له یادی 38 ساڵه‌ی له‌دایكبوون و دامه‌زراندنی یه‌كێتییه رابه‌ره‌كه‌مان،
حزبی شه‌هیدان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌م وه‌ك
چه‌پكه نێرگزێكی پیرۆزبایم ده‌كه‌مه دیاری بۆ جه‌نابی مامی گه‌وره‌و
سه‌ركرده‌ی خاكیی میلله‌تی كورد جه‌نابی مام جه‌لال و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی
به‌په‌له‌ی بۆ ده‌خوازم، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رگڵكۆی هه‌موو شه‌هیدانی ی.ن.ك و
كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان، هه‌روه‌ها دیاریه بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی كادیرانی سیاسی و
پێشمه‌رگه‌یی و ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌و
پێشمه‌رگه شه‌هیده زیندوانه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شی كه ئێستا له
به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی چاویان به ئاوه‌دانی و
سه‌قامگیری ئاشتی كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان
له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
مه‌هدی خالید خه‌مبار
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بیرته كه‌ی و له كامه جێ ؟
به‌ده‌ستی كێ ؟
یه‌كه‌م گوللـه‌ی شۆڕشی
نوێی تۆیان ته‌قان!
یه‌كه‌مین مه‌شخه‌ڵی سووری
شۆڕشی نوێیان داگیرسان!
له‌بیرت بێ
یه‌كه‌م مژده‌ی شۆڕشی نوێ
یه‌كه‌م پۆله هه‌ڵۆی شار‌و
یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی شاخ و
یه‌كه‌م زه‌نگی هه‌ڵسانه‌وه
دوای گلان و له‌دوای هه‌ره‌س
یه‌كه‌م هیوای ژیانه‌وه‌و
چه‌كی بێ خاوه‌ن و ساردی
دوای داڕمان .. كێ گرتیه ده‌س
یه‌كه‌م هێرشی دوای نسكۆ
بۆسه‌ر مۆڵگا
قه‌ڵا سه‌خته‌كانی دوژمن
جیا له شێره كوڕانی تۆ
كێ له‌و شه‌وه تاریكه‌دا
سینگی ده‌نا به به‌فره‌وه
دڕی به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌دا
دوای داستان و دوای سه‌ركه‌وتن
گوللـه‌ی گڕداری بی كه‌ی سی
ئه‌و نه‌به‌رده‌ی
له سینگی ئاسمان ده‌نوسی
ئه‌ی یه‌كێتی!
یه‌كه‌م شه‌هید
یه‌كه‌مین شه‌ڕی ناو لادێ
كێ بڕیاری دا چۆن بكرێ
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
به‌ده‌ستێ داس، ده‌ستێكشمان چه‌ك و
قه‌ڵه‌م
تفه‌نگه‌كان بۆ په‌ڕینه‌وه له روبار
ده‌تانكرد به سه‌وڵی به‌له‌م
بڕیارت دا
بێ سڵكردنه‌وه له مه‌رگ و
له خوێن به‌خشین
تا خۆری ئازادی هه‌ڵدێ
نه نێر نه مێ رانه‌وه‌ستین
داهێنان و بیرۆكه‌ی نوێ
با كه‌م بژین و كه‌ڵ بژین
به‌مه تۆ رۆڵه‌ت گۆش ده‌كرد
بۆیه ئاوا خۆڕاگری
ناو گۆشه‌كانی زیندان بون
شێر ئاسا له به‌ره‌ی شه‌ڕدا
بێ سێ و دوو هه‌ڵمه‌تیان ده‌برد
رۆڵه‌ی رۆژی لێقه‌ومان و
بێهوره‌یی و چۆك دادان بون
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
بیری ئه‌نجومه‌نی لادێ
خه‌ڵك خۆی بو به حوكمڕان
له‌و ساته‌وه ئه‌م ده‌ورانه
كه‌وتۆته رێ
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
ئۆتۆنۆمی هه‌ڵاوگێڕ كرد
بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین
چه‌وسانه‌وه‌ی تاكی لابرد
فێری كردین چون یه‌ك بژین
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
شانه‌ی چه‌كدار و راپه‌ڕین
گرێدانی خه‌باتی شاخ، خه‌باتی شار
هێنانه كایه‌ی په‌رله‌مان
ئه‌ی یه‌كێتی
بۆ هه‌مووی بویت به داینه‌مۆ
به ئه‌ندازیار
ئێستاش ده‌بێ به بیری نوێ
نه‌وه‌ی تازه‌مان گۆش بكرێ
ئه‌مانه گشت سه‌روه‌رین بۆت
بیپارێزه وه‌ك بونی خۆت
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئێستاش وه‌كو ... ساڵانی زوو
پاش 38 ساڵ ..
