تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

22‏/5‏/2013

عادل موراد رەخنە لەهەڵوێستی بەغدا بەرامبەر بە پرۆسە ئاشتییەکەی تورکیا دەگرێت

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوێتی: جێگەی سەرسوڕمانم بوو کە حکومەتی عێراق ئەو هەڵوێستە ناشرینەی وەرگرت لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستان

عادل موراد ئەوەشی نووسیوە، چاوەڕوان بووم حکومەتی بەغدا هەروەک داوای ئاشتی بۆ سوریا دەکات، هەڵوێستێکی باشتری هەبوایەو دەبوو حکومەتی بەغدا پشتیوانی ئەم پرۆسەی ئاشتییەی بکردایە، بۆ راگرتنی خوێنڕشتنی میلەتی کوردو تورک.

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك ئاماژەی بەوەشداوە، كە "بۆچی ئاشتی لەسوریا ڕەوایەو لەتورکیا ناڕەوایە".

لەدرێژەی نووسینەكەیدا لەئەكاوەنتی تایبەتی خۆی موراد دەشڵێت، زۆر سەیرە حکومەتی بەغدا بەرامبەر بەهێرشکردن سەر خاکی هەرێم لەلایەن تورکیاوە بۆ چەندین جارو تۆپبارانکردنی ناوچە کوردییەکان‌و ئاوارەبوونی هاوڵاتییەکی زۆری بێتاوان بێدەنگی هەڵبژاردو هیچ هەڵوێستێکی جوامێرانەی نەبوو، بەڵام دونیایان سەرەو ژور کرد بەهاتنە ناوەی چەند ئەندامێکی پەکەکە کە هەڵگری ئاڵای ئاشتین.

بەوتەی عادل موراد، ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو جوامێریەی هەبوو کە باسی لەدەرکردنی پەکەکە دەکرد، پێویست بوو بەر لەهەموو شتێک ئەو ڕێکەوتننامەیەی نێوان تورکیاو رژێمی بەعسی هەڵوەشاندایەتەوە کە باس لەوەدەکات تورکیا بۆی هەیە (20) کیلۆمەتر خاکی عێراق ببەزێنێت، ئەوکات دەیتوانی باسی پیرۆزی‌و ڕێزگرتن لەسەروەری خاکی عێراقی بکردایە.