تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
رایگه‌یاند: دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، تیایدا له‌به‌ر
رۆشنایی یاداشتی 39 په‌رله‌مانتار كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌ش
به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان كردبوو، داوای زانیاریان له‌باره‌ی
راستی ئه‌و زیادبووونه كردووه كه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی
2009 له‌ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك
روویداوه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
روونیكرده‌وه: كه د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
دوێنێ نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه كه به‌ژماره 4/3/1823 له 9/حوزه‌یران/2013
ده‌رچووه، تیایدا داوای كردووه زانیاری له‌باره‌ی پرسیاری هه‌ندێك
له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو ده‌رباره‌ی راستی
زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكانی سلێمانی وهه‌ولێر و دهۆك
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009، كه‌ئایا هیچ زیادبوون
وگۆڕانێكی نایاسایی روویداوه، كه‌كاریگه‌ری كردبێته سه‌ر تۆماری
ده‌نگده‌ران وه‌ك: دووباره بوونه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران، یا ئاماژه
نه‌كردن به‌حاڵه‌تی مردووه‌كان، یا هه‌ر جنسیه‌پێدانێكی نایاسایی.
تارق
جه‌وهه‌ر وتیشی: له‌نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داوای له
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، گه‌ر هه‌ر
حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌تان به‌رچاو كه‌وتووه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌و
به‌زووترین كاتیش وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
پێگه‌ی یاسایی په‌رله‌مان
هه‌ر
له‌باره‌ی یاداشتی ئه‌و 39 په‌رله‌مانتاره‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمینكی وته‌بێژی
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی
KDP0info رایگه‌یاندووه: یاداشتێك به‌ناوی 39ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
بڵاوكراوه‌ته‌وه، روونه ده‌یانه‌وێت رای گشتی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن و
گومانی ناڕه‌واو نادروست دژی پێگه‌و پره‌نسیپه سیاسییه چه‌سپیوه‌كانی
پارتی بڵاوبكه‌نه‌وه. بۆیه ئێمه به‌توندی ئه‌مجۆره چه‌واشه‌كارییه
ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ر كارێكی له‌مجۆره كه دووره له‌راستی و بنه‌مای
رێزگرتن له‌یاساو ئامانجی سیاسی گوماناوی له‌پشته، ریسوا ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاندوه:
ئه‌مجۆره كارانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوبانگ و میكانیزم و پێگه‌ی
یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و پڕۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌روه‌ها عورفی یاسایی
له‌كاری په‌رله‌مانیدا له‌به‌رچاو ناگرێت.
په‌رله‌مانتاران چی ده‌ڵێن؟
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه
روونده‌كاته‌وه كاری ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتار چاودێكردنی هه‌ر
حاڵه‌تێكه كه به‌نایاسایی بزانن، ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك
ئاماری له‌دایكبوون له‌پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك و كه‌مبوونی حاڵه‌تی مردن
بوونه‌ته جێی گومانی ئه‌وان، له‌كاتێكدا له‌پارێزگای سلێمانی هه‌ردوو
حاڵه‌ته‌كه جیاوازه، وتی: له‌رێگه‌ی یاساییه‌وه داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان كرد پێویسته به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بكرێت، ئه‌وانیش
داوای به‌ڵگه‌نامه‌یان كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌هه‌فته‌ی رابردوودا
به‌ڵگه‌نامه‌كانمان ئاماده‌كرد له‌ڕێی وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌زگای
ئامار، ئه‌وانه‌شمان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ناردوه‌و داوای
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه.
لای خۆشیه‌وه گۆران ئازاد
ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر زیادبوونی رێژی دانیشتووانی هه‌رێم
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه به‌ئیمزای 39 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی
په‌رله‌مان، یاداشته‌كه‌یان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
رێگه‌ی یاسایی
هه‌ر
له‌وباره‌یه‌وه سیروان ئه‌حمه‌د ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌كوردستانی نوێ-ی
راگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وانه‌ی ساڵی له‌دایكبوونیان (95،94،93)ه
503 هه‌زارو 672 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.