دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ستا بهئامادهكردنی كتێبێكی وێنه‌یی به‌ناوی سێونماو له ساڵی 2012 دا له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه‌و له ساڵی 2013شدا جارێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیاكانی قه‌یوان چاپی دووه‌می بڵاو كرایه‌وه، به‌شی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا كتێبه‌كه بكرێته فیلمی دیكیۆمێنتاری و له‌ئێستاشدا له كاری وینه‌گرتنی ئه‌و فیلمه‌دان.
ئاودێر عوسمان خاوه‌نی كتێبه‌كه رايگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا له ژیرناوی سێونما به‌شێكی زۆر له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌شی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عیراقیش له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مای عیراقیه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و كتێبه بكاته فیلمێكی دیكیۆمێنتاری و لهفیلمهكهشدا كه لهئێسستادا وێنه‌ی بوَ ده‌گیرێت چوار له تراژیدی ترین چیرۆكه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێگه‌ی چوار له كهسایهتیهتی هه‌ڵه‌بجه‌وه كه تێیدا به‌شدارن به‌رجه‌سته كراوه.
بڕیاریشه یه‌كه‌مین نمایشكردنی فیلمه‌كه له په‌رله‌مانی عیراقدا پهخشبكرێت و دواتر ببرێته فێستیڤاڵی ورچی ئاڵتونی له به‌رلین و له كۆریاو هیندستانیش نمایش بكرێت.
ئاودیر عوسمان ساڵی 1983 له شاری هه‌ڵه‌بجه لهدایكبوهو ساڵی 2006 كوَلیجی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردوه‌و له‌ئێستادا مامۆستایه له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و خاوه‌نی چوار پیشانگای تایبه‌ت و 65 پیشانگای هاوبه‌شه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا.
فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه