تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

20‏/12‏/2012

د. به‌رهه‌م: مام جەلال بۆ ئێمە تەنها سەركردەیەكی مێژوویی نییە، به‌ڵكو مام و براو باوكە

لەم كاتەدا كە مامی گەورەمان لە ئەڵمانیا درێژە بە چارەسەری دەدا، هەموو لایەكمان ئومێد و چاوەڕوانیمان ئەوەیە زوو بەزوو بەرنامەی چارەسەر كردنەكەی سەربگرێت و بگەڕێتەوە ناو میللەتەكەی، بگەڕێتەوە لای هەڤاڵ و هاورێكانی و خەڵكی كوردستان، بەتەندروستییەكی باشەوە لەكوردستانی خۆماندا بە تایبەتی بە خوشكی بەرێزمان هێرۆخان و كاكە قوبادو كاكە پاڤێڵ شاد بێتەوە . وەكو جاران چەتری كۆكەرەوەی یەكێتیەكان، رێبەری كوردایەتی، و (صمام ئەمانی) عێراق بێت.

مام جەلال ئیرادەی ململانێی لەگەڵ دژواری و تەنگانەدا وەك هەمیشە بە هێز و پتەوە، ململانێی لەگەل دیكتاتۆری، لەگەڵ ستەم و بێدادی لە دژی گەلەكەی كردووە و دەیان ساڵە لەم رێیەدا خەبات دەكات و سەردەكەوێت . ئەمجارەش بە هەمان ئیرادەوە ململانێی ئەو نەخۆشییە دەكات و پشت بە خوا دەیبەزێنێت.

مام جەلال بۆ ئێمە تەنها سەركردەیەكی مێژوویی نییە، تەنها سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆمار نیە، مام جەلال بۆ ئێمە مام و براو باوكیشە، بۆ خودی خۆشم، مامێكی دڵسۆز و وەفادار و خەمخۆرە، مامۆستایەكی گەورەی رەوشت و مرۆڤدۆستیە، كە كەس ناتوانێت جێگەی لە یەكێتی و لە ناو كوردستان و عیراقدا، لەو پێگە مێژووییە و لە ناو دڵ و دەرونی خەڵكدا بگرێتەوە. لەم قۆناغەدا، قۆناغی قەیران و گۆڕانكاری گەورەی عیراق و ناوچەكە، لە هەموو كات زیاتر پێویسمان بە مامجەلالە، بۆیە لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەمجارەش ئاواتی میللەتەكەمان بێنێتە دی و مامی خۆشەویستمان بەتەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە.

چاوەروانی ئێمە لە هەموو ئەوانەی پەرۆشن بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە، ئەوانەی پەرۆشن بۆ گەیشتنی میللەتەكەمان بە ئاواتە بەدینەهاتووەكانی، ئەوانەی پەرۆشن بۆ یەكێتی و تێكۆشەرانی، ئەوەیە كە لەم بارودۆخەدا بەیەك دڵ نزا بكەین و هیوای زوو چاك بوونەوە بە مامجەلال بخوازین. چونكە ئێمە دەزانین هێشتا رێی خەباتمان درێژەو ئاڵا هەڵگرەكەشمان مام جەلالە... ئێمەو میللەتەكەشمان دەزانین، ئەوەی بە مام جەلال دەكرێت بەكەسی تر ناكرێت و ئەمڕۆو سبەی، لەرابردوو زیاتر پێوێستمان بە مام جەلالە.

ئێمەی یەكێتی چاوەڕێتین مامە گیان، گەلی كورد چاوەڕێتە مامە گیان، دیموكراتخوازو ئازادیخوازانی كوردستان و عیراق چاوەڕێتە... گەنجانی خوێن گەرم و چاو لەئایندە چاوەڕێتن و ئەو راستییەش باش دەزانن، لەسایەی تۆو فكری تۆو خەباتی بێوچان و هیممەتی باوكانەی تۆدا، ئاسۆی بەدیهاتنی ئامانجەكانیان روونترە.

لەگەڵ هەڤاڵانم لەناو یەكێتییدا، خاوەنی شانازییەكی گەورەین چونكە تۆ مام و مامۆستاو رابەرو سەركردەمانیت. 

لەگەڵ میللەتەكەمان، خاوەنی هێزێكی گەورەین چونكە خەباتگێڕێكی وەك تۆ ئاڵا هەڵگری ئازادی و پتەوتركردنی پایەكانی دیموكراسی و بەدیهێنانی حوكمڕانییەكی باشتری وڵاتەكەمانیت.

ئێمە خوێندكاری بەوەفای تۆ بووین و هەر خوێندكارە بەوەفاكەی تۆش ئەبین.. ئەشزانین تۆ لەنەخۆشی بەهێزتریت. بۆیە تا كاتی گەڕانەوەت بەتەندروستییەكی باشەوە، هەر چاوەڕێی تۆ ئەبین.