حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، بیرمه‌ند و په‌رله‌مانتاری عیراق، له لێدوانێكی
تایبه‌ت به خه‌ندان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆمار
زیانێكی گه‌وره‌ی له عیراق داوه‌و له‌م دۆخه‌ی ئێستادا وڵات پێویستی
به ژیری سه‌رۆك تاڵه‌بانییه، راشیگه‌یاند كه “شه‌رمه بۆ ئه‌و كه‌سانه
كه لێره‌وله‌وێ لێدوان بۆ كه‌ناڵ و سایته‌كان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێگه و
گه‌وره‌یی مام جه‌لال، چونكه بابه‌تێكی له‌و جۆره نابێت بكرێته
بابه‌تێك موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه‌بكرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه وه‌كخۆی ئاماژه‌ی پێدا، ماوه‌ی نزیكه‌ی
(45) ساڵ له نزیكه‌وه مام جه‌لال_ی ناسیوه و ئاگاداری
خه‌باتكردنێتی، وتی: “له زۆر كه‌ناڵدا باسم له‌سه‌ر پرسی پێگه‌ی سه‌رۆك
كۆمار و پۆسته‌كه‌ی كردووه، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌یانویست بیری شۆڤێنی خۆیان
به‌سه‌ر پرسه‌كه‌دا زاڵ بكه‌ن”.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، كه خۆی وه‌كو هاوڕێیه‌كی دێرینی سه‌رۆك
تاڵه‌بانی ده‌زانێت، وتیشی: “كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه ببێت
به‌سه‌رۆك كۆمار و مافی خۆیه‌تی، به مێژووی عیراق و له داهاتووشدا
كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌كو تاڵه‌بانی له عیراق دروست نابێت شوێنی گه‌وره‌یی
ئه‌و پیاوه بگرێته‌وه”.
ئه‌و بیرمه‌نده، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه ناكرێت هه‌رجاره و به‌شێوازێك
لێدوان له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵكو
وه‌كو عورفێك داوا ده‌كه‌م لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پێكبهێنرێت كه له حه‌وت
پزیشك پێكبێت و رۆژانه به شێوه‌ی به‌رده‌وام لێدوانی ره‌سمی
له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆماره‌وه بده‌ن، وه‌ك هه‌مان شێوه‌ی
نیلسۆن ماندێلا، سه‌ركرده‌ی ناوداری ئه‌فریقای باشوور، كه ئێستا باری
ته‌ندروستی تێكچووه.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، وتیشی: “دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه و له زۆر شوێنی
دیكه‌ش وتوومه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاڵه‌بانییه‌كی دیكه بۆ عیراق دروست
نابێت، ئه‌و پیاوه هیچی له‌سه‌ركرده ناوداره جیهانییه‌كان به درێژایی
مێژوو كه ناویان ده‌ركردووه، كه‌متر نییه، ئه‌گه‌ریش بۆی بكرێت له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی عیراق ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت”.
وتیشی: “كه‌سێك شك نابه‌ین له‌و بكات، كه‌سێك نییه وه‌ك ئه‌و دڵفراوان و
لیبڕاڵی بێت، بیرمه‌ند و خاوه‌ن خه‌بات، ژیر و دیبلۆماسی، تاڵه‌بانی
دووباره نابێته‌وه