆی شۆڕش لەساڵی ١٩٧٥، شەھید سیروان جارێکیتر کەوتە خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لەشۆڕشی نوێ، پاش گەڕانەوەی بۆکەرکوک توانی چەندین شانەی رێکخستن لەکەرکوک و بەغداو چەند شارێکی دیکەی خواروی عیراق دروستبکات و کرا بەلێپرسراوی کۆمیتەی ئاگر، دوای ئاشکرابوونی لەلایەن رژێمەوە، شەھید گوێزرایەوە بۆ سلێمانی و لەوێ درێژەی بە کاری ڕێکخستندا.
ساڵی ١٩٧٦ لەسەرەتای شۆڕشی نوێدا بووە پێشمەرگەو یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی ی.ن.ک لەلایەن شەھیدسیروان و ھاوڕێکانی بڵاوکرایەوە، لەدروستبوونی ھەرێمەکانی ھێزی پێشمەرگەش، سیروان تاڵەبانی کرا بە فەرماندەی ھەرێمی پێنجی قەرەداغ.
بەداخەوە، شەوی ٢٩-٣٠/٤/١٩٧٩ لەگوندی (زێڕینجۆ)ی شارەزوور کەوتە بۆسەیەکی زۆری ھێزەکانی ئیستخبارات و جاش و ئەمن و قوات خاسەی عەسکەری و شەھید کرا.