ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی نه‌مری شه‌هیدانی یهكێتییو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان دهستیپێكردو دواتر دواپێشكهوتنه دڵخۆشكهرهكانی ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌راپۆرتێكی شهفههیدا به به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌رو ئاراسته‌كانی، بارودۆخی عیراق‌و قهیرانو كێشه‌كانی به‌ووردی، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی كوردستان‌و ئیستحقاقاته‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌یسی ده‌ستور، په‌یوه‌ندییه‌كانی یهكێتییو پارتی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌كاروباری ئۆرگانه‌كانی یهكێتیو ساڵیادی دامه‌زراندی یهكێتییو شۆرشی نوێ‌و دیاریكردنی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، وتی: دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌و بریارو راسپارده‌كانی به‌رای گشتی‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی راده‌گه‌یه‌نین. وتیشی: هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی به‌شداریه‌كی فراوانیان له‌گفتوگۆو بیر‌و راگۆرینهوهدا هه‌بوو.
راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌هه‌موو باس‌و بابه‌ته‌كانی ئه‌جندای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی دیاركردو به ئیجماعیش زۆرینه‌ی بریاره‌كان په‌سند كران كه دواتر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كاریه‌كان روون ئه‌كرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی-ش، جندیانی، وتی: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ رۆژی له‌سێداره‌دانی شه‌هیدان "شیهاب، جه‌عفه‌ر، ئه‌نوه‌ر" ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی دیاركرد.
روونیشیكرده‌وه: دوای پتر له هه‌شت سه‌عات ووتوێژو بیروراگۆرینهوهو بڕیاروه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بهسهركهوتووییو له‌ناو چهیڵهی هه‌ڤاڵاندا كۆتایی هات.