له قوربانی و
له خه‌باتی بێ نۆچدان و
بێ دابڕان
ئێستاكه‌ش سه‌رت هه‌ر
دونده و ته‌وێڵیشت به‌فری سپی
باڵات وه‌ك باڵای چیایه و
هێشتا بازی به‌رزه‌فڕی
شاخ ئێستاش تۆ ده‌ڵێته‌وه
تریفه‌ی مانگ به ئاوریشم
مێژووت بۆ ده‌نوسێته‌وه
روبار مێژووی سورێنی خۆی
ده‌كاته پاشكۆ پێته‌وه
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌ی حیزبی سه‌دان شه‌هیدی
سه‌ركرده‌ی چیا و زیندان
حیزبی روبارێك له خوێن و
شاخێك به‌رز له به‌رخۆدان
ئێستا مێژوو لێت ده‌پرسێ
كێ بوون ئه دانسقانه‌ی وا
له كێبڕكێی شه‌هید بونا
له هه‌نگاونانبه‌ره‌و هیوا
بۆ ئازادی لێره‌و له‌وێ
به ناو شاخی تونا و تونا
له خۆت زیاتر ،
كه‌س هه‌بو پێشت بكه‌وێ ؟
له‌و ساته‌ی تۆ
چه‌خماخه‌ی شۆڕشت هه‌ڵكرد
جیا له باز و هه‌ڵۆت بترازێ
كه‌س ده‌یوێرا گمه‌ی لێ بێ ؟
سه‌ر به‌رز كا
ئه‌وێ ڕۆژێ
تۆ له هه‌ناوی ئه‌م خاكه و
رۆحی گه‌ڵه‌دا له دایك بوی
هاتیه دونیا
ئه‌وێ رۆژێ شاخ لانگ و
دێ مامان و شار دایك و
رێ باریك و شه‌و تارك و
سارد سارد وه‌ك چله‌ی زستان بو
تۆ نه‌ته‌زیت .. تۆ نه‌به‌زیت
تۆ بویت به شاخ و دار به‌ڕو
بۆیه ئێستاكه‌ش هه‌ر سه‌وزیت
ئه‌ی یه‌كێتی
تۆ بوویت به بیلبیله‌ی چاومان
بوویت به رۆح و بوویت به ناومان
تۆ یه‌كێتی!
له ژماره‌ی په‌نجه‌كانه‌وه تۆ رسكای
به تفه‌نگه ژه‌نگ گرتۆكانه‌وه تۆ هه‌ستای
به كۆڵێ زامه‌وه تۆ پێت گرت
به خوێن چۆڕانه‌وه مل ڕێت گرت
گوڵێكی تۆیان ده‌قرتان
ده خونچه چاوی ده‌پوشكا
كه بازێكتیان لێ ده‌پێكا
ده بازی تر هه‌ڵده‌فڕی
روه‌و ئاسمان
ئه‌سپسوارێكتیان ده‌گلان
سه‌د ئه‌سپ سوار ده‌كه‌وته رێ
سه‌د مۆمی تر داده‌گیرسان
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان !
