تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

21‏/5‏/2013

19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا

3429131952013_35.jpgئه‌مڕۆ 19-5-2013 په‌رله‌مانی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێم یادی تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵه‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی 19-5-1992داو دوای ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست هێزه‌كانی رژێمی روخاوی به‌عس به‌ڕێوه‌چوو.

دوای ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌هێزه‌كانی رژێمی به‌عس، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكاته‌ بڕیاریدا له‌ 19-5-1992دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ی كه‌ به‌هۆی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌پاش 2\8\1991 له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌عیراقدا، به‌ره‌ی كوردستانی به‌پشتیوانی و به‌شداری جه‌ماوه‌ری كوردستان توانیان به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی عیراق به‌شاری كه‌ركوكیشه‌وه‌ رزگار بكه‌ن.
به‌ڵام دواتر رژێمی سه‌دام به‌شێكی زۆری شاره‌ گه‌وره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكی داگیركرده‌وه‌، بۆ ده‌ربازبوون له‌شاڵاوی كوشتنی دڕندانه‌ی رژێمی سه‌دام گه‌لی كوردستان به‌كوردو توركمان و مه‌سیحییه‌وه‌ له‌كۆڕه‌وێكی ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه‌ سنورییه‌كانی ئێران و توركیا كۆچیان كرد، هاوكاتیش هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی كۆڕێ له‌ هه‌ولێرو چیای ئه‌زمڕ له‌سلێمانی سه‌نگه‌ری به‌رگریان قایمكردو ئازایانه‌ هێزی په‌لامارده‌ری سوپای عیراقیان تێكشكاند، دواتریش له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 688 ی ده‌ركرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ناوچه‌ی (په‌ناگه‌ی ئارام) بۆ خه‌ڵكه‌ ئاواره‌بووه‌كه‌ی ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌دژی فڕینی فڕۆكه‌كانی سوپای عیراقی له‌ سه‌رووی هێلی پانی 36 پله‌ بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دیاریكرا.

دوای شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی سه‌دام، له‌ 26\10\1991 حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكرد به‌كێشانه‌وه‌ی داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له‌ناوچه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی و ئیداریی دروستكرد، به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوون، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆی ناوچه‌كه‌ له‌ئاستی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسی و ئیداریی و یاساییه‌دا بوو كه‌ رژێم له‌كوردستان دروستیكرد، ئه‌وه‌ بوو له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا، به‌ره‌ی كوردستانی بیری له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌رله‌مانی كرده‌وه‌ له‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆی ئازادو دیموكراته‌وه‌.
 بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ ‌15 كه‌س له‌حاكم و پارێزه‌رو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:
 1- ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
 2- مه‌عروف ره‌ئوف یه‌كه‌م وه‌زیری داد له‌ وه‌زاره‌تی هه‌رێم.
3- نازم حه‌وێزی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر.
4-  حاكم ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێرو دواتر بووه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان.
 5-  شه‌مسه‌دین موفتی.
6-  مه‌حمود بابان.
7-  د.سه‌عدی به‌رزنجی راگری كۆلیژی یاساو سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
8-  د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزی مامۆستای كۆلیژی یاساو سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
9-  پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری.
10-  فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1992ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانه‌.
11-  د.قه‌یس دیوالی دواتر بوه‌ ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان.
12-  حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی دواتر بوه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
13-  به‌ختیار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
14-  قادر جه‌باری دواتر بووه‌ وه‌زیری داد له‌ كابینه‌ی دوه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
15-  فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان، ساڵی 2000 تیرۆركرا .

ئه‌م لیژنه‌ تایبه‌تییه‌ی پێكهات دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێكی له‌ماوه‌ی نێوان 23-12-1991 تاوه‌كو 28-1-1992 ئه‌نجامدا، پڕۆژه‌ یاسایه‌كییان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كردو له‌رۆژی 28-4-1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ردراو به‌ناوی یاسای ژماره‌ (1) بۆ ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.

هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌رێگای ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ له‌ 19-5-1992 به‌ به‌شداری نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه‌ نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدراو به‌هاوكاری و پشتیوانی چاودێرانی بیانی و دۆستانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه‌ 7%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.

