وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ره‌تیكرده‌وه ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالكی روییدابێت.
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هۆكاری تێكچوونی له‌ناكاوی باری ته‌ندروستی "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری عێراق روودانی مشتومڕی توند له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بووبێت.
وتیشی: پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه راسته‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و مالكی ئیجابی بووه‌و به‌راشكاوی بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی عیراق.
جوندیانی راشیگه‌یاند: به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه رووینه‌داوه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك كۆمار دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مالكی چاوی به وه‌فدێكی لیبی كه‌وتووه‌و به‌درێژی پێكه‌وه قسه‌یان كردووه‌و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی نه‌بووه.