تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

16‏/5‏/2013

وتەبێژ: هەڤاڵانی یەكێتی ناچارنین بۆچوونی خۆیان بەنهێنی بدەنە سەركردایەتی خۆیان

ئەمڕۆ گۆڤاری شار، هەواڵێكی بێ سەرچاوەی بڵاوكردۆتەوە كە گوایا پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كار بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەك ئەكەن تا هەفتەی داهاتوو بیدەنە مەكتەبی سیاسی‌و تیایدا داوای پێكهێنانی مینبەر ئەكەن.
بەپێی هەواڵە بێ سەرچاوەكەی گۆڤاری شار، گوایە ماوەیان دیاریكردووەو هەڕەشەی جیابوونەوەش ئەكەن. دواتریش چەندین سایت‌و كەناڵی تەلەفزیۆنی، بێ بەدواداگەڕان‌و ساغكردنەوە، هەواڵە بێ بنەماكەیان بڵاوكردەوە.

بەپێویستی ئەزانین، كە ئەو هەواڵە بەتەواوی بەدرۆبخەینەوە، چونكە هەر هەواڵێك سەرچاوەكەی نەزانراو بێت‌و بدرابێتە پاڵ ئەو ژمارەیە لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و ناوی كەسیشیان نەهاتبـێ، ئەوە هەواڵێكی ناڕاست‌و بێ بنەمایە، چونكە ئەگەر ئەو چەند ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی كە وەك گروپ كاریان كردبێ، وەك گۆڤارەكە وتوویەتی، بۆچی ناوی خۆیان نەوتووە؟ یان بۆچی گۆڤارەكە ناوەكانی شاردۆتەوەو بەوە خوێنەرانی چەواشە ئەكا كە گوایا ناوەكان لای گۆڤارەكە پارێزراون؟

ئێمە دووپاتیدەكەینەوە كە یەكێتی بەپێی پەیڕەو، ئازادی ئەوەی تێدا هەیە لەمەكتەبی سیاسی تا ئۆرگانەكانی خوارەوە بەئاسانی وەكو مافێكی سروشتی گوزارشت لەڕاوبۆچوونی خۆیان بكەن. بۆیە بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەم جۆرەو بەبێ سەرچاوەو ناوی خاوەنەكانی، هەوڵێكە بۆ نانەوەی پشێوی لەناو ریزەكانی یەكێتیدا، چونكە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی‌و كادرو هەڤاڵانی یەكێتی ناچارنین بۆچوونی خۆیان بەو شێوە نهێنییە بدەنە سەركردایەتی خۆیان، بەتایبەت كەئەمە مافێكی حزبیانەی خۆیانە راوبۆچوون‌و بگرە پڕۆژەش پێشكەش بكەن وەك لەڕابردووشدا بینومانە، تەنانەت پڕۆژەی جۆراوجۆر پێشكەش بەهەڤاڵ سكرتێری گشتیش كراون. بۆیە ئێستاش یەكێتی هیچ گرفتێكی لەگەڵ هەبوون‌و پێشكەشكردنی هیچ پڕۆژەیەكدا نییە كە لەچوارچێوەی ئسوڵی حزبیدا بێت بەمەسەلەی پێكهێنانی مینبەریشەوە.

هەر لێرەشەوە تەئكید دەكەینەوە ئێستاش‌و لەداهاتووشدا ئەو مافە وەك یەكێك لەپرەنسیپە جوان‌و جێ شانازییەكانی یەكێتی ئەمێنێتەوە.

لەكۆتاییدا پێمانوایە ئەوانەی هەواڵی لەمجۆرە دائەتاشن، مەبەستیانە قەیران‌و كێشەكانی ناو ئەم یان ئەو حزب تەسریف بكەن‌و سەرنجی رای گشتی لەسەر هەندێ كێشەو قەیرانەكان بگوازنەوە بۆ سەر یەكێتی‌و بەداخەوە ئەم شێوازە لەكاركردن هەموو ئیتیكێكی میدیایی پشتگوێ خستووەو ئامانجی سیاسی خستۆتە شوێنی رێنمایی كاری میدیایی خۆیان.