"غاده عوێسی بێژه‌ری كه‌ناڵی جه‌زیره له سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌میری به‌ره‌كه‌یاندا جیهادی نیكاحی ئه‌نجامداوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی لاقه‌كردنی بێژه‌ری كه‌ناڵی جه‌زیره "غاده عوێس" له‌لایه‌ن ئه‌میری جه‌بهه‌ی نه‌سرا له سوریا بڵاوكرایه‌وه، وته‌بێژی به‌ره‌ی نه‌سره كه هێزێكی جیهادی ئیسلامی یه، به رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن) ی فه‌له‌ستینی، راگه‌یاندووه: غاده عویس له سوریا لاقه نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌خواستی خۆی، جه‌سته‌ی خۆی پێشكه‌شی ئه‌میری گروپه‌كه كردووه‌و جیهادی نیكاحیان ئه‌نجام داوه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه غاده له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به به‌ره‌ی نه‌سره‌وه پێشكه‌شی ئه‌میری گروپه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌میره‌كه‌ش به یارمه‌تی ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیدا لاقه‌ی كردووه.
دواتر كه‌ناڵی جه‌زیره ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، هاوكات غاده خۆشی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقی قه‌ته‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ناوبرد كه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی روماڵكردنه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی لێبكه‌نه‌وه.