دوژمنی سه‌رسه‌ختی داگیركه‌ران
بیرت نه‌چێ رابردوی پڕ روسوریت
له ئاست دوژمن له‌ق نه‌بێ رق ئه‌ستوریت
نه‌تگۆڕێ دینار و ته‌لار
نه‌رم و خۆشی سه‌ركورسی
تۆ خۆت له سه‌ڵته‌ناتا بی و
میلله‌تیش رووت و برسی
بێنه یادت ئه‌و رۆژانه‌ی
تۆ رۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بووی
وه‌ك خوێن له جه‌سته‌و دڵیان‌دا
تۆ ده‌هاتیت و ده‌چووی
ئێوه ماسی و میلله‌ت ئاو بوو
بێ یه‌كتر كه‌ینێ ده‌ژیان
قه‌رزاری هه‌تاكو مابیت
به كورد و به كوردستان
خاوه‌نی روبارێ خوێنی
له خوێنی ئه‌م میلله‌ته
ئه‌مڕۆ نۆره‌ته یه‌كێتی
كاتی بازووی هیممه‌ته
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
شاخ و لادێ و ده‌شت و شارت
هه‌ر هه‌موو سه‌نگه‌رت بوون
گیان و ماڵی هه‌ر هه‌مووشمان
بۆ مانت سوپه‌رت بوون
ئه‌مڕۆكه شه‌رمه یه‌كێتی
رۆڵه‌كانی دوێنێی تۆ
سكیان هه‌ڵگوشن له برسا
زمانیان نه‌یاته گۆ
كه‌سوكاری شه‌هیدان و
ریش‌و ڕووتانی وڵات
بێ نازی و ئازاری ویژدان
خه‌ریكه لوشیان ده‌كات
رۆڵه‌ی سه‌نگه‌رو دژه‌به‌ر
وا له ریزێكدان له لات
ماری گه‌نده‌ڵی مه‌خابن
وا ئاڵاوه له باڵات
بیكوژه توخوا یه‌كێتی
به‌ر له‌وه‌ی پێوه‌ت بدات
خوێنی گه‌ش و خوێنی تاڵ
خوێنی دوژمن و هه‌ڤاڵ
له مۆزه‌خانه‌ی ویژدانتا
وا هان له‌ته‌ك یه‌كتری
تۆ كه‌ی بڕیار بوو وات لێ بێ
به‌سیه‌تی ئه‌ی یه‌كێتی
ئێستا خه‌ریكه به چاوێ
ده‌تبینم وه‌كو ئه‌وان
چونكه لاتداوه
له رێچكه‌ی پڕ شانازی شه‌هیدان
ئه‌نوه‌ر و شه‌هاب و جه‌عفه‌ر
خالید و عه‌زۆ و عه‌سكه‌ری
غه‌فور و رێباز و ئارام
ده‌بابه و بله و هه‌ورامی
سه‌عدی و ریشه‌و عه‌لی والی
ره‌زاق و ره‌حیم و سیروان
مه‌لا و كوێستانی و شاخه‌وان
نه‌ترسه‌كانی نێو زیندان
هه‌ڵۆی سور و پشكۆی ئاگر
ده‌یان .. سه‌دان سوارچاكی تر
بوونه سه‌رقافڵه‌ی كاروانت
ده تۆش ده‌ستخه سه‌ر ویژدانت
ئه‌مانه گه‌ر بمانایه
ده‌بوو ئه‌مڕۆ ...
له‌سه‌ر بۆ خوار
له خوار بۆ سه‌ر
خۆمان له بێژنگ بدایه !
گه‌ر ئه‌مانه بمانایه
ئه‌مڕۆ ده‌بوو وڵاتی من
نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك
ده‌بوو تاكو حه‌مرین بوایه
ئێستا ده‌بوو خانه‌قین و
به‌دره‌و جه‌سان
له ته‌له‌عفه‌ر هه‌تا زه‌مار
له دیبه‌گه هه‌تا مه‌خمور
هه‌موی ده‌بۆوه كوردستان
ئه‌ی یه‌كێتی
گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌ی یه‌كێتی
وه‌كو جاران
بێیته‌وه ناو دڵی ئێمه‌و
گشت هه‌ژاران
وه‌ره ئێستاش
ده‌ستی گه‌وره و بچوكی
ئێمه‌ت به دامان
بگه‌ڕێوه بۆ رۆژانی شاخ و لادێ
ئه‌و رۆژانه‌ی تراكتۆرێ
لات له‌یلا عه‌لوی ئه‌مڕۆ بوو
نانێ ره‌ق و ماستاوێكی
ئه‌و رۆژگاره
كه ناتگۆڕێوه به كۆشك
به خشڵ و ئاڵتون و پاره
ئێستاش وه‌ره مێژوو
تۆمار كه دووباره
هه‌تا گشتمان .. وه‌كو ساڵانی رابردوو
به ماڵ و گیان
له گه‌ڵتابین له گه‌ڵتابین
یا ئازادی بۆ وڵاتمان
یا هه‌موو پێكه‌وه بمرین
مه‌هدی خالید خه‌مبار
مه‌هدی خالید خه‌مبار
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بیرته كه‌ی و له كامه جێ ؟
به‌ده‌ستی كێ ؟
یه‌كه‌م گوللـه‌ی شۆڕشی
نوێی تۆیان ته‌قان!
یه‌كه‌مین مه‌شخه‌ڵی سووری
شۆڕشی نوێیان داگیرسان!
له‌بیرت بێ
یه‌كه‌م مژده‌ی شۆڕشی نوێ
یه‌كه‌م پۆله هه‌ڵۆی شار‌و
یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی شاخ و
یه‌كه‌م زه‌نگی هه‌ڵسانه‌وه
دوای گلان و له‌دوای هه‌ره‌س
یه‌كه‌م هیوای ژیانه‌وه‌و
چه‌كی بێ خاوه‌ن و ساردی
دوای داڕمان .. كێ گرتیه ده‌س
یه‌كه‌م هێرشی دوای نسكۆ
بۆسه‌ر مۆڵگا
قه‌ڵا سه‌خته‌كانی دوژمن
جیا له شێره كوڕانی تۆ
كێ له‌و شه‌وه تاریكه‌دا
سینگی ده‌نا به به‌فره‌وه
دڕی به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌دا
دوای داستان و دوای سه‌ركه‌وتن
گوللـه‌ی گڕداری بی كه‌ی سی
ئه‌و نه‌به‌رده‌ی
له سینگی ئاسمان ده‌نوسی
ئه‌ی یه‌كێتی!
یه‌كه‌م شه‌هید
یه‌كه‌مین شه‌ڕی ناو لادێ
كێ بڕیاری دا چۆن بكرێ
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
به‌ده‌ستێ داس، ده‌ستێكشمان چه‌ك و
قه‌ڵه‌م
تفه‌نگه‌كان بۆ په‌ڕینه‌وه له روبار
ده‌تانكرد به سه‌وڵی به‌له‌م
بڕیارت دا
بێ سڵكردنه‌وه له مه‌رگ و
له خوێن به‌خشین
تا خۆری ئازادی هه‌ڵدێ
نه نێر نه مێ رانه‌وه‌ستین
داهێنان و بیرۆكه‌ی نوێ
با كه‌م بژین و كه‌ڵ بژین
به‌مه تۆ رۆڵه‌ت گۆش ده‌كرد
بۆیه ئاوا خۆڕاگری
ناو گۆشه‌كانی زیندان بون
شێر ئاسا له به‌ره‌ی شه‌ڕدا
بێ سێ و دوو هه‌ڵمه‌تیان ده‌برد
رۆڵه‌ی رۆژی لێقه‌ومان و
بێهوره‌یی و چۆك دادان بون
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
بیری ئه‌نجومه‌نی لادێ
خه‌ڵك خۆی بو به حوكمڕان
له‌و ساته‌وه ئه‌م ده‌ورانه
كه‌وتۆته رێ
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
ئۆتۆنۆمی هه‌ڵاوگێڕ كرد
بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین
چه‌وسانه‌وه‌ی تاكی لابرد
فێری كردین چون یه‌ك بژین
داهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ
شانه‌ی چه‌كدار و راپه‌ڕین
گرێدانی خه‌باتی شاخ، خه‌باتی شار
هێنانه كایه‌ی په‌رله‌مان
ئه‌ی یه‌كێتی
بۆ هه‌مووی بویت به داینه‌مۆ
به ئه‌ندازیار
ئێستاش ده‌بێ به بیری نوێ
نه‌وه‌ی تازه‌مان گۆش بكرێ
ئه‌مانه گشت سه‌روه‌رین بۆت
بیپارێزه وه‌ك بونی خۆت
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئێستاش وه‌كو ... ساڵانی زوو
پاش 38 ساڵ ..
