وه‌رگێڕی كتێبی "یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس" له‌چه‌ند
رێگایه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت‌و داوای لێده‌كه‌ن كه كتێبه‌كه
له‌بازاڕدا كۆبكاته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌یشی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن خۆیان
به‌كه‌سانی ئیسلامی گروپی سه‌له‌فی ده‌ناسێنن. هاوكات سۆزان جه‌مال
وه‌رگێڕی ئه‌و كتێبه
رايگه‌یاند، كه له‌رێگه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه سكاڵای
تۆماركردوه‌و گوێیش به‌و هه‌ڕه‌شانه نادات‌و له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام
ده‌بێت‌و به‌نیازه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆره فه‌وزیه كه نوسه‌ری
"یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس"ه وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی
كوردی.
له‌وباره‌یه‌وه، سۆزان جه‌مال، وتی "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه هێشتا كتێبه‌كه نه‌كه‌وتبوه بازاڕه‌وه‌و ته‌نیا ریكلامی بۆ ده‌كرا، له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوك‌و ئیمه‌یڵه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێكرا كه كتێبه‌كه بڵاونه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام من سوربوم له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی، دواتریش كه كتێبه‌كه بڵاوكرایه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كرێت‌و داوای ئه‌وه‌م لێده‌كرێت كه كتێبه‌كه له‌بازاڕدا كۆبكه‌مه‌وه".
ناوبراو، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن خۆیان به‌كه‌سانی موسڵمان‌و گروپی سه‌له‌فی‌و گه‌نجانی له‌خواترس ده‌ناسێنن‌و ده‌ڵێن كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت‌و ماڵ‌و منداڵته.
وه‌رگیَِڕی "یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس"، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، ئه‌و كتێبه به‌شێوازێكی زانستی باس له‌مه‌سه‌له سێكسیه‌كان ده‌كات‌و هه‌مو تاكێك سودی ته‌ندروستی‌و هۆشیاری سێكسی لێوه وه‌رده‌گرێت، جگه له‌وه‌ش كتێبه‌كه به‌شێوازێكی وا وه‌رگێڕدراوه كه دوربێت له‌زمانی بازاڕی‌و وروژاندنی سێكسی.
سۆزان كه تا ئێستا 19 كتێبی وه‌رگێڕانی هه‌یه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "زانستی سه‌رده‌م"ه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هیچ كاریگه‌رییان نابێت‌و ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت‌و به‌نیازیشه سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی دكتۆره فه‌وزیه وه‌ربگێڕێت، كه نوسه‌رێكی كوه‌یتیه‌و نوسه‌ری هه‌ردو به‌رگی "یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس"ه
سۆزان جه‌مال، ساڵی 1974له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌و ساڵی 1996كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی ته‌واوكردووه. ساڵی1997-2005 مامۆستا بوه له‌كۆلێجی زانست به‌شی بایۆلۆژی زانكۆی سلێمانی. له‌ساڵی 2005ه‌وه چوه‌ته ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م‌و ئێستا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (زانستی سه‌رده‌م)ه.
خاوه‌نی 19 كتێبی چاپكراوه كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به ته‌ندروستیی مرۆڤ.