هه‌ڤاڵانی هه‌میشه سه‌ربه‌رزی یه‌كێتی
ئه‌مڕۆ
1/6 یادی سی‌و هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان‌و سی‌و حه‌وته‌مین ساڵیادی یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی
شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه، به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، كه له‌ڕۆژگارێكی هه‌ره سه‌خت‌و له‌قۆناخێكی تابڵێی دژوار‌و
مه‌ترسیدارو له‌ڕۆژگاری دوای كۆتایی هاتنی شۆڕشی ئه‌یلول
دامه‌زرا. ئه‌و رۆژگاره گه‌له‌كه‌مان خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی
جددی‌و ترسناكی رژێمه داگیركه‌رو شۆڤێنییه‌كه‌ی به‌غداو ئاسه‌واره
مه‌ترسیداره‌كانی كۆتایی هاتنی شۆڕشی ئه‌یلولدا ده‌بینییه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كان فره‌ڕه‌نگ‌و فره‌مه‌ودابوون له‌سڕینه‌وەی ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگره تا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ندن‌و
راگواستن و دوور خستنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خواروو ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای
عیراق و تا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌مۆكردن و بێ ئیراده‌كردنی گه‌له‌كه‌مان.
له‌وڕۆژگاره‌دا بوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌دنیا بینی و
ستایلێكی نوێی كاركردن و به فۆرمێكی جیاواز له‌فۆڕمه باوه‌كه‌ی
ناوكایه‌ی سیاسی كوردستان، بانگی هه‌ستانه‌وه‌و جاڕی به‌رگری و خۆ
به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی دا. دیاره هه‌ستانه‌وه‌ی دوای گلان كارێكی
هه‌روا ئاسان و سه‌رپێی نه‌بوو، دوژمنان، بگره‌دۆستان و زۆرینه‌ی
نائومێدی گه‌له‌كه‌شمان سه‌رله‌نوێ هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان
به‌مه‌حاڵ ئه‌زانی، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و
سه‌ركرده‌كانی بوون، كه مه‌حاڵیانكرد به‌واقیع. هه‌رچه‌نده
له‌سه‌ره‌تاوه كه‌مبوون ئه‌وانه‌ی قۆزاخه‌ی هیوایان له‌ده‌وری ئه‌و
هه‌ستانه‌وه‌یه پێچابوو و بڕوایان به‌ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌یان هه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێنده‌ی نه‌برد ئامانجی ره‌واو رێبازی روونی
یه‌كێتی، بووه چرا گه‌شه‌كه‌ی رێگای كوردایه‌تی و هه‌زاران رۆڵه‌ی
قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه. ئیتر له‌و رۆژه‌وه
تائه‌مڕۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌چه‌ندین قۆناخی سه‌ختی
به‌ره‌نگاریدا تێپه‌ریوه، بێ ئه‌وه‌ی بۆیه‌ك چركه‌ش له هه‌ڕه‌شه‌و
ئاسته‌نگه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كان سڵبكاته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری تێكۆشان و شۆڕش
بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژ له‌دوای ڕۆژ، روونترو واقیعییانه‌تر له‌ئه‌رك و
پێداویستییه‌كانی قۆناخه‌كه ده‌گه‌یشت و لۆژیكانه‌ش رووبه‌ڕووی
ئاسته‌نگه‌كان ده‌بوه‌وه و زانستیانه‌ش نه‌خشه ڕێگای راست و دروستی
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی داده‌ڕشت.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
له‌كاتێكدا
یادی ئه‌م ڕۆژه گه‌ش و پڕ سه‌روه‌رییه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌تان
ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی سی و هه‌شت ساڵه‌ی خه‌بات و
قوربانیدانیدا، پێشمه‌رگه و مامۆستا‌و رابه‌ری هه‌ره گه‌وره‌مان
جه‌نابی مام جه‌لال راسته‌وخۆ به‌شداریی ئه‌و یاده‌مان له‌گه‌ڵدا ناكات ،
به‌ڵام په‌یام‌و رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵماندایه. بۆیه
جێی خۆیه‌تی له‌م دوو یاده پڕ شكۆیه‌دا به‌ر له‌هه‌مووان سڵاو و
پیرۆزبایی بۆ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بنێرین و ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی زوو
به‌زووی بۆ بخوازین و هاوكات به‌ناوی به‌ڕێزیشیانه‌وه سڵاوی گه‌رم
پێشكه‌ش به‌گیانی شه‌هیدانی نه‌مرو كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ،
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی رۆژانی سه‌خت، زیندانیانی به‌وره‌و
كه‌مئه‌ندامانی رێگای كوردایه‌تی و هه‌ڤاڵان و دۆست و هه‌وادارانی
یه‌كێتی‌و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بكه‌ین،
له‌ناویشیاندا كچ و كوڕانی گه‌نج و خوێندكاران و ژنان و ره‌نجده‌ران،
ئه‌وساش هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و به خرۆشی یه‌كیێتییانه‌وه وته
به‌نرخه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام بڵێینه‌وه، كه ده‌یوت (سه‌روه‌ریمان،
گه‌شه‌كردنمان، مانه‌وه‌مان به‌نده به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه‌وه).
