تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

3‏/6‏/2013

ژنانی سویسرا یادی یەکێتی پیرۆزدەکەن ‌

ژنانی سویسرا یادی یەکێتی پیرۆزدەکەنلەیادی ٣٨ەمین ساڵرۆژی دامەزراندی ی.ن.ک، ژنانی سەر بەرێکخراوە دیموکراتییەکان و رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەراسیمێکی شایستەیان رێکخست و تیایدا هەموان یادەکەیان بەخۆشی شادی و دروشم خوێندنەوەی شیعرو پەخشان و وتەی جوان وهەڵپەڕکێ کردەوە، رێوڕەسمەکە بەساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان بەدەم سردووی مەشخەڵان دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن خاتوو ژیان لێپرسراوی رێکخراوی ژنان لە وڵاتی سویسرا پیرۆزبایی ئەو رۆژه مەزنەی لە ئاهەنگێڕان و دایك و خوشکی شەهیدان و هەڤاڵان و دۆستانی و لایەنگرانی یەکێتی کرد.
وتی: یەکێتی لە سەرەتای  دامەزراندنییەوە دروشمی سەرەکی ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ مافی چارەنوسی‌ هەڵگرتوەو خەباتی لەپێناودا کردووە، داد پەروەری و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان دروشمی سەرەکی بووە، هەروا باسی لە بەشداربونی ژنان کرد لە ناو یەکێتی لە بواری سیاسی و وتی: ژنان لە سەرەتای شۆرشەوە بەشدار کاریگەرانەیان کردووە چ لە خەباتی شاخ یاخود لە شار، هیچ شۆڕشێک سەرکەوتوو نابێت بەبێ بوونی ژنان، ژنانی سویسرا هیوای تەندروستی و لەش ساغیان بۆ سەرۆک مام جەلال خواست و پیرۆزباییان لە خۆیان و لەخەڵکی کوردستان کرد کە خاوەنی پارتێکی‌ شۆرشگێڕی وەک یەکێتین کە تیایدا، مافی ژنانی تێدا پارێزراوەو بەردەوامیش هەوڵی زیاتر پاراستنی دەدات لە بوارەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردەواریدا.
لەم شەوەئاهەنگەدا ژنان تادرەنگانی شەو بەیەکەوە مانەوەو ئەو رۆژەیان بەرزو پیرۆزراگرت. 
بورهان ئەمین -  ئەڵمانیا