نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە سەركردە
ناڕازییەكانی بزووتنەوەكە كردووە بەشداری كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی گۆڕان
بكەن، بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردووەتەوە، هاوكات لە دووەم رۆژی
كۆنفرانسەكەشدا 70 كادری پێشكەوتووی گۆڕان بەشداری كۆنفرانسەكەیان نەكرد.
هەفتەنامەی رووداو لە دوا ژمارەیدا هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوەو تیایدا ئاشكرایكردووە: نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە سەركردە ناڕازییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە كردووەو داوای لێكردوون بەشداری كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكە بكەن، بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردووەتەوە.
رۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەوەی خستۆتەڕوو: نەوشیروان مستەفا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هەریەك لە قادری حاجی عەلی، عوسمانی حاجی مەحمود، سالار عەزیزو سەڵاح رەشیدو چەندین كادری دیكەی ناڕازیی بزووتنەوەكەوە كردووەو، داوای لێكردوون بەشداری لە كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكەدا بكەن، بەڵام ئەوان بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسەكاندا رەتكردووەتەوە.
هەروەها سەرچاوە باڵاكەی گۆڕان بە هەفتەنامەی رووداوی راگەیاندووە: بڕیاربوو لەدووەم رۆژی كۆنفرانسە نێوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە رۆژی هەشتی ئەم مانگەدا لە سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد، 320 كەس بەشدارییان بكردایە، بەڵام 70 كادری پێشكەوتووی بزووتنەوەی گۆڕان، نەچوونە كۆنفرانسەكەوەو بەشدارییان نەكردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆنفرانسەكەدا جگە لە بابەتی هەڵبژاردن، رێگە نەدراوە باسی هیچ بابەتێكی دیكە بكرێت.
لەلایەكی تریشەوە، لەمیانی كۆڕێكیدا لە هۆڵەندا، مەریوان وریا قانع هەڵسەنگاندن بۆ كاری 4 ساڵی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتو، تیایدا لەچەند روویەكەوە رەخنەی لە بزووتنەوەكە گرت.
كۆڕەكە لەمیانی ئەو زنجیرە كۆڕەدا هات كە گۆڕان لە هۆڵەندا رێكیان دەخات، لای خۆیەوە د.مەریوان وریا قانع رەخنەی ئەوەی گرت كە تائێستا گۆڕان پەیامێكی روونی نییە سەبارەت بەپەیوەندیی نێوان دینو سیاسەتو باسی لەوەشكرد، گۆڕان دیدو پرەنسیپی سیاسییان هەیە، بەڵام ئایدۆلۆژیایان نییەو خۆبەدوورگرتنی گۆڕانیش لەئایدۆلۆژیا یان ئەم ترسەی گۆڕان لە ئایدۆلۆژیا بەخراپ وەسفكرد.
هەر لە وتەكانیدا مەریوان وریا قانع پێیوابوو كێشەی سەرەكیی رۆشنبیران لەناو گۆڕاندا لەوەدایە كە گەنجنو ئەزمونی سیاسییان نییەو كێشەیەكی دیكەشیان ئەوەیە زۆربەیان خاوەن بڕوانامەی بەرزنو حزب وەك پۆلێكی خوێندن دەبیننو خۆشیان وەك مامۆستا كە ئەمە لە سیاسەتدا راست نییە.
هەروەها رەخنەی لە گۆڕان گرت كە رۆشنبیرەكانی دەكاتە كادری حزبیو راگەیاندن یان ئەندام پەرلەمان، پێیوابوو دەبێت رۆشنبیران لەحزبدا فەزای ئازادیان هەبێت تا بنووسنو بیربكەنەوە، نەك ببنە كادر لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا.