سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێكهێنانی هه‌رێمی رۆژئاوا كارێكی
سروشتییه ئه‌گه‌ر خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت و به‌گوێره‌ی
رێكاره یاسایی و ده‌ستورییه‌كان بێت.
نوری مالكی له لێدوانێكدا، پێكهێنانی هه‌رێمی رۆژئاوای له عیراق به كارێكی ئاسایی وه‌سفكرد، به‌و مه‌رجه‌ی خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ربێت و به‌زۆره‌ملێ نه‌بێت.
مالكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێ له داواكارییه‌كان ده‌ستوورین و مایه‌ی جێبه‌جێكردنن كه هه‌ندێكیش جێبه‌جێكراون و كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه ره‌واكانی تریش ده‌كرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هۆشداری دایه ئه‌وانه‌ی كه به لایه‌نگری شه‌ڕو نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایفی وه‌سفیكردن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه ببینه‌وه‌و بێده‌نگیان بكه‌ین.
وتیشی: هه‌رگیز دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه ناكه‌ین، به‌ڵكو دانوستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خاوه‌ن داواكاری راسته‌قینه ده‌كه‌ین.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئیمام و وتاربێژێكی شاری موسڵ، له خوتبه‌ی رۆژی هه‌ینیدا داوای پێكهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كرد‌و ئه‌و داواكارییه‌شی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك گه‌ڕانده‌وه به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.
ئه‌و داواكارییه‌ش تادێت لایه‌نگرو پشتیوانی له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌واو ئه‌نبارو به‌شێك له پارێزگای كه‌ركوك لێده‌كرێت، كه به ناوچه‌ی سوننه‌نشین داده‌نرێن.
مالكی له لێدوانه‌كه‌یدا داواشی له رۆشنبیران و زانایانی ئایینی كرد له رێگای به‌ستنی كۆڕ‌و سیمینار، روبه‌ڕووی هه‌وڵه تایفییه‌كان ببنه‌وه‌و راشیگه‌یاند: تایفییه‌كان ناتوانن ئاسایشی سه‌قامگیری وڵات تێكبده‌ن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان و سه‌قامگیركردنی ئاسایشی هاووڵاتیان.