ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: له نیه‌تی راگه‌یاندنی گۆڕان باش تێ ده‌گه‌ین كه مه‌به‌ستیان له‌و هێرشه ناڕه‌واو داتاشینانه چییه.
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌وه‌ش هاتووه، یه‌كێتی هه‌میشه، له راگه‌یاندن و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور یه‌كخه‌ری ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت نه‌ك لێكترازێنه‌ر، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه بیرۆكه‌و تێزی سازانی نیشتمانی هێنایه پێش و به‌رگری لێ‌كرد و كاریش بۆ وه‌دیهاتنی ده‌كا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و سایتی سبه‌ی، كه دوو كه‌ناڵه ره‌سمیه‌كه‌ی گۆڕانن، بێ گوێدانه هیچ پێوه‌رو ئیتیكێكی رۆژنامه‌نووسی، قسه له دژی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌به‌ستن. له كاتێكدا ئێمه و هه‌ڤاڵانیشمان له هه‌موو ئاسته‌كانداو رای گشتی كوردستانیش له نیه‌تی راگه‌یاندنی گۆڕان باش تێ ده‌گه‌ین كه مه‌به‌ستیان له‌و هێرشه ناڕه‌واو داتاشینانه چییه، به‌ڵام پێمان وابوو به‌رپرسانی ئه‌و لایه‌نه رۆژێك به‌رپرسانی راگه‌یاندنه‌كانیان له‌و هه‌موو درۆ‌و راپۆرت و هه‌واڵه‌ناڕاست و چه‌واشه‌كارییانه‌ی له‌دژی یه‌كێتی ده‌یكه‌ن هوشیار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار بۆمان روون بووه‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌یكه‌ن كارێكی سیستماتیك و بڕیار لێدراوه، بۆیه ئیتر ناچارین كه درۆكانیان ئاشكرا بكه‌ین و راستییه‌كان بۆ رای گشتی روون بكه‌ینه‌وه.
دوا داتاشین و درۆسازی سایتی سبه‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه كه له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بنیاتیان ناوه، به‌ڵام له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ گوایه ((یه‌كێتی له‌لای پارتی به هه‌موو مه‌رجه‌كانی پارتی رازییه، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی داوای هه‌مواری ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كات بۆ په‌رله‌مان))
بۆ ئاگاداری رای گشتی و بۆ ئاگاداری هه‌ڤاڵانیشمان، مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له رێی سازانه‌وه، نه‌ك ئێستا به‌ڵكو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له‌كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كاندا وه‌فدی یه‌كێتی مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری باسكردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌و بابه‌ته به‌تێرو ته‌سه‌لی و به‌وردی باسكراوه.
یه‌كێتی بۆ ئه‌و پرسه هه‌میشه، له راگه‌یاندن و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور یه‌كخه‌ری ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت نه‌ك لێكترازێنه‌ر، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه بیرۆكه‌و تێزی سازانی نیشتمانی هێنایه پێش و به‌رگری لێ‌كرد و كاریش بۆ وه‌دیهاتنی ده‌كا. هاوكات كه پرسی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستووریش هێنرایه ئاراوه، یه‌كێتی جارێكی دیكه‌ش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌ستووره‌وه ده‌بێ له‌ڕێی سازانی نیشتمانییه‌وه یه‌كلابكرێنه‌وه. جگه له‌مه ده‌بێ راگه‌یاندنی گۆڕان ئه‌و راستییه لانی كه‌م له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی نه‌شارێته‌وه، كه ئه‌وه ئه‌وانن دوو جۆر قسه ده‌كه‌ن، له‌لایێكه‌وه له‌گه‌ڵ سازان ناسازێن و به‌رده‌وام له ته‌له‌فزیۆن و سایته‌كان و بگره لێدوانی هێندێ له‌به‌رپرسانیشدا كه باس دێته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، خۆیان له‌و هاوڕابوونه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشان ده‌دزنه‌وه كه به‌ڕوونی تیایدا هاتووه ده‌بێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ته‌وافوقی له‌سه‌ر هه‌بێ، له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه ئیمزاكراوه. له هه‌مووشی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه كه سایتی سبه‌ی بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی خۆی په‌نای بردۆته به‌ر چاودێرێكی سیاسی بێ ناو‌و نه‌ناسراو و به‌ناوی ئه‌و چاودێره گومناوییه‌وه تانه له‌سازانی نیشتمانی ده‌داو به سازانی حزبی ناوی ده‌نێ، هه‌ر به‌ناوی چاودێره‌كه‌وه ده‌ڵێ ده‌بێ (رێكه‌وتنێك بێت له‌سه‌ر ده‌ستوور له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایین و لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی داوای ده‌كه‌ن). له‌و چاودێره به‌ڕێزه ده‌پرسین، ئه‌گه‌ر چاودێرێكی وا هه‌یه، ئه‌وه چ لایه‌نێكه كه به‌شداری حزبه‌كانی تر، به نوێنه‌ری ئاین و نه‌ته‌وه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و دژایه‌تییان ده‌كاو وه‌ك مه‌رجی پێشوه‌ختی به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كان دایده‌نێ، ئه‌وه ئێمه‌ین یان گۆڕانه قبوڵیان ناكا، كه‌چی له‌ولاشه‌وه خۆی به به‌رگریكاریان ده‌زانێ؟.
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی كاك جه‌عفه‌ر ئێمنكی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌میشه به پارتی هاوپه‌یمانمان راگه‌یاندووه، كه ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌ستووره‌وه و هه‌روا بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش، له‌ڕووی یاسایی و سیاسیشه‌وه بڕوامان وایه به‌ستراوه‌یه به‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی ده‌ستوور، بۆیه پێمان وایه به‌ڕێز ئیمنكی له‌و لێدوانانه‌یدا ورده‌كار نه‌بووه‌و باشتر وایه پیایانا بچێته‌وه‌و ورد‌و روونتریان بكاته‌وه.
ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7/6/2013