
حه‌سه‌ن جیهاد وتی: موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك هێزه‌كانی ناوخۆی لێدێت‌و زیاد ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئه‌و هه‌مواركردنه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و دواتریش ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی: زیادكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆی عێراقیش كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر كه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ندكراوه له‌هه‌رێم جێبه‌جێكراوه‌و ده‌بێت ئه‌مجاره‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌كه جێبه‌جێبكرێت.