خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یه‌كه‌می عیراق هاوڕێیه‌تیی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات، كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بۆ ته‌واوكردنی چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه‌و له لێدوانێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو، پێكه‌وه پێشوازیی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین".
له لێدوانێكدا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی: "له‌و كاته‌وه‌ی هاوسه‌رگیریمان كردووه جا له كاتی خه‌باتی شاخ یان كاری نهێنیی حزبی، مام جه‌لال سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێكه‌وه‌بین و ئه‌مه به‌ڵێنێكه پێكه‌وه داومانه، ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ش پێكه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ین و له‌گه‌ڵیدا ده‌چم بۆ ئه‌ڵمانیا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕێكانیشی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌شدا له ده‌وری كۆببنه‌وه، من لێی دوورناكه‌ومه‌وه."
سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، خانمی یه‌كه‌می عیراق وتی: "مام جه‌لال به ئاماژه‌و ده‌ست جووڵاندن وه‌ڵامی پرسیار و گفتوگۆكانمی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی گه‌شبینییه‌و خۆشم هه‌میشه گه‌شبینم، پزیشك و پسپۆڕه ئه‌ڵمانییه‌كانیش دڵنیایان كردوومه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ره‌كان، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیی مام جه‌لال هه‌بووه‌و وتوویانه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا باری ته‌ندروستیی گۆڕانكاریی باشتری به‌سه‌ردا دێت."
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی مه‌دینه توب-ی شاری به‌غدا دووپاتكرده‌وه، كه خزمه‌تێكی بێپایانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كرد تا باری ته‌ندروستیی جێگیر بێت، سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شی كرد كه ته‌نها پیتێكیان بۆ چاكبوونه‌وه‌ی مام جه‌لال نووسی یان ته‌له‌فۆن و سه‌ردانی باره‌گاكانی یه‌كێتی یان نه‌خۆشخانه‌یان كردبێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆمار.
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند "خه‌ون و ئاواتی مام جه‌لال ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان به خۆشی و كامه‌رانی بژین، مام جه‌لال تاسه‌ر ئێسقان كه‌سێكی دیموكراتییه و كراوه‌یه و خه‌ڵكی خۆشده‌وێت."