تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

13‏/6‏/2013

زۆرینه‌ی‌لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی‌تاڵه‌بانی‌ بۆڕاست كردنه‌وه‌ی‌ سنوری‌ ئیداری‌پارێزگاكان كۆكن

زۆرینه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ناو پارله‌مانی‌ عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ بۆ راست كردنه‌وه‌ی‌ سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگاكان بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ پارله‌مانی‌ عێراق، پارله‌مانتارێكی كوردیش پێی‌ وایه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی‌ پارله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی‌ چاودێرنیوز، رایگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌‌و ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ پارله‌مانه‌‌و چاوه‌روانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان ته‌وافوقی له‌سه‌ر بكه‌ن.
رونیشی كرده‌وه‌: ئه‌و یاسایه‌ گرنگی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆده‌نگی له‌سه‌ر بكرێت‌و بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ پارله‌مانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ خوێندنه‌وه‌‌و دواتر ده‌نگدان‌و په‌سه‌ند كردنی‌.