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
راستییه‌كی
حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه، كه ئه‌مڕۆی ئازادی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
و ئه‌مڕۆی پڕ له‌ده‌ستكه‌وتی جۆراوجۆر له‌به‌ره‌و پێشچوونی پرسی
گه‌له‌كه‌مان و كاروانی ئاوه‌دانی و چه‌سپاندنی سه‌ره‌تاكانی
دیموكراسی و هه‌نگاونان بۆ گه‌یشتن به‌حوكمڕانییه‌كی ره‌شید و
ته‌ندروست، چه‌ند له‌دوێنێدا به‌خه‌باتی نه‌پساوه‌ی(ی.ن.ك) و سه‌رجه‌م
هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌خوێنی شه‌هیدان و كاره‌ساتی پڕ
له‌تراژیدیای كیمیاباران‌و ئه‌نفالكراوان هاتۆته‌دی، ئه‌وا پاراستنی
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆش ، به‌ئه‌ركی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و
دیموكراسیانه‌ی (ی.ن.ك)و لایه‌نه سیاسییه په‌رۆشه‌كانی سه‌ر
گۆره‌پانی كوردستانی ده‌زانین. بۆیه پێمانوایه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه، گه‌ر له‌ئه‌ركی به‌دیهێنانی گه‌وره‌تر و
مه‌زنترنه‌بێت ئه‌وا هیچی له‌و ئه‌ركه كه‌متر و بچوكترنییه. دیاره
ئه‌مه‌ش پێش هه‌موو شت به‌یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و به
یه‌ك گوتاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش
دێته‌دی. بۆئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی كوردایه‌تی به‌فه‌رمانڕه‌واو
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، به‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
میدیاكارانه‌وه به‌خه‌باتی لێبڕاوانه‌وه‌وه بتوانن رۆڵی مێژووییانه‌ی
خۆیان بگێڕن له‌گه‌یاندنی پرسی گه‌له‌كه‌مان به‌كه‌ناری ئارامی و
هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی كوردایه‌تی یه‌كڕیزی بكرێته ئه‌وله‌ویه‌تی
هاوبه‌شی ئه‌م قۆناخه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، چونكه بێ هه‌بوونی ئه‌و
یه‌كڕیزییه نه‌ئه‌توانین به باشی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببینیه‌وه‌و
نه ئه‌شتوانین ئه‌و ده‌ره‌فه‌تانه به‌قازانجی ستراتیژی مافی چاره‌ی
خۆنووسین بقۆزینه‌وه، كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه
ڕه‌خساندوویه‌تی و هه‌لومه‌رجێكی ئاوهایه كه گه‌له‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر
یه‌كڕیز و كرده‌بێ، ئه‌وا ئه‌توانێ له دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا
ببێته كاره‌كته‌رێكی كارا‌و كه‌س نه‌توانێ پشتگوێی بخا یان یاری
به‌چاره‌نووسییه‌وه بكا، وه‌ك له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه
بینیمان.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر
له كاتێكدا یادی ئه‌و دوو بۆنه شكۆداره ئه‌كه‌ینه‌وه، بارودۆخی
كوردایه‌تی، نه‌ك ته‌نیا له كوردستانی باشوور، به‌ڵكو له‌ئاستی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌چوارچێوه‌و له‌گه‌ڵ روواداوه گهرمو
هه‌ڵایساوو گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌دا پێی ناوه‌ته قۆناخێكی كه‌م
وێنه‌ی مێژووییه‌وه. له‌لایه‌كه‌وه مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌كه‌مان
له‌كوردستانی باكوردا دوای نه‌وه‌د ساڵ له‌چه‌وسانه‌وه‌و به‌رگریدا
ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی بۆ ره‌خساوه، كه پشتیوانیكردنی
به‌ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراسی ئه‌زانین بۆیه چۆن له‌خوڵقاندنی
ئه‌م بارودۆخه‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال‌و یه‌كێتی كارا‌و ده‌ستپێشخه‌ربوون،
ئه‌وا له‌پاراستن‌و پێشخستنی ئاشتیه‌كه‌شدا كارا‌و ده‌ستپێشخه‌ر ئه‌بین،
به‌توندییش لایه‌نگری له‌وه ده‌كه‌ین، كه لێكه‌وته‌كانی ئه‌و
پڕۆسه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌قازانجی ئاشتی‌و سه‌قامگیریی وڵاتان‌و
گه‌لانی ناوچه‌كه بێ. هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئاشتیدا،
پشتیوانی ی.ن.ك له‌كه‌مپینی مه‌ده‌نیانه‌ی ئازادكردنی به‌ڕێز
ئۆجه‌لان ئه‌كه‌ین، كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ر له‌سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ر
نه‌خشه رێگای كه‌مپینێكی جیهانی بۆ هه‌مان ئامانج داڕشتبوو كه تیایدا
سیاسه‌تمه‌دارو كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان له‌ئاستی جیهاندا به‌شداری تێدا
بكه‌ن.
بارودۆخی كوردستانی رۆژئاواش په‌ره‌سه‌ندنی
گه‌وره‌و جێ ئومێدی به‌خۆوه بینیوه، بارودۆخی ئه‌وێ و ره‌وتی
كوردایه‌تی له‌و به‌شه‌دا له ئه‌جێندای گرینگی پێدانی به‌رده‌وامی
یه‌كێتیدا بووه، بۆیه وێڕای پشتیوانیكردن له تێكۆشانی دیموكراسیانه‌ی
كوردستانی رۆژئاوا، به‌توندی لایه‌نگری له ئیراده و سه‌روه‌ری
بڕیاری سیاسی یه‌كگرتووی ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستان ئه‌كه‌ین.
هاووڵاتیانی تێكۆشه‌ر
عیراق،
به گشتی گیرۆدەی قه‌یرانی قووڵكراوه، به‌جۆرێك كه، ماناكانی
شه‌راكه‌ت و سازان خودی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت، به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست
به‌رده‌وام كاڵ و كاڵتر ئه‌كرێته‌وه. ئێمه بڕوامان وایه به نه‌مانی
سازان و شه‌راكه‌ت‌و پشتگوێ‌خستنی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان له‌ڕێكخستنی
هاوسهنگیو په‌یوه‌ندیی هه‌رێم‌و به‌غدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ڕوونی
ئه‌بینرێ و هه‌ستی پێ ئه‌كرێ، داهاتووی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی جددی دایه، به‌تایبه‌ت كه ده‌ركه‌وته‌كانی شه‌ڕی تایفی
رۆژ دوای رۆژ به‌سه‌ر دیمه‌نی ئه‌منی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ
ئه‌بێ. بڕوامان وایه ته‌نیا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا‌و به‌په‌رۆشانه بۆ
ده‌ستوورو جێبه‌جێ كردنی مادده‌و بڕگه‌كانی‌و پابه‌ندبوون
به‌ڕێككه‌وتنه‌كان ئه‌و متمانه‌یه دروست ئه‌بێ، كه ئه‌توانێ له نێوان
پێكهاته‌كانی عیراقدا زه‌مینه‌یه‌كی ته‌ندروستتر بۆ دیالۆگ و
په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی و
سیاسیه‌كان وه‌دی بێنێ . هاوكات تیرۆریستان و دوژمنانی عیراقی فیدڕاڵ‌و
دیموكراتیك ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یان قۆزتۆته‌وه‌و بارێكی نا ئه‌منی
مه‌ترسیداریان هێناوه‌ته ئاراوه، كه پێویست ئه‌كا هه‌موو عیراقییه‌كان،
له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌و پیلانگێڕان یه‌كڕیزبن‌و نه‌هێڵین پیلانی بن
كۆڵكردنی دیموكراسی سه‌ربكه‌وێ.
