تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

31‏/5‏/2013

كه‌لار وه‌ك نه‌ریتى هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌مڕۆ سه‌وزى پۆشیه‌وه‌

ئێوارەی ڕۆژی 31-5-2013 لە گەرمیان بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هەڤاڵ حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و مەحممود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لیپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ئازاد جندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و حامیدی حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتی مەراسیمی یادی 38 ساڵەی دامەزراندی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەرێوە چوو.
سەرەتای مەراسیمەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستی پێكردوو.
لەوتەیەكدا هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیو لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان وێڕای بەخێرهاتنی میوانانی ئامادەبوو پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنەی ئاراستەی هەڤاڵ مام جەلال و كەسوكاری شەهیدان و ئامادەبووان و سەرجەم گەلی كوردوو یەكێتییەكان كرد .
و ووتی 38 ساڵ بەرلە ئێستا و وەكوو پێویستییەك بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیللانە نەگریسەكانی دووژمنان و داگیركەران ی كوردستان هاتە بوون 38 ساڵ بەر لە ئێستا هەڤاڵ مام جەلال و هاورێكانی لە بڕیارێكی میژوویی كەم وێنەدا دامەزراندی یەكێتییان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ڕاگەیاند.
ووتیشی : درووستبوونی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وەڵامدانەوەیەكی گورچك بڕی نەك هەر ڕژێمی بەعس بوو بەڵكوو شۆكێكیش بوو بۆ ئەو لایەنانەی كەبەشداربوون بۆ هەرەس پێهێنانی شۆرشی كوردستان لە پیلانێكی ڕەشی نێودەوڵەتیدا.
رایگەیاند: لەكۆبوونەوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا كەلە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجام درا زۆر بەوردی و تێروتەسەلی هەلومەرجی سیاسی ئەمرۆی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق و هەرێمی كوردستان و باكورو رۆژئاوا وە دەستورو مادەی 140 و باروودۆخی ناوخۆی یەكێتی و هیتریش هەڵسەنگێندراو هەڵوێستی راشكاوانە لەمەڕ هەموو ئەو بابەتانە نیشاندرا, لەمەدا یەكێتی لەبەردەم گەلێك ئەرك و بەرپرسیاریتی خۆی دەبینێتەوە و دەبێت خۆمان بۆ رووبەرو بونەوەی هەموو ئەگەرە چاوەروان كراوەكان ئامادە بكەین و وشیارانە مامەڵە بكەین و دواڕۆژی گەلەكەمانمان لەبەرچاوبێت.
دواتر بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك وتارێكی پێشكەش بە ئامەدەبووان كردوو پیرۆزبایی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دەستپێَكردنی شۆرشی نوێی لە هەڤاڵ مام جەلال و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و ئامادەبووان و گەلی كورد كرد و هیوای چاكبوونەوی زوو بەزووی بۆ سەرۆك تاڵەبانی خواست.
سەبارەت بە ڕێڕەوی یەكێتی و مێژووی یەكێتی ووتی: میژووی یەكێتی بەسەرهاتی میللەتێكە و لەمڕۆدا با ئاوڕێك بدەینەوە لەوڕۆژانەی كەیەكێتی ڕاگەیەندراو یەكێتی دەستبەكاربوو , ئەو رۆژگارە رۆژگارێكی تاڵ و پڕكێشەو رۆژگاری پیلان گێری بوو دژ بە میللەتەكەمان رۆژگارێك بوو نائومێدی باڵی كێشابوو بەسەر میلەتەكەماندا , لەوڕۆژگارەدا كەهەمووناحەزانی میللەتەكەمان و دەرو دراوسێمان پێكەوە بەپشتیوانی نێودەوڵەتی خەریكی سەركوتكردنی ئیرادەی رزگاریخوازی میللەتەكەمان بوون , لەو رۆژگارانەدا مام جەلال و هاوەڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان راگەیاند .
سەبارەت بەو گۆرانكاریەگەورانەی ئەمڕۆی ناوچەكەو جیهان ووتی : ئاسۆیەكی فراوان و روون بەدی دەكەین بۆ میللەتەكەمان و بەدیهێنانی مافە رەواكانی میللەتی كورد و راشیگەیاند ناكرێت چیتر میللەتەكەمان ژێردەستە بێت .بۆیەدەڵێن بەدڵنیاییەوە بە ڕەچاوكردنی ئەو هەموو گۆرانكاریانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە ئاسایش و ئەمنییەتی ئەم ناوچانە هەگیزاو هەرگیز دابین ناكرێت بەبێ‌ ڕەچاوكردنی مافە رەواكانی میللەتی كورد .
لەكۆتایی وتارەكەیدا جێگری سكرتێری گشتی باسی لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی ن ك كردوو ووتی: لەبەر ڕۆشنایی بۆچونەكانی جەنابی مام جەلال كۆمەڵێك بڕیاری گرنگمان یاوە , و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هێزێكی كاریگەرە هێزێكی خاوەن بەرنامەیە و هەگیزاو هەرگیز ئامادەنییە ببێتە پاشكۆی هیچ لایەنێك و یەكێتی خاوەن هێزو ئیرادەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ووڵاتمان یەكێتی بەبەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر ئەگەرەكانی ئێستاو پرسەكانی ئێستا رەفتار ئەكات و یەكێتی هەوێنی سازانی نیشتیمانی و یەكریزی میللەتەكامانە .
پاشان هەریەك لە د.بەرهەم و مەحمود سەنگاوی و حاكم قادرو ئازاد جندیان ی و و حامیدی حاجی غالی وەك وەفایەك بۆ مام جەلال پەردەیان لەسەر وێنەی هەڤاڵ مام جەلال لابرد.
كۆتایی مەراسیمەكەش بەئاهەنگ و چەندین چالاكی جۆراوجۆر كۆتایی هات .