 یه‌كه‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عیراق به‌پێی یاسای ژماره‌ (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، كه‌ (967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.

دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ژماره‌ی ده‌نگه‌كان جیاكرایه‌وه‌و كه‌  ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌كتكێشانی كوردستان:
423  هه‌زارو 833 ده‌نگی به‌ده‌ستهێانبوو كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌كاته‌ 43.61%.

پارتی دیمكراتی كوردستان: 437889
439 هه‌زارو 889 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ رێژه‌كه‌ی كردبویه‌ 45.5%.

یه‌كگرتن: (پارتی سۆسیالیست و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كرودستان).
24 هه‌زارو 882 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌كاته‌  2.56%.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی و بێ لایه‌نه‌كان:
21هه‌زارو 123 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو رێژه‌كه‌ی كردبویه‌ 2.17%.

لیستی ئیسلامییه‌كان:
49هه‌زارو 108 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو رێژه‌كه‌شی كردبویه‌ 5.5%ی ده‌نگه‌كان.

لیستی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان:
نۆ هه‌زارنو 903 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ رچژه‌كه‌ی كردبوویه‌ 1.02%ی ده‌نگه‌كان.

لیستی سه‌ربه‌خۆی دیموكراته‌كان:
501 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو رێژه‌كه‌شی كردبویه‌ 0.05%ی ده‌نگه‌كان.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا، كه‌ به‌سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا لیستی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان چونه‌ نێو په‌رله‌مان و له‌كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی و پارتی 50%ی كورسییه‌كانیان به‌ركه‌وت.

هه‌ر دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی، به‌پێی بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ له‌ 8-4-1992 ده‌رچوو پێنج كورسی بۆ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ته‌رخانكرا، كه‌ چوار ئه‌ندامایان له‌لیستی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئالشوری و ئه‌ندامێكیشیان بۆ یه‌كگرتوی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ته‌رخانكرا.

ماوه‌ی ئه‌و خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی خایاندو دواتر له‌ رۆژی 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.

بۆ هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان چوار كه‌س به‌شداریان كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌:
1-     مام جه‌لال تاڵه‌بانی - ئێستای سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و سكرتێری گشتی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.
2-     مه‌حمود عه‌لی عوسمان -پۆستی ئیستای  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی پارتی.
3-     مه‌سعود بارزانی - پۆستی ئێستای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.
4-   عوسمان عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د -رابه‌ری پێشوی بزو‌تنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان- چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردوه‌ .

 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ خولی یه‌كه‌م ١٩٩٢
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

-ئه‌یاد نامیق مه‌جید به‌قال
-ئیسماعیل ئیبراهیم مه‌ردان
-به‌كر ئه‌حمه‌د یه‌عقوب (به‌كره‌ سوور) 
-به‌كر حاجی سه‌فه‌ر غولام
-به‌كر مسته‌فا سه‌عید
-په‌ری خان مه‌حمود شه‌وقی (شه‌مام شه‌وقی)
-ته‌ها محه‌مه‌د ته‌ها
-جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی
-جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز
-چه‌تۆ ره‌ئوف حه‌وێزی
-حازم ئه‌حمه‌د مه‌حمود یوسفی
-حسین جه‌نبه‌لی عبدوڵڵا
-حسین حه‌مید ره‌حیم
-حسین عارف عبدلره‌حمان
-حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم زه‌مان به‌رزنجی
-حه‌سه‌ن كانه‌بی كاخچر بلباس
-حه‌یدر ئیسماعیل عبدوڵڵا
-حیكمه‌ت محه‌مه‌د كه‌ریم
-د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د
-د.محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم خدر
-رزگار كائیل محه‌مه‌د
-ره‌ئوف فه‌ره‌ج محه‌مه‌د
-سالار عه‌زیز ئیسماعیل
-سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
-سه‌عید عه‌لی خان عه‌بدی
-سه‌لاحه‌دین عبدولحه‌مید عه‌بدوڵڵا
-سه‌لام كه‌ریم خان مه‌حمود خه‌لیفه‌ برادۆست
-شاڵاو عه‌لی عه‌بدوڵڵا عه‌سكه‌ری
-عه‌بدولكه‌ریم كاكه‌حه‌مه‌ عه‌بدولكه‌ریم
-عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا
-عه‌بدوڵڵا ره‌سول عه‌لی
-عه‌لی ره‌سول رۆسته‌م
-عه‌لی عه‌بدوڵلا كاكه‌ ئه‌حمه‌د جاف
-عومه‌ر عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د
-عومه‌ر عه‌لی حسین
-عیدۆ حجی ئسماعیل بابه‌شێخ
-عیماد ئه‌حمه‌د سه‌یفور
-فائیق محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گوڵپی
-گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار مه‌جید جه‌باری
-له‌تیف عبدولقادر سادق
-مسته‌فا سه‌ید قادر مسته‌فا
-مسته‌فا قادر مه‌حمود
-مه‌زهه‌ر عه‌لی مسته‌فا كاكی هیرانی
-مه‌ناف نادر قادر
-نه‌هله‌ محه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا
-نه‌وشیروان فوئاد مه‌عروف
-نیعمه‌ت عه‌بدولڵا پیرداود
-هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

پارتی دیموكراتی كوردستان
-ئیبراهیم سه‌عید محه‌مه‌د
-بارزان خالید عه‌زیز مورتكه‌یی
-به‌ختیار حه‌یده‌ر عوسمان قازی
-بورهان عه‌لی محه‌مه‌د ره‌شید جاف
-جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز به‌رزنجی
-جه‌لال سه‌لیم ره‌سول (خۆشناو)
-جه‌میل عه‌بدی سندی
-جه‌وهر ئه‌حمه‌د شاواز گه‌ڵاڵی
-حسین عه‌لی كه‌مال ئه‌حمه‌د فه‌همی
-حه‌سه‌ن ێالح ئاغا رۆسته‌م خان/ جمور
-حه‌لیمه‌ حسین محه‌مه‌د بارزانی
-حه‌مه‌ عه‌لی توفیق میرزا
-حه‌مید سه‌لیم میران
-د. ئیدریس هادی ێالح
-د. قه‌یس دیوالی سه‌عید دوسكی
-د. نیاز جه‌میل ره‌شید میران
-د.حه‌مه‌ نه‌جمه‌دین حه‌مه‌ فه‌ره‌ج حه‌سه‌ن جاف
-د.له‌تیف مه‌حمود ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
-ره‌جه‌ب شه‌عبان ته‌یب ئاكره‌یی
-ره‌قیب حسین مه‌لا دزه‌یی
-زاهیر محه‌مه‌د ئیراهیم كۆیی
-زهره‌ حاجی ته‌ها ره‌سول
-سه‌رتیپ محه‌مه‌د حسین كاكه‌یی
-سه‌ركیس اغاجان مامه‌ند‌و
-سه‌عید محه‌مه‌د سدیق هروری
-سه‌لاح مه‌حمود عبدوڵڵا عه‌لاف
-سه‌لاحه‌دین ئیبراهیم قادر
-سه‌لاحه‌دین عبدولحه‌مید عه‌بدوڵڵا
-سه‌لیم عه‌لی ملو مزوری
-شه‌فیق ئه‌مین محه‌مه‌د
-شه‌فیقه‌ فه‌قێ عبدوڵڵا حسین جاف
-شێخ موحسینی موفتی
-عه‌فان عوسمان حسام الدین نه‌قشبه‌ندی
-فاتیح محه‌مه‌د ئه‌مین
-فازل ره‌ئوف ێابر
-فه‌رحان عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فانی
-فه‌له‌كه‌دین ێابر مه‌حمود كاكه‌یی
-فه‌وزیه‌ عیزه‌دین ره‌شید
-قاسم محه‌مه‌د قاسم
-كاكه‌ڕِه‌ش محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی
-مامه‌ند عه‌باس مامه‌ند ئاغا
-محه‌مه‌د تاهیر محه‌مه‌د زین العابدین
-محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د
-مه‌ئمون نور محه‌مه‌د بریفكانی
-مه‌مه‌ند محه‌مه‌د ئه‌مین بابه‌كر ئاغا
-موحسین ێالح عه‌بدولعه‌زیز
-نادر محه‌مه‌د قادر
-نه‌جات یاسین خورشید نه‌جار
-نیهاد نوره‌دین ره‌شید
-وریا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی
-یه‌حیا محه‌مه‌د عبدولكه‌ریم به‌رزنجی
-یونس محه‌مه‌د سه‌لیم

