تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

16‏/5‏/2013

وردەكاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە

بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی‌و ئەندامی لیژنەی بە پارێزگا كردنی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت: لە پێش ساڵی 2003 وە بڕیاری بوون بە پارێزگای هەڵەبجە دەرچووەو لە دەستوری عیراقیشدا چەسپیووە، بۆیە لەئێستا تەنها كاری لیژنەكان ماوە بۆ ئەوەی سنوری ئەو پارێزگایە دیاری بكرێت.

مەحمود عوسمان بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی‌و ئەندامی لیژنەی بە پارێزگا كردنی هەڵەبجە،  رايگەیاند: بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە پێش ساڵی 2003 پەرلەمانی كوردستان بە یاسا بڕیاریداوە كە هەڵەبجە بكرێت بە پارێزگا، لەم ڕووەشەوە دەستوری عیراقی پەسەندیكردووەو دەڵێت "هەر بڕیارو یاسایەك لە پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێش ساڵی 2003 دەرچووبێت جێبەجێ دەكرێت"، بۆیە لەوەدا لەگەڵ بەغدا هیچ كێشەیەكمان نیە.

وتیشی: بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە لەسەر ئەو یاسایە كە هەڵەبجە بكرێت بە پارێزگا، بۆیە ئەمساڵ كە ئەو بڕیارە كارا كرا كەوتە باری جێبەجێكردنەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران چەند لیژنەیەكی پێكهێنا لیژنەی "كارگێڕی، یاسایی، هونەری" لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، ئەم لیژنانە هەمووی كەوتوونەتە كاركردن بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

راشیگەیاند: ئەم لیژنەیەی ئەمڕۆ كە بۆ دیاریكردنی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە، چەند جارێك دانیشتنمان ئەنجام داوە، خواستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەم لیژنەیە ئەوەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دانیشتن بكرێت‌و راو بۆچوونیان وەربگیرێت‌و كاری راوێژكاری بۆ ئەم مەبەستە دەوڵەمەند بكرێت‌و پەلە پەلەی تێدا نەكرێت‌و بەشێوازێك بێت كە بەپارێزگاریكردنی هەڵەبجە شوێنی خۆی بگرێت.

روونیشیكردەوە: بڕیارەكە دراوە كە هەڵەبجە دەكرێتە پارێزگا، ئەوەشی كە ئەمڕۆ لە راگەیاندنەكانەوە باسكرا، دەانیشتنی لیژنەكە بوو لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نوێنەری هەموو قەزاكانی تێدایە، لەئێستاشدا مەبدەئیەن چوار قەزا پێشنیاركراوە كە بچێتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، هەڵەبجە خۆیەتی، شارەزورە، لەگەڵ سەیدسادق‌و پێنجوێن، بۆیە ئەمە دەكەوێتە باری لێكۆڵینەوە توێژینەوەو وەرگرتنی رای بەرامبەرو كاری راوێژكاری، بۆ ئەوەی بزانرێت كە سنوری ئەم پارێزگایە كوێ‌و كوێ بگرێتەوە.

بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی، وتیشی: لیژنەكانی كاری زۆریان ماوە، بۆ ئەوەی لە كۆتایی دا، كە ئەو نوسراوانە دەچنە بەردەم لیژنەی باڵای بە پارێزگا كردنی هەڵەبجە، پاشان بڕیاری كۆتایی لەسەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت.