جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌ركرده
له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، له وتارێكیدا له ژێر ناونیشانی
"تاڵه‌بانی.. هاوڕێو سه‌رۆك"، ده‌ڵێت: "هه‌واڵه‌كانی باشبوونی
ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، دڵخۆشی كردین".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له وتاره‌كه‌یدا، نوسیویه‌تی: مێژووی ئاشنابوونم به تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی نیو سه‌ده لهمهوپێش.
راشیگه‌یاندووه: سه‌ره‌تای یه‌كترناسیمان بۆ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌وكات به "ئه‌بوو شه‌لال" ده‌ناسرا، زۆر ساده بوو، به‌ڵام توانای دروستكردنی ئاڵۆزترین په‌یوه‌ندی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردنی قورسترین دۆسیه، گه‌وره‌یی نه‌ده‌زانی، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و بچووك داده‌نیشت، رۆشنبیر‌و نه‌خوێنده‌وار.. هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: مام جه‌لال زمانی ئاخاوتن‌و وشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا ده‌گونجاند.. ده‌یووت من "شونی"م، واته سوننه مهزههبو شیعه دۆست.
جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ده‌شڵێت: "له هاوڕێكانی دهبوورا، هه‌وڵی دروستكردنی ناكۆكی نه‌ده‌دا، به‌ڵام گه‌ر ناكۆكیش بوایه، رق‌و كینه‌ی هه‌ڵنه‌ده‌گرت، ده‌شیووت، ماوه‌ی ناكۆكی ئه‌ژمار ناكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی دروستدهكردهوه.. خوێنه‌رێكی زۆر باشبوو، كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، كتابی عه‌ره‌بی، كوردی، فارسی، ئینگلیزی له خۆ ده‌گرت، شعر‌و وته‌ی له‌به‌ربوو، به‌تایبه‌ت شعره‌كانی خوالێخۆشبوو جه‌واهیری".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، راشیگه‌یاندووه: دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چووه بۆ سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له هاوینه‌هه‌واری دوكان‌و، ده‌ڵێت: تاڵه‌بانی وایده‌بینی كه سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه وه‌ربگرێت، رۆشتم بۆلای‌و ئه‌ركی رازیكردنیم گرته ئه‌ستۆ، دهسهڵاتهكانیم بۆ ئه‌ژماركرد، پێموت كه‌سایه‌تی تۆ‌و تواناكانتو نێوه‌ندگیریت، هه‌روه‌ها ئه‌و رێزه‌ی تۆ لای هه‌مووان، توانای بڕیار‌و جووڵه‌یه‌كی فراوانت پێده‌به‌خشن، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، ئه‌مڕۆ جێگه‌كه‌ی چۆڵه، حكومهتو پرۆسه‌ی سیاسیی بیری ده‌كه‌ن، كورد‌و شیعه‌و سوننه‌و توركمان‌و شه‌به‌ك‌و ئێزدی‌و مهسیحیو سابیئه‌و ئه‌وانی دیكه بیری ده‌كه‌ن، ئێرانییهكانو ئهمریكییهكانو تورك‌و عه‌ره‌ب بیری ده‌كه‌ن، ئیسلامییه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و علمانییهكانیش.
له كۆتایشیدا، وتویه‌تی: "جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌نگه بۆ هه‌ندێك له هاوڕێو دۆسته‌كانی هاوڕێیه‌تییه‌كی تایبه‌ت بێت، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی سهرۆكو سه‌مامی ئه‌مانه بۆ وڵات، ناكۆكه‌كان لای ئه‌و كۆده‌بنه‌وه به‌بێ گرێ‌و ئاڵۆزی، له ههركاتو شوێنێكدا بێت، له هه‌ر كێشه‌و ناكۆكییه‌ك بێت، ده‌یان یان ره‌نگه سه‌دان كێشه‌ی لاوه‌كی‌و سه‌ره‌كی له‌سه‌ر مێزی جه‌لال تاڵه‌بانی چارهسهركرابن، له‌گه‌ڵ غیابی ئه‌ودا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ش غایبن، وڵات چه‌ند پێویستی به تاڵه‌بانییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پردێك بێت له نێوان ناكۆكه‌كان.