دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی سەرۆك مام جەلال لە راگەیاندنەكانەوەو راگەیاندنی باشتربوونی تەندروستی لەلایەن تیمی پزیشكی فەخامەتیانەوە، میدیاكانی توركیا بایەخێكی تایبەتیان بەو هەواڵە داوەو، هەریەكەیان بەشێوەیەك هەواڵەكەیان داڕشتووەو باس لەبارشتربوونی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی دەكەن.
لەوبارەیەوە، رۆژنامەی حورییەت، بڵاویكردەوە: تاڵەبانی هەڵسایەوە سەرپێ
رۆژنامەكە، راشیگەیاندووە: باری تەندروستی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق جەلال تاڵەبانی بەرەو باشی دەڕوات.
حوریەت بە پشت بەستن بە راگەیەنراوێكی د.نەجمەدین كەریم سەرپەرشتیاری تیمی پزیشكی تەندروستی سەرۆك كۆمار، كەلە نەخۆشخانەی charıte لە بەرلین چارەسەری پزیسشكی دەبینێت، وتویەتی: نەخۆشییەكەی وەڵامی ئەرێنی بۆ چارەسەرییەكان دەداتەوە، هەروەها بەردەوام باری تەندروستیی باشبوونی بەرچاوە بەخۆیەوە دەبینێت.
د.نەجمەدین، راشیگەیاندووە: لەدوای تەواوبوونی چارەسەری پزیشكی مام جەلال لە نزیكترین ماوەدا دەگەڕێتەوە عیراق، بەڵام مێژووی گەڕانەوەكەی دیارینەكرد.
چەندین سەعات دوای ئەم هەواڵە، وێنەكانی تاڵەبانی لە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بڵاوكرانەوە، تاڵەبانی لە وێنەكانیدا لەناو باخچەیەكدا دانیشتووەو دكتۆرەركانیشی بەدیاریەوەن.
مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق 2012/12/17، لە بەغدا دوچاری جەڵدەی مێشك بوو، 2012/12/20 ـەوە، لە نەخۆشخانەی زانكۆی charıte چارەسەری پزیشكی دەبینێت.
لای خۆشیەوە، رۆژنامەی رادیكال-یش، بڵاویكردەوە: وێنەكانی تاڵەبانی بڵاوكرانەوە
وێنەكانی مام جەلال سەرۆك كۆماری عێراق بڵاوكرانەوە كە ماوەی 5 مانگە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی دەبینێت.
تاڵەبانی، كە بەهۆی ناڕاحەتی دڵەوە بۆ چەندین جار باری تەندروستیی تێكچووە، لەو رۆژانەی دواییدا لەبارەی ئەوەوە چەندین هەواڵ بڵاوكرانەوە، كە گوایە گیانیلەدەستداوە، كەچی ئەم هەواڵە بەشێوەیەكی رەسمی بە درۆ خرانەوە، كاتێك لە عیراقدا گفتوگۆ لەسەر دیاریكردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێت، لە ئەڵمانیا وێنەكانی تاڵەبانی بڵاوكرانەوە.
پارێزگاری كەركوك د.نەجمەدین كەریمو پزیشكەكانی تاڵەبانی پێكەوە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا، رایانگەیاند: تەندروستی تاڵەبانی باشە.
دكتۆری تاڵەبانی، وتی: لەم ماوەیەدا باری تەندروستی پێشكەوتنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی خۆی بۆ وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە.
لە وێنەكانیدا تاڵەبانی لەناو باخچەی نەخۆشخانەدا دانیشتووەو باری تەندروستی زۆر باش دەبینرێت.
هاوكات، ماڵپەڕی تی 24، بڵاوی كردووەتەوە: باری تەدروستی تاڵەبانی بەرەو باشی دەڕوات
بانگشەی ئەوە دەكرا گیانی لەدەستدابێت، كەچی باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عیراق بەرەو باشییە.
لەگەڵ ئەوەی بانگەشەی گیانلەدەستدانی دەكرا، لەدوای 5 مانگ لە چارەسەری پزیشكی، مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق دەركەوتەوە.
تاڵەبانی، كەلە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی دەبینێت، دكتۆرەكانی، رایانگەیاند: باری تەندروستی بەرەو باشبوونە، تائێستاش چارەسەری پزیشكی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق لە نەخۆشخانەی ئەڵمانیا بەردەامە.
د.نەجمەددین كەریم، كە سەرپەرشتی تیمی پزیشەكەكانی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق دەكات، دەڵێت: "نەخۆشییەكەی وەڵامی ئەرێنی چارەسەرییەكان دەداتەوە، باری تەندروستیی باشبوونێكی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت".
راشیگەیاندووە: لەدوای تەواو بوونی چارەسەری پزیشكی سەرۆك كۆمار دەتوانێت لە كەمترین ماوەدا بگەڕێتەوە بۆ عیراق.
لەلایەكی ترەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق، لەدوای 5 مانگ لە بەردەوامی چارەسەری پزیشكی، وێنەكانی سەرۆك كۆماریان لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاكردەوە، كە لەگەڵ دكتۆرەكانیەتی.
هاوكات، رۆژنامەی میللییەت، بڵاویكردەوە: دكتۆرەكان رادەگەیەنن باری تەندروستی جەلال تاڵەبانی باشە
وێنەكانی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق، كە 5 مانگە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت، بڵاوكرانەوە.
لەو ماوەیەدا چەندین هەواڵ سەبارت بە باری تەندروستی مام جەلال بڵاوكرانەوە، جارێك ئەو بانگەشەیە كرا كە گوایە گیانیلەدەستداوە، كەچی بەشێوەیەكی رەسمی ئەم هەواڵە بەدرۆ خرایەوە.
د.نەجمەددین كەریمو دكتۆرەكانی تاڵەبانی رایانگەیاند: لەماوەی رابردووەوە تائێستا تەندروستی مام جەلال باشیوونێكی زۆر گەورەی تۆماركردووە، بەپێی خۆی دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی.
سەرچاوەكان: رۆژنامەكانی میللییەت، حورییەت، رادیكال، ماڵپەڕی تی