تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

14‏/5‏/2013

روونكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر چۆڵبوونی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار

پاش ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی عیراق له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ داوایه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد، وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و داوایه‌وه‌ لێدوانێك ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی عیراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌و تیایدا باس له‌ چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات، ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌رله‌وه‌ی باس له‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین و به‌ر له‌وه‌یش كه‌ ئاماده‌بین تاوتوێی داواكه‌ بكه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی عیراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به‌ ناده‌ستووری وه‌سفیكرد، به‌وپێیه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور "داواكاری گشتی" رێپێدراو نییه‌ بۆ باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی خستنه‌ڕووی ئه‌و داوایه‌ش، جندیانی رایگه‌یاند: ئه‌و داوایه‌ بۆنی سیاسه‌تی لێدێت.
هەر ئەمڕۆش سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق ئەو داوایەی لەلایەن سەرۆكایەتی دەستەی داواكاری گشتی عیراقەوە پێشكەشكراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە ئامادەنەبوونی سەرۆك كۆمار لە پۆستەكەیدا، بە نادەستووری و نایاسایی وەسفدەكات.

خالید شوانی سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ 13-5 لە كۆبوونەوەیەكدا لیژنەی یاسایی ئەو داواكارییەی لەلایەن سەرۆكایەتی دەستەی داواكاری گشتی عیراقەوە ئاڕاستەی پەرلەمان كراوە، بە نایاسایی و نادەستووریی لە قەڵەمدا، چونكە یاسای دەستەی داواكاری گشتی ئەو دەسەڵاتە نادات بە سەرۆكی دەستەكە داوایەكی لەو شێوەیە پێشكەش بكات، هەروەها هیچ دەقێكی دەستووری نیە ئەو مافەیان پێبدات.

سەبارەت بە نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دەستەی داواكاری گشتی كە باس لە ماددەی 72 ی دەستوور دەكات و بەپاساوی ئەو ماددەیە داواكارییەكەیان پێشكەشكردووە، شوانی وتی: ماددەی 72 ی دەستووری هەمیشەیی عیراق باس لە (بەتاڵبوون) ی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات نەك ئامادەبوون، لەئێستاشدا جێگری سەرۆك كۆمار كارەكانی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەدەبات، هەروەها داواكارییەكە لەگەڵ پرنسیپی جیاكردنەوە لەنێوان پۆستەكاندا یەك ناگرێتەوە و دەستەی ناوبراو كە بەشێكە لە دەسەڵاتی دادوەری بۆی نیە ئەو جۆرە داواكارییانە پێشكەش بكات.

جێی ئاماژەیە سەرۆكایەتی دەستەی داواكاری گشتی عیراق داوایەكی پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووە و داوادەكات رێوشوێنی یاسایی بگریتەبەر، بەوپێیەی ماوەیەكی زۆر بەسەر غیابی سەرۆك كۆمار لە پۆستەكەیدا تێپەڕبووە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای جێبەجێكردنی ماددەی 72 ی دەستووری كردووە.