كوردستانی عیراقیش وێڕای
كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداو گرفت و ئاڵۆزی نانه‌وه له ناوچه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له ناوخۆی هه‌رێمیشدا مشت‌ومڕ و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر
زۆر بابه‌ت و كه‌یسی سه‌ره‌كی و ناسه‌ره‌كی هاتۆته ئاراوه، به
داخه‌وه ئاڕاسته‌كه‌شی، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌بینرێ و تێبینی ئه‌كرێ
روو له ته‌وه‌ره‌به‌ندی و به‌ره‌سازییه‌كی ره‌قه. یه‌كێتی بڕوای
نه‌گۆڕی به‌بنه‌ما و پرنسیپ و گه‌مه‌كانی دیموكراسی هه‌یه، به‌ڵام
له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه ده‌ولی و ناوچه‌یی و عیراقی و
ناوخۆییه‌كاندا ئه‌م قۆناخه به سه‌رده‌می وه‌رچه‌رخان ئه‌خوێنێته‌وه و
بڕوای وایه كه گه‌لی كوردستان ئه‌بێ به یه‌ك ریزییه‌وه بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بێ. ئه‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌ش له دیدی یه‌كێتیدا به
لێك تێگه‌یشتن و سازانی نیشتمانی دابین ئه‌بێ و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش
هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی ركابه‌ری و ململانێی و جیاوازییه
سیاسیه‌كان له كوردستاندا به‌نه‌رمی مامه‌ڵه بكرێ و نه‌هێڵین بگاته
بنبه‌ست. تێگه‌یشتنی یه‌كیێتی بۆ سازانی نیشتمانی ئه‌وه‌یه كه هاوشانی
هه‌بوونی جیاوازییه‌كان و هاوشانی هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی جیاواز
له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیش هه‌یه كه
به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانییه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییانه‌ن كه
ئه‌بێ هه‌موولایه‌كمان وه‌ك زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش ته‌ماشایان بكه‌ین و
له‌وێیه‌وه سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌دی
بێنین.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
هه‌رێمی كوردستان
به‌ره‌و وه‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ڕوا و یه‌كیێتی پشتیوانی له
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كا له‌وه‌ختی خۆیاندا و بۆ ئه‌وه‌ش خۆی
سازئه‌داو ڕێكخستن و هه‌وادارانی بۆ ئه‌و وه‌رزه گرنگه‌ی هه‌ڵبژاردن
ئاماده ئه‌كا. له‌م بارودۆخه‌دا لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه مشت و مڕه‌كانی
په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زمانێكی ئارام به‌ڕێوه بچێ و
هه‌ڵبژاردن ببێته هۆی قووڵتر كردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتن و ڕه‌فتاری
دیموكراسیانه و كلتووری دیموكراسی پتر په‌ره‌پێ بدا و شۆڕی بكاته‌وه بۆ
ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
له‌م
بۆنه‌یه‌دا، یاده‌وه‌رییه‌كان و داستانه پڕ له‌قاره‌مانیه‌تییه بێ
وێنه‌كانی ئێوه‌و قوربانیدانه‌كانتان و وره‌و له‌خۆبووردوویی ئێوه و
خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌به‌رزه‌كانتان، ئێوه‌و بیره‌وه‌رییه سه‌خته‌كانی
زیندانیانی سیاسی، ئێوه‌و ڕێكخستنه نهێنییه‌كان، ئێوه وكه‌مئه‌ندامانی
سه‌نگه‌ر كه یادگاری ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتن، ئێوه هێزی جه‌ماوه‌ری شۆڕش
له‌شارو ئۆردوگاو لادێكان، زیندووترین وێنه‌ی خه‌باتی سه‌ختی گه‌له‌مان
وه‌بیردێننه‌وه‌و وه‌ك دیاری شۆڕش‌و تێكۆشان پێشكه‌ش به‌نه‌وه‌ی
پێگه‌یشتووی ئێستای كورده‌واری ئه‌كه‌ین. ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی به‌هه‌موو
مانایه‌ك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه په‌یامی ئێوه‌و یه‌كێتی‌و شۆڕش به‌چه‌مكی
نوێ، به‌شێوازی نوێی، به‌تێگه‌یشتنی نوێ‌و هاوچه‌رخانه به‌رزڕابگرێ‌و
گه‌شه‌ی پێبداو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كەلتووریی نوێ‌دا
بیگونجێنێ‌و ڕه‌وتی خه‌باتی ئێوه‌و سه‌روه‌رییه‌كانتان هه‌میشه نوێ‌و
نوێتر بكاته‌وه. بۆیه له‌م یاده‌دا جێی خۆیه‌تی پێتان بڵێین ئه‌م
ده‌ستكه‌وتانه‌تان پیرۆز بێت.هاوكات ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین كه ئێستاش
ئێوه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن‌و كوردستانیش هه‌ر
به‌ڕۆڵه‌ی به‌وه‌فای خۆیتان ده‌زانێ.
هاووڵاتیانی تێكۆشه‌رو هه‌ڤاڵانی به‌په‌رۆش‌و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی یه‌كێتیی
جێی
خۆیه‌تی به‌یاننامه‌كه‌مان به‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆتایی پێ
بێنین، كه هه‌میشه له‌كۆتایی وتار‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانیدا
به‌كاری ده‌هێناو ده‌یووت: ئێوه‌ش هه‌میشه هه‌رشادو سه‌ربه‌رزو
سه‌ركه‌وتووبن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان