باری
ته‌ندروستیی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌ك،
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كوردستانی و عیراقی و
جیهانیی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ
سه‌رۆك تاڵه‌بانی خواستووه.
فه‌خری كه‌ریم وتارێكی له‌رۆژنامه‌ی
مه‌دا دا نووسیووه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ به‌زوویی چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك
تاڵه‌بانی ده‌كات‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه: ئێوه‌ش عیراقییه‌كان، كه‌سه‌رۆك
به‌دانایی ئێوه‌دا هه‌ڵده‌ڵێت، ده‌ستتان به‌رزبكه‌نه‌وه تائه‌و شوێنه‌ی
باوه‌ڕتان پێی ده‌گات داوابكه‌ن كه‌به‌شیفاوه بگه‌ڕێته‌وه لاتان‌و چاوی
كراوه‌بێت بۆ ئاینده‌تان، ئه‌مه چركه‌ساتێكی وه‌فاداریی ده‌گمه‌نه.
هه‌روا
ده‌ڵێت: هه‌رچی خۆمم، ئه‌وا من خه‌م‌و په‌ژاره هه‌موو گیانی داگرتووم،
چونكه خۆم موكابه‌ره‌م كرد‌و خۆم نه‌بانكرد‌و ئه‌وه‌م له‌باره‌ی تۆوه
نه‌نووسی كه له‌ویژدانمدایه و له‌سینه‌مدا قه‌تیس بووه، ئایا ده‌توانیت
جارێكی تر هیوام تێدا زیندووبكه‌یته‌وه و پاڕانه‌وه‌م قبوڵ بكه‌یت و
رابیته‌وه تابزانی چی هه‌ست و لاواندنه‌وه‌یه‌كی دۆستایه‌تیم له‌ویژداندا
بۆ هه‌ڵگرتووی، دۆستایه‌تییه‌ك كه په‌یمانمان له‌سه‌ر به‌ست‌و سێبه‌ره
خێر‌و بێره‌كه‌ی گرتینیه‌خۆ. مام.. خۆشه‌ویستانت بێ هیوا مه‌كه، تكات
لێده‌كه‌م چاوبكه‌ره‌وه، به‌سه‌ر زامه‌كانی رۆحتدا زاڵ ببه، تكایه
رابه‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له
په‌رله‌مانی عیراق به‌گریانه‌وه باسی جه‌لال تاڵه‌بانی كرد‌و به
سه‌ركه‌وتووترین سه‌ركرده له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌سفی كرد، به‌ڕادیۆی نه‌وای
وت :نازانم قسه‌م بۆ ناكرێت، هه‌رگیز ناتوانم له‌باره‌ی ته‌ندروستیی
تاڵه‌بانییه‌وه لێدوان بده‌م، گریان به‌سه‌رمدا زاڵ ده‌بێت، ئه‌م پیاوه
ده‌واری زاناییه.
پێویسته گه‌شبین بین و له‌خوا بپاڕێینه‌وه
كه‌شیفای بۆبنێرێ، ئه‌و شتانه‌ی له‌م پیاوه‌دا كۆبۆته‌وه له‌هیچ
كه‌سێكدا نییه. ده‌بێت له‌خوا بپاڕێینه‌وه خوا شیفای تاڵه‌بانی بدات
تاكو عه‌قڵانیه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ری و روحیه‌تی عیراقی به‌ئاست به‌رزی
بمێنێته‌وه.
مه‌حاڵه جه‌لال تاڵه‌بانی-یه‌كی دیكه دووباره
نابێته‌وه، نه له‌ئاستی كوردستاندا‌و نه‌له‌ئاستی عیراقدا‌و نه
له‌ئاستی جیهانی عه‌ره‌بیشدا، باشترین سه‌رۆك كۆماره نه‌ك له‌مێژووی
عیراقدا به‌ته‌نها به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها
ساڵی رابردووش له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كه‌وانه‌ی كه‌ناڵی
ئاسمانیی گه‌لی كوردستاندا، له باسی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، حه‌سه‌ن
عه‌له‌وی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه(سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر له‌وه مه‌زنتره من
بتوانم باسی بكه‌م، وتیشی: ئێمه خاوه‌نی دیجله‌و فورات و مام جه‌لال-ین).
هه‌روا
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی عیراق عه‌لی حسێن له‌رۆژنامه‌ی مه‌دا وتارێكی
به‌ناونیشانی (مام جلال.. حارس السلم الوطني) نووسیووه، كه‌باس له‌رۆڵی
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات: له‌ژیاننامه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌وه له‌چیرۆك
و به‌سه‌رهاتی عیراق تێده‌گه‌ین. ئه‌و به‌دڵسۆزی و به‌خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و
به‌دواداچوون و تێبینیكردن و رۆچوونێكی قووڵ له‌سیاسه‌ت و ژیانه‌وه، هات..
هێنده له‌جه‌واهیری نزیك بۆوه كه‌پێشتر هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌نده لێی نزیك
نه‌بوبۆوه.. ئه‌و شۆڕشگێڕێكه ئارام نابێته‌وه، داخوازیكارێكه به‌هیچ
رازی نابێت، هه‌وڵده‌دات و دانانیشێت.. رۆشنبیرێكه كۆڵنادات، ئه‌و
رۆژنامه‌نووسێكه سیاسه‌ت له پیشه‌ی خاوه‌ن شكۆ كه‌خۆی به‌وجۆره ناوی
رۆژنامه‌گه‌ری ده‌هێنێت، فڕاند.
هه‌روا عه‌لی حسێن ده‌ڵێت
ژیاننامه‌ی تاڵه‌بانی، ژیاننامه‌ی نیشتمانێكه به‌هه‌موو خۆشی و ناخۆشی و
خۆڕاگریی رۆڵه‌كانییه‌وه، خه‌باته دژی زۆرداری و ئیستبداد...هه‌روا
ژیاندۆستی و لێبوورده‌ییان.. ژیانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌كه له‌سیاسه‌ت و
ئه‌ده‌ب و مێژوو و خه‌باتگێڕی.
ئه‌و نووسه‌ره عیراقییه
ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ كه‌مام جه‌لال نه‌خۆشه، هه‌ندێك له سیاسییه‌كان سوورن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و زۆنگاومان به‌رن، ئه‌مڕۆ ئێمه له قۆناغێكی
قورسی نیشتماندا ده‌ژین كه‌پێویستمان به سیاسه‌تمه‌داری وه‌ك سه‌رۆك مام
جه‌لال-ـه تا له‌وڵاتێكدا بژین كه‌ده‌وڵه‌تی یاسا بێت، نه‌ك له‌ژێر
ده‌وڵه‌تی یاسادا بژین. پێویستمان به‌نیشتمانێكه بۆ ئاینده، نه‌ك ئه‌و
نیشتمانه‌ی كه‌خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست.
عیراقییه‌كانی فێری دیموكراسی كرد
هه‌روا
رۆژنامه‌نووسی كورد مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتارێكی كورتی نووسیوه‌و تیایدا
ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك
تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك سایت و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی عیراقی و عه‌ره‌بی
كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه له‌چوارچێوه‌ی رقێكی شۆڤێنی
به‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی كورد له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا
ده‌بینمه‌وه بۆیه به‌و عه‌ره‌به شۆڤینیانه و كه‌ناڵه‌كانیان ده‌ڵێم:
سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌موو عیراقییه‌كانی فێری دیموكراسیه‌ت و گفتوگۆی سیاسی
كرد، ئه‌گه‌ر مێژووی عیراق سه‌یر بكه‌ین نابینی كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وزون و
دیموكراسی وه‌ك مام جه‌لال ژیرانه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی كردبێت، بۆیه
له‌ناخی دڵمه‌وه له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شیفای
عاجیل بگه‌یه‌نێت و سه‌ربه‌رزانه درێژه به‌ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی عیراقی
فیدراڵ بدات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌نووسی عیراقی فاتح
عه‌بدولسه‌لام له‌رۆژنامه‌ی زه‌مانی عیراقی وتارێكی بڵاوكردۆته‌وه
كه‌تیایدا هاتووه: له‌هه‌موو قه‌یرانه‌كانی عیراقدا، كه‌قه‌یرانی موزمینن
به‌شێوه‌ی ده‌وری.. رۆژانه، هه‌فتانه، مانگانه، ئه‌وكاته‌ی شه‌پۆلی
هێزه سیاسییه‌كان یه‌كتری تێكده‌شكێنن، له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه‌دۆخه‌كه
نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو گه‌رده‌لوولێك هه‌ڵده‌كات به‌و ئاسته‌ی دۆخی عیراق
توانای خۆگرتنی نه‌بێت، چاوی هه‌موومان رووده‌كاته سه‌رۆك تاڵه‌بانی..
ئه‌و راگری ته‌رازووی ئاڵۆزی هه‌ردوو لایه‌نی ته‌رازووه‌كه‌یه، به‌هۆی
ئه‌وه‌شه‌وه تاڵه‌بانی ئه‌ركێكی قورسی كه‌وتۆته سه‌رشان كه به‌توانای
زاتی و بابه‌تی له‌توانا به‌ده‌ره، هه‌میشه تاڵه‌بانی له‌هه‌ڵوێستێكی
قورس‌دا بووه. به‌ساده‌ترین وه‌سف ئه‌و سه‌رۆكێكی مورتاح نییه، وڵات
له‌ناو حاڵه‌تێكی به‌یه‌كداچووی ته‌رازوودایه كه‌عیراق فێربووه
له‌ناویدا بكوڵێت.
هه‌روا ده‌ڵێت: یه‌كه‌م قورسیی سه‌رشانی
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماره كه كورد بێت و
سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین حزبه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
بێت، ئه‌و وه‌ك به‌رپرسه‌كانی تر نییه... هه‌میشه له لایه‌ن ئه‌و
كه‌سانه‌وه كه هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌دڵ نییه، یان پێیان ناخۆشه كه ئه‌و
هه‌میشه راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو و راشكانه‌وه ده‌دوێت، رووبه‌رووی
تۆمه‌ت ده‌بێته، ساده‌ترین تۆمه‌تیش ئه‌وه‌یه كه كوردبوونی به‌سه‌ر
عیراقیبوونیدا زاڵده‌كات،، ئه‌و سه‌رۆكی به‌شێكه نه‌ك هه‌موو عیراق،
له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشدا رووبه‌رووی تۆمه‌ت بۆته‌وه.
رۆژنامه‌گه‌ریی توركی
گه‌یاندنی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌نه‌خۆشخانه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو
رۆژنامه‌گه‌ریی توركیادا دروستكرد كه ده‌ریخست رۆژنامه‌گه‌ریی و خه‌ڵكی
ئه‌و وڵاته ته‌ندروستیی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یان به‌لاوه گرنگه.
عه‌بدولقادر
سلفی له‌رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی نووسیوویه‌تی: باری
ته‌ندروستیی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدانی په‌رله‌مانی
توركیا. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له‌سه‌ر باری
ته‌ندروستیی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌دوێت و رۆشناییشی خستۆته سه‌ر رۆڵی
ئه‌و له‌عیراق و نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كان.
هه‌روا
رۆژنامه‌نووس ده‌نیز ئولكه ئه‌ربۆگان له‌رۆژنامه‌ی ئاكشامی توركی
وتارێكی نووسیوه‌و باسی باری ته‌ندروستیی سه‌رۆك تاڵه‌بانیی كردووه‌و
ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه له‌ڕاگرتنی باڵانسی سیاسی
نێوان پێكهاته جیاجیاكانی عیراق.
رۆژنامه‌نووس ئیبراهیم
قه‌راگول-یش له‌رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق نووسیوویه‌تی: سه‌رۆك تاڵه‌بانی
نموونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌ییه.
ئاژانسی
مه‌دا پرێسی عیراقی بایه‌خێكی تایبه‌تی به‌باری ته‌ندروستیی سه‌رۆك
تاڵه‌بانی داوه‌و راپۆرتێكی له‌باره‌ی راو بۆچوون و سه‌رنجی هاووڵاتیانی
شاری سلێمانی ئاماده‌كردووه. گه‌نجێك به‌ناوی ئارام به‌كر (ته‌مه‌ن 25
ساڵ) به‌مه‌دا پرێسی وتووه: كاتێك گوێبیستی تێكچوونی باری ته‌ندروستیی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی بووم له‌یه‌زدانی مه‌زن پاڕامه‌وه زوو شیفای بدات و
بگه‌ڕێته‌وه، ئارام كه له‌سه‌نته‌رێكی ئینته‌رنێت بوو، ئه‌كاونته‌كه‌ی
خۆی له‌سه‌ر فه‌یسبووك نیشانداین كه وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌بری
وێنه‌كه‌ی خۆی دانابوو، ئارام به‌مجۆره وه‌سفی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد:
ئه‌و له ته‌مه‌نی گه‌نجییه‌وه خه‌بات ده‌كات و تێده‌كۆشێت، ئه‌و ئاڵای
كوردی به‌رز راگرتووه‌و داوای مافه‌كانی كورد ده‌كات.
له‌و
راپۆرته‌ی مه‌دا پرێسدا رای چه‌ند كه‌سێكی تری خه‌ڵكی سلێمانی
وه‌رگیراوه، له‌ناویاندا كچێك به‌ناوی رووبار خالید. رووبار ده‌ڵێت:
ئێمه وه‌ك خێزانه‌كه‌مان هیچمان یه‌كێتی نین، به‌ڵام به‌چاوی رێز و
خۆشه‌ویستییه‌وه له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ڕوانین.
مه‌دا پرێس
بۆچوونی كه‌سێكی تری به‌ناوی فاروق به‌كر بڵاوكردۆته‌وه: نه‌وه‌ی ئێمه
كه‌چاومان كردۆته‌وه مام جه‌لال ره‌مز و سیمبولی خه‌بات و تێكۆشان و
ئازادیخوازی بووه... ئه‌و له‌چیاو دۆڵ و ده‌شته‌كانی كوردستاندا خه‌باتی
دژی رژێمی دیكتاتۆری كردووه‌و تاكو ئێستاش له‌خه‌بات و تێكۆشان
به‌رده‌وامه.
رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی بۆ مه‌دا پرێس دواوه‌و
ده‌ڵێت: سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆكه‌ره‌وه‌و یه‌كخه‌ره، رێز و قبوڵكردنی
به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانییه‌وه‌یه پێش لایه‌نگره‌كانی، چونكه ئه‌و حیكمه‌ت و
شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه.
مه‌دا پرێس له‌راپۆرتێكی تردا راو
بۆچوونی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی عیراقیشی وه‌رگرتووه، له‌وانه په‌یجێك
به‌ناوی خوازراوی شلش العراقی كه‌ناوێكی خوازراوی به‌ناوبانگی ناو تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌و خوێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، نووسیویه‌تی: ئه‌و
پیاوه هه‌تا ده‌توانێت ئاگره سیاسییه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه، مام جه‌لال تۆ
سه‌رۆكی منیت، خه‌مبارم بۆ باری ته‌ندروستیت.. كه تۆ له‌و باره‌دایت
ناتوانم به‌هیچ شتێك دڵم خۆش بكه‌م.
نبراس كازمی نووسه‌رو
مێژوونووسی عیراقی به‌مه‌دا پرێسی وتووه: له‌م كاته‌دا زۆر باسی رۆڵی
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كرێت، به‌رای من ئه‌و نموونه‌یه‌كی تایبه‌تییه
له‌ڕووی ئه‌زموونی خۆی و ژیانی خۆی و رۆڵی ئه‌و له‌سیاسه‌تی عیراق و
هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كازمی ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌ر
له‌تافی لاوێتییه‌وه خه‌بات ده‌كات و تێده‌كۆشێت، له‌ته‌مه‌نی سی
ساڵیدا سه‌رۆك وه‌فدی گفتوگۆكار بووه به‌رامبه‌ر عه‌بدولسه‌لام عارف.