تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

22‏/5‏/2013

عادل عەبدولمەهدی: عیراق پێویستی بە سەرۆك تاڵەبانی- یە

د. عادل عەبدوڵمەهدی سەركردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جەختدەكاتەوە كە عیراق پێویستی بە سەرۆك تاڵەبانی هەیە و دووپاتیشدەكاتەوە كە هەمووان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە.

لە وتارێكدا بەناونیشانی (تاڵەبانی.. هاوڕێ و سەرۆك)، د. عادل عەبدولمەهدی خۆشحاڵی خۆی نیشاندەدات بە باشبوونی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی و ئاماژە دەكات بەو بۆشاییەی سەرۆك تاڵەبانی لە پرۆسەی سیاسیدا دروستیكردووە، هەروەك دووپاتیشیدەكاتەوە كە حكومەتی عیراق و پ
رۆسەی سیاسی پێویستیان پێیەتی.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدەكات كە (كورد، شیعە، سونە، توركمان، شەبەك، ئێزیدی، مەسیحی، سابئە و پیچكهاتەكانی تر، ئێران، ئەمریكا، تورك، عەرەب، ئیسلامییەكان، نەتەوەییەكان، عەلمانییەكان) هەمووان پێویستیان پێیەتی و بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە.

د. عادل عەبدولمەهدی ئاماژە بەوەشدەكات سەرۆك تاڵەبانی زامنی ئاسایش و ئۆقرەییە لە وڵاتدا، بە سەدان كێشەی گەور
ە و بچوك لەسەر مێزی سەرۆك تاڵەبانی چارەسەركراون، لەئێستاشدا وڵات لە ئەوپەڕی پێویستیدایە بۆ بوونی سەرۆك تاڵەبانی و هەوڵەكانی لەپێناو یەكخستنی لایەنە ناكۆكەكان.