 بێ لایه‌ن
-عبدولخالیق محه‌مه‌د ره‌شید زه‌نگه‌نه‌
-عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول َ
-له‌تیف عبدولقادر سادق
-محه‌مه‌د ئه‌مین عبدولكه‌ریم محه‌مه‌د
- شێركۆ فائیق عه‌بدوڵڵا


‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
- سه‌باح حسین عوسمان
- قادر عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین
- یاسین محه‌مه‌د عبدولقادر


ئاشووری
-به‌ترس ئه‌سخریا هرمز
- شمائیل نه‌نو بنیامین
-یونادم یوسف كه‌نا 
 
هاوكات دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌نراو تیایدا د.فوئاد مه‌عسوم به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیشانكراو دواتر وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی دیاریكران.

پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی ئازادانە ئاڕاستەی گەلی كوردستان و كەسوكاری سەربەزی شەهیدان دەكات، رایدەگەیەنێت كە ئەو هەڵبژاردنە قۆناغێكی نوێ بوو لە خەباتی گەلەكەماندا، كە ئەویش خەباتی دیموكراسییانەو مەدەنییانەو خۆبەڕێوەبردن بوو لەلایەن نوێنەرانی راستەقینەی گەلی كوردستانەوە،  هەروەك هیوادرە هەلبژادرنی داهاتووی پەرلەمان بەهەمان گیانی نیشتمانی و جۆش و خرۆشی جەماوەری و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

بەبۆنەی ساڵیادی یەكەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 19ی ئایاری 1992 دا، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی كوردستان وكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و هێزو لایەنە سیاسییەكان دەكەین،21 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە رۆژێكی مێژوویی و لە قۆناغیكی هەستیارو چارەنووسسازدا، گەلی كوردستان بەهەموو چین و توێژو پێكهاتەكانیەوە، بەشدارییان لە یەكەمین پرۆسەی دەنگدانی ئازادانەو دیموكراسییانەدا كرد، لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان لەعیراقدا، بەم هەنگاوەش یەكەم بەردی بناغەی دیموكراتییەتیان لەم وڵاتەدا دانا.

ئەو هەلبژاردنە دواتر بووە بڵندگۆی دامەزراندنی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 4 تەممووزی سالی 1992دا، بەمەش قۆناغێكی نوێ لە خەباتی گەلەكەماندا دەستیپێكرد، كە خەباتی دیموكراسییانەو مەدەنییانەو خۆبەڕێوەبردن بوو لەلایەن نوێنەرانی راستەقینەی گەلی كوردستانەوە، ئەو هەلبژاردنە نەك هەر لەئاستی ناوخۆی گرنگبوو، بەڵكو لەسەرئاستی ناوچەكەو دنیاش بووە جێگەی گرنگی و بایەخپێدانی ناوەندەكانی بڕیارو میدیاكان و رای گشتی جیهانی.

پەرلەمانی كوردستان كە زادەی خەبات و فیداكاری وخوێنی شەهیدانی ئەنفال و كیماباران و قۆناغە سەخت و جیاوازەكانی خەبات و شۆڕشەكانی گەلەكەمانە، لەماوەی 21 ساڵی تەمەنیدا بە گەلێك قۆناغی هەستیاردا تێپەڕیوە، وێرای ئاستەنگ و لەمپەرەكانی بەردەمی، بەڵام هەمیشە نوێنەرانی گەل لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی گەل كاریان كردووە، بەتایبەتی لە خولی یەكەم كە بەردی بناغەی كاری پەرلەمانیان و حوكمڕانی كوردستانیان داناو خولی گواستنەوە، كە قۆناغی یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد و خولی سێیەمیش خولی رێكخستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، خولی چوارەمیش قۆناغێكی نوێ لە خەباتی پەرلەمانی و گەمەی دیموكراسی راستەقینە دەستیپێكرد.

لە هەرسێ خولی هەلبژاردنەكاندا پەرلەمان سەدان یاسا و بڕیاری گرنگ وهەڵوێستی نیشتمانی ونەتەوەیی بەرچاوی وەرگرتووە، هەر لە راگەیاندنی (بڕیاری فیدڕالیزمەوە تا دەگاتە ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان - یاسای دامەزراندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان - یاسای وەبەرهێنان - یاساكانی چاپەمەنی و كاری رۆژنامەگەری - یاسای دەسەڵاتی دادوەری- یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان- یاسای باری كەسێتی و نەهێشتنی توندوتیژی خێزان - یاساكانی بواری پەروەدەیی وخویندنی باڵا- تەندروستی و كۆمەلایەتی- یاسای نەوت و گاز - یاساكانی خۆپیشاندان ورێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی) مشتێكن لە خەروارێكی دەوڵەمەندی كار و خزمەتە یاساییەكانی پەرلەمانی كوردستان، كە رۆڵی گرنگیان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و فراوانبوونی ئازادییەكانی میدیا و رادەبڕین و گەشەی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی گەلی كوردستان هەبووە.

لە خولەكانی دووەم و سێیەمی هەلبژاردنەكاندا، پەرلەمان، گفتوگۆی جدی و كراوەو شەفافانەی لەبارەی بودجەی ساڵانەی هەرێم كردووە، هەروەك لەبواری چاودێرێكردنی كارەكانی حكومەت و بەداوداچوونی خواستەكانی گەل، لەڕێی لیژنەكانەوە چاودێری و بەداوداچوونی وردیان هەبووە، لەكاتی پێویستیشدا سەرۆك و ئەندامانی كابینەكانی حكومەتی هەرێمیان بۆ لێپرسینەوە وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران بانگهێشتی پەرلەمان كردووە.

پەرلەمانی كوردستان ساڵ بە ساڵ ئەزموونی زیاتری پەیداكردووە، خول لەدوای خولیش رۆڵ و پێگەی یاسایی و سیاسی و جەماوەری پەرلەمان لەلای خەڵكی كوردستانەوە بەهێزتربووە.

دوای چەند مانگێكی تر خولی سێیەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت، بۆیە سەرۆكایەتی پەرلەمان لە 5/12/2012 نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی هەردوو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆئەوەی رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر تا هەلبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمان وهەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاكان لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێن، كە دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 21/9/2013 ی بۆ خولی چوارەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.

بەردەامبوونی هەلبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا پرۆسەی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات ئەزموونەكەمان لەئاستی ناوخۆ و دەرەوەش بەهێزتر دەكات، هیوای دوا رۆژێكی گەشتر و هەنگاونانی جدییانە بۆ مسۆگەركرنی تەواوی مافە نەتەوەییەكانمان بە گێرانەوەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیشەوە دینێتە پێشەوە.

هیوادرین هەلبژادرنی داهاتووی پەرلەمان بەهەمان گیانی نیشتمانی و جۆش و خرۆشی جەماوەری و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت، پاراستن و گەشەپێدانی ئەزموونەكەمان و دەستكەوتە یاسای و دەستوورییەكانمان لەعیراقدا، بەندە بە بەهێزكردنی گیانی هاوخەباتی و یەكترقبوڵكردن و هەماهەنگی و سازانی نیشتمانی لەسەر پرسە چارنووسازەكاندا، بۆ ئەمەش پەرلەمانی كوردستان وەك هەمیشە ماڵی هەموو كوردستانیان و هێزە سیاسییەكانە و مەرجەعی بڕیارە چارەنووسازەكانی گەلەكەمان دەبێت.

جارێكی تر ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەكەین.

بژی كورد - بژی كوردستان
نەمری وسەربەرزی بۆ شەهیدانی گەلەكەمان
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان