له‌دوای ئه‌وه‌ی یادی 38 ساڵه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له
شار‌و شارۆچكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كرایه‌وه، مقۆ مۆقۆ
دروستبوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دیاری ئه‌و حزبه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی
سیاسی له‌سه‌ر پرسه‌كانی ده‌ستور‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و
مه‌سه‌له‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ند وتارێك تاڕاده‌یه‌كی كه‌م جیاواز له‌ئاهه‌نگه‌كاندا
ده‌خوێنرانه‌وه.
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستور رونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ده‌بێت له په‌رله‌مان ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش سازانی له‌سه‌ر بكرێت".
جوندیانی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ده‌باشان ده‌ڵێت: "ده‌باشان ڕێكه‌وتن نییه به‌ڵكو به‌لاغه. ناوبراو ره‌تیشیده‌كاته‌وه كه نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كاربهێنرێت، له‌سیاسه‌تدا خۆ ته‌قویتكردن هه‌یه به‌شێوه‌ی سۆفت نه‌رم، ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه نییه ئه‌مه وه‌كو كارتێكی فشار به‌كاربهێنرێت".
ئازاد جوندیانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رێككه‌وتنێك نییه له نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ی "كه‌براده‌ران ته‌رویجی بۆ ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئێمه به‌لاغی هاوبه‌شمان هه‌یه دیداری دواتریش له نێوان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌لاغه هاوبه‌شه‌یه، كه‌له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشان ئه‌نجامدراوه، بۆ خۆم حزورم هه‌بووه و سیغه‌ی به‌لاغه‌كه خۆم كردوومه له‌و چوارچێوه‌دا ئێمه ووتومانه هه‌میشه پابه‌ندین به‌و چوارچێوه‌یه‌ی به‌لاغه‌كه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئازاد جوندیانی ده‌ڵێت: "ئێمه بۆچونی خۆمان روونكردووه‌ته‌وه، ئێوه هه‌ر ئا و نا ده‌بینن، ئێمه ووتمان مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته به‌ده‌ستوره‌وه ئیتر تۆ ته‌فسیری چی له‌من داوا ده‌كه‌ی".
هه‌ر له‌سه‌ر بۆچونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستور، سه‌باره‌ت به‌پرسیارێك له‌سه‌ر ناڕوونی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئازاد جوندیانی ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی ته‌فسیرێك ده‌كات كه‌یفی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌شه‌ڕی ئیعلامی، روئیاكه‌مان زۆر وازحه، به‌ڵام كاتێك حزبێكی موعه‌یه‌ن ئینجا ئۆپۆزسێۆنیش بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی تر ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌و نه‌توت ئه‌وا مه‌عنای وایه من روون نیم".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له‌به‌یاننامه‌ی ده‌باشاندا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بنه‌ماكه‌مان داڕشتووه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی هه‌مواربكرێته‌وه به‌سازان".
ئازاد جوندیانی رونتری ده‌كاته‌وه"له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا كه‌ووتمان هه‌موار بكرێته‌وه یه‌عنی هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌په‌رله‌مانه، به‌ڵام سازان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا حزبه سیاسییه‌كان بسازێن و پاشان رێكبكه‌وین".
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ده‌نگ به‌ده‌ستور ده‌ده‌ن یان نا؟ جوندیانی ده‌ڵێت"ئه‌مه پرسیار نییه په‌یوه‌ستبوون به‌ده‌ستوره‌وه ئه‌بێت سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر بێت".