له به‌رامبه‌ر بوونی گومان له‌سه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له
هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ره‌سمی
سكاڵا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار ده‌كات.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان به ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ی حوزه‌یرانی 2013) ی
رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) راگه‌یاندووه، له به‌رانبه‌ر بوونی گومان له‌سه‌ر
زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك،
حزبه‌كه‌ی به‌ره‌سمی سكاڵای له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
تۆماركردووه، بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به‌زانیاری دروست له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایشیگه‌یاندووه، هه‌ر بۆئه‌و
مه‌به‌سته یه‌كێتی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی راسپاردووه، بۆ
بهدواداچوونو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
هاوكات سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سكاڵایه‌كی پێشكه‌ش كردون كه چه‌ندین هه‌زار ناو له هه‌ولێرو دهۆك
زیادكراو دوباره‌یه، له‌و رووه‌وه كۆمسیۆن لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات و
وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو بونه‌ته‌وه كه له هه‌ردوو
پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ژماره‌ی دانیشتوان
زیادیكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 39 په‌رله‌مانتار یاداشتێكیان
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پهرلهمانكردو داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه له‌سه‌ر زیادبوونی 96 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌و دوو
پارێزگایه.