له قوربانی و
له خه‌باتی بێ نۆچدان و
بێ دابڕان
ئێستاكه‌ش سه‌رت هه‌ر
دونده و ته‌وێڵیشت به‌فری سپی
باڵات وه‌ك باڵای چیایه و
هێشتا بازی به‌رزه‌فڕی
شاخ ئێستاش تۆ ده‌ڵێته‌وه
تریفه‌ی مانگ به ئاوریشم
مێژووت بۆ ده‌نوسێته‌وه
روبار مێژووی سورێنی خۆی
ده‌كاته پاشكۆ پێته‌وه
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌ی حیزبی سه‌دان شه‌هیدی
سه‌ركرده‌ی چیا و زیندان
حیزبی روبارێك له خوێن و
شاخێك به‌رز له به‌رخۆدان
ئێستا مێژوو لێت ده‌پرسێ
كێ بوون ئه دانسقانه‌ی وا
له كێبڕكێی شه‌هید بونا
له هه‌نگاونانبه‌ره‌و هیوا
بۆ ئازادی لێره‌و له‌وێ
به ناو شاخی تونا و تونا
له خۆت زیاتر ،
كه‌س هه‌بو پێشت بكه‌وێ ؟
له‌و ساته‌ی تۆ
چه‌خماخه‌ی شۆڕشت هه‌ڵكرد
جیا له باز و هه‌ڵۆت بترازێ
كه‌س ده‌یوێرا گمه‌ی لێ بێ ؟
سه‌ر به‌رز كا
ئه‌وێ ڕۆژێ
تۆ له هه‌ناوی ئه‌م خاكه و
رۆحی گه‌ڵه‌دا له دایك بوی
هاتیه دونیا
ئه‌وێ رۆژێ شاخ لانگ و
دێ مامان و شار دایك و
رێ باریك و شه‌و تارك و
سارد سارد وه‌ك چله‌ی زستان بو
تۆ نه‌ته‌زیت .. تۆ نه‌به‌زیت
تۆ بویت به شاخ و دار به‌ڕو
بۆیه ئێستاكه‌ش هه‌ر سه‌وزیت
ئه‌ی یه‌كێتی
تۆ بوویت به بیلبیله‌ی چاومان
بوویت به رۆح و بوویت به ناومان
تۆ یه‌كێتی!
له ژماره‌ی په‌نجه‌كانه‌وه تۆ رسكای
به تفه‌نگه ژه‌نگ گرتۆكانه‌وه تۆ هه‌ستای
به كۆڵێ زامه‌وه تۆ پێت گرت
به خوێن چۆڕانه‌وه مل ڕێت گرت
گوڵێكی تۆیان ده‌قرتان
ده خونچه چاوی ده‌پوشكا
كه بازێكتیان لێ ده‌پێكا
ده بازی تر هه‌ڵده‌فڕی
روه‌و ئاسمان
ئه‌سپسوارێكتیان ده‌گلان
سه‌د ئه‌سپ سوار ده‌كه‌وته رێ
سه‌د مۆمی تر داده‌گیرسان
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان !
دوژمنی سه‌رسه‌ختی داگیركه‌ران
بیرت نه‌چێ رابردوی پڕ روسوریت
له ئاست دوژمن له‌ق نه‌بێ رق ئه‌ستوریت
نه‌تگۆڕێ دینار و ته‌لار
نه‌رم و خۆشی سه‌ركورسی
تۆ خۆت له سه‌ڵته‌ناتا بی و
میلله‌تیش رووت و برسی
بێنه یادت ئه‌و رۆژانه‌ی
تۆ رۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بووی
وه‌ك خوێن له جه‌سته‌و دڵیان‌دا
تۆ ده‌هاتیت و ده‌چووی
ئێوه ماسی و میلله‌ت ئاو بوو
بێ یه‌كتر كه‌ینێ ده‌ژیان
قه‌رزاری هه‌تاكو مابیت
به كورد و به كوردستان
خاوه‌نی روبارێ خوێنی
له خوێنی ئه‌م میلله‌ته
ئه‌مڕۆ نۆره‌ته یه‌كێتی
كاتی بازووی هیممه‌ته
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
شاخ و لادێ و ده‌شت و شارت
هه‌ر هه‌موو سه‌نگه‌رت بوون
گیان و ماڵی هه‌ر هه‌مووشمان
بۆ مانت سوپه‌رت بوون
ئه‌مڕۆكه شه‌رمه یه‌كێتی
رۆڵه‌كانی دوێنێی تۆ
سكیان هه‌ڵگوشن له برسا
زمانیان نه‌یاته گۆ
كه‌سوكاری شه‌هیدان و
ریش‌و ڕووتانی وڵات
بێ نازی و ئازاری ویژدان
خه‌ریكه لوشیان ده‌كات
رۆڵه‌ی سه‌نگه‌رو دژه‌به‌ر
وا له ریزێكدان له لات
ماری گه‌نده‌ڵی مه‌خابن
وا ئاڵاوه له باڵات
بیكوژه توخوا یه‌كێتی
به‌ر له‌وه‌ی پێوه‌ت بدات
خوێنی گه‌ش و خوێنی تاڵ
خوێنی دوژمن و هه‌ڤاڵ
له مۆزه‌خانه‌ی ویژدانتا
وا هان له‌ته‌ك یه‌كتری
تۆ كه‌ی بڕیار بوو وات لێ بێ
به‌سیه‌تی ئه‌ی یه‌كێتی
ئێستا خه‌ریكه به چاوێ
ده‌تبینم وه‌كو ئه‌وان
چونكه لاتداوه
له رێچكه‌ی پڕ شانازی شه‌هیدان
ئه‌نوه‌ر و شه‌هاب و جه‌عفه‌ر
خالید و عه‌زۆ و عه‌سكه‌ری
غه‌فور و رێباز و ئارام
ده‌بابه و بله و هه‌ورامی
سه‌عدی و ریشه‌و عه‌لی والی
ره‌زاق و ره‌حیم و سیروان
مه‌لا و كوێستانی و شاخه‌وان
نه‌ترسه‌كانی نێو زیندان
هه‌ڵۆی سور و پشكۆی ئاگر
ده‌یان .. سه‌دان سوارچاكی تر
بوونه سه‌رقافڵه‌ی كاروانت
ده تۆش ده‌ستخه سه‌ر ویژدانت
ئه‌مانه گه‌ر بمانایه
ده‌بوو ئه‌مڕۆ ...
له‌سه‌ر بۆ خوار
له خوار بۆ سه‌ر
خۆمان له بێژنگ بدایه !
گه‌ر ئه‌مانه بمانایه
ئه‌مڕۆ ده‌بوو وڵاتی من
نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك
ده‌بوو تاكو حه‌مرین بوایه
ئێستا ده‌بوو خانه‌قین و
به‌دره‌و جه‌سان
له ته‌له‌عفه‌ر هه‌تا زه‌مار
له دیبه‌گه هه‌تا مه‌خمور
هه‌موی ده‌بۆوه كوردستان
ئه‌ی یه‌كێتی
گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌ی یه‌كێتی
وه‌كو جاران
بێیته‌وه ناو دڵی ئێمه‌و
گشت هه‌ژاران
وه‌ره ئێستاش
ده‌ستی گه‌وره و بچوكی
ئێمه‌ت به دامان
بگه‌ڕێوه بۆ رۆژانی شاخ و لادێ
ئه‌و رۆژانه‌ی تراكتۆرێ
لات له‌یلا عه‌لوی ئه‌مڕۆ بوو
نانێ ره‌ق و ماستاوێكی
ئه‌و رۆژگاره
كه ناتگۆڕێوه به كۆشك
به خشڵ و ئاڵتون و پاره
ئێستاش وه‌ره مێژوو
تۆمار كه دووباره
هه‌تا گشتمان .. وه‌كو ساڵانی رابردوو
به ماڵ و گیان
له گه‌ڵتابین له گه‌ڵتابین
یا ئازادی بۆ وڵاتمان
یا هه‌موو پێكه‌وه بمرین
مه‌هدی خالید